رۆژی (26/10/2023) چه‌ن دێڕێکم به‌ناوی: {له (شاملو)ی (بۆتێ)وه تا (شاملو)ی سوید – به‌شی یه‌که‌م} سه‌باره‌ت نووسراوه‌یه‌کی به‌ڕێز {(فه‌ریده رزایی) که هۆنراوه‌یه‌کی ئه‌حمه‌د شاملو بۆ که‌سێ به‌ناوی (مه‌هدی ره‌زایی ئه‌ندامی سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران) نووسیبووی،
به‌ناوی (فواد_مصطفی_سلطانی) له فه‌یسبووکی خۆی بڵاوی ئه‌کاتۆ} له دوو سایتی ئه‌نترنێتی و فه‌یسبووکی خۆم بڵاو کردۆ.
هه‌ر هه‌مان رۆژ داده فه‌ریده ئه‌و چه‌ن رسته‌ی ده‌رباره‌ی نووسراوه‌که نووسی:
ویرای سلاوی و سپاس ، زور به داوای لیبوردن ،من زور به تاخیر پیامه کتم بینی و به داخه وه نازانم وه من هاوریکم بوی ناردم و منیش بلاوم کردوه، دلخوش بیت هاوری سه عی ئازیز
با له به‌شه له وه‌ڵامه‌که‌یان وردبینه‌وه:
من هاوریکم بوی ناردم و منیش بلاوم کردوه،
که‌سێکێ چه‌ن ساڵ {(پێشمه‌رگه) بووبێ، (ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) بووبێ، به‌ڕێوه‌به‌ری (رادیۆی ژنان و کاناڵی ته‌له‌فیزیۆنی کۆمه‌ڵه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)} بووبێ، نووسراوه‌ێ بێ ئه‌وه‌ی (بزانێ چییه و باسی چی ئه‌کات) بڵاو کاتۆ- نه‌ک هه‌ر جێگای خه‌م و په‌ژاره‌یه بۆ خوێنه‌ر، به‌ڵکو جێگای هه‌ڵڕشتنی فرمێسکی ساردوسڕ و دڵته‌زێنه بۆ ئه‌و حیزبه که ئه‌ندامانی به‌و جۆره په‌روه‌رده کرده!
با بڕۆینه سه‌ر به‌شی دووهه‌می
له (شاملو)ی (بۆتێ)وه تا (شاملو)ی سوید
شاملو:
ئه‌حمه‌د شاملو وه‌ک شاعیرێکی فارس بۆ زۆربه‌ی ئێمه ئاشنایه.
بۆتێ:
بۆتێ ناوی (دۆڵێکه) سه‌ر به شاری رانییه، ئوردووگایه‌کی (کۆمه‌ڵه – رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) له وێ بوو،{(ده‌زگای په‌خشی رادیۆ- واته { صدای انقلاب ایران = ده‌نگی شۆڕشی ئێران) و (صدای حزب کمونیست ایران) ده‌نگی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران} له بۆتێ دانرا بوو، بۆ پاراستنی ده‌زگاکانی رادیۆ چه‌ن په‌ل پێشمه‌رگه له وێ بوون.
زستانی ساڵی (1988) بوو، به‌فرێکی زۆر باری بوو، زۆری به‌فره‌که و سه‌رماوسۆڵی زستان ژیانی له جانه‌وه‌ره کێوییه‌کانیش تاڵ کرد بوو. له گۆشه‌یه‌کی ئوردووگاکه ژوورێکی کۆن هه‌بوو که وه‌ک ته‌ویله ئه‌ینوان، چه‌ن کوێرێژ و ئه‌سپ که خه‌ڵکی ناوچه‌که به‌ڕه‌ڵایان کرد بوون، به‌هۆی سه‌رما و برسییه‌تی چووبوونه ئه‌و ژووره، خرمه‌خرم چرپی و چڵوچێوی ناو ژووه‌که‌یان ئه‌کرمان و کۆڵه‌که‌کانیان ئه‌لستۆ، هێن لاواز و بێهێز ببوون ئه‌کرا په‌راسووه‌کانیان به‌ده‌س بگری و بیان ژمێری.
کاتێ پێشمه‌رگه‌کان به‌وه‌یان زانی هه‌م کون و که‌لێنی ژووره‌که‌یان گرت و هه‌م پاشماوه‌ی خوارده‌مه‌نی رۆژانه له‌بری ئه‌وه‌ی فڕی به‌ن ئه‌یانبرده ئه‌وێ، به‌و جۆره له به‌رسییه‌تی و سه‌رماوسۆلی ئه‌و زستانه ده‌رباز بوون.
– –
رۆژ و مانگه‌که‌یم له یاد نییه، به‌رپرسی ئوردگا هه‌م به ده‌م بوی باسکردین و هه‌م له لاپه‌ڕه‌یه‌کدا نووسی و چه‌سپانی به دیواری مقره‌که‌دا که:
(فڵانه شه‌و کاک ناسر حسامی دێت بۆ ئێره و شه‌عر ئه‌خوێنێتۆ)
له شه‌وی دیاریکراوا پێشمه‌رگه‌کان له مقری ناوچه‌ی سه‌قز که له شوێنه‌کانی دیکه گه‌وره‌تر بوو، کۆبووینه‌وه-کاک ناسر هات، له پیشدا باسی هۆنراوه‌کانی کرد که {کۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌کی (ئه‌حمه‌د شاملو)ی کرده به کوردی}، پاشان ده‌ستیکرد به خوێندنه‌وه.
ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی له چوارچێوه‌ی ئوردووگایه‌کی به‌رته‌سکا ئه‌گه‌ر بیروباوه‌ڕ و ئارمانێکی له پشت نه‌بێ وه‌ک ئه‌وه وایه که ئینسان له زینداندا بێت. له هه‌لومه‌رجی ئۆردووگاییدا هه‌ر شتێکی شادی هێنه‌ر بێته ئاراوه هه‌ر چه‌ند بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێت، سوود به‌خشه!
نایشارمۆ، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هۆنراوانه بۆ من نه‌ک شادی و سوودی نه‌بوو، به‌ڵکو زۆریشم پێ‌ناخۆش بوو، له باری ده‌روونیۆ هه‌ستم به کزی و په‌ستی خۆم ئه‌کرد.
بۆچ به‌و جۆره بووم؟!
ئاخر ئێمه ئه‌و که‌سانه له ترسی ده‌وڵه‌تی ئێران گه‌یشتبووینه دۆڵی بۆتێ!
تا راده‌یه‌ک ئاگاداری ئه‌وه بووم که نووسراوه، هۆنراوه و… ئه‌حمه‌د شاملو له ئێرانی ده‌ورانی دیکتاتوری محه‌ممه‌دره‌زا په‌هله‌وی و {دیکتاتۆری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی واته (جمهوری اسلامی ایران)} ئازادانه چاپ ئه‌کرا، (کۆڕی هۆنراوه) خوێندنه‌وه، سمینار و کۆنفراسی بۆ دانرا. ئازادانه هاتووچووی وڵاتانی ئوروپا و ئه‌مریکای کرده، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی {(کانون نویسند‌گان ایران) یا باشتر بێژم (کانون نویسند‌گان فارس)} بووه.
زمانه‌که‌ی واته زمانی فارسی خاوه‌نی ده‌بستان، ده‌بیرستان و زانستگایه، خاوه‌نی فه‌رهه‌نگستان، رۆژنامه، هه‌فته‌نامه، مانگنامه…، هه‌روه‌ها خاوه‌نی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن و به‌شه‌کانی شانۆ و سینمایه، به‌ڵام زمانی گه‌لانی تورک و بلوچ و کورد … ئێستایش تاکه کلاسێ له ئێران‌دا نییه که ئه‌و گه‌لا بتوانن به زمانی خۆیان بخوێنن؛ که‌چی کاک ناسر شتی (ئه‌ده‌بی) فارسی ئه‌کات به کوردی و بۆمان ئه‌خوێنێته‌وه، له هه‌لومه‌رجێکی وه‌هادا چۆن بتوانین بیر له ژیانی ژێرده‌سته‌یمان بکه‌ینه‌وه.
من رێگا بۆ که‌س دیاری ناکه‌م تا ئه‌و کاره بکات یا نه‌یکات، ئه‌و باسه وه‌رگێڕێ یا نا.
ره‌خنه‌م له‌و کاره‌ی کاک ناسر ئه‌وه‌یه: زمانێ که ئه‌بێته مایه‌ی له ناوچوونی زمانه‌که‌ی من و … که‌ی بۆ ئه‌وه ئه‌بێت به‌و جۆره تماشای که‌ی و خۆتی بۆ ماندوو که‌ی و کاتی خه‌ڵکی پێوه بگری و بۆیان بخوێنیته‌وه؟ وه‌ک هونه‌ری وه‌رگێڕان ئه‌کرێ چه‌ن هۆنراوه‌یه‌کی وه‌رگێڕی.
سه‌باره‌ت به به‌ربه‌ستکردن (ممنوعیت) زمانی گه‌لانی تورک و بلوچ و کورد… له ئێران با یادێ له نه‌مر (خوسره‌و گوڵسرخی) بکه‌ین که له ” دادگای ” دیکتاتۆری په‌هلوی روو به دادوه‌ره خوێنڕێژه‌کان ئێژن:
در ایران ما با ترور افکار و عقاید روبرو هستیم. در ایران، حتی به زبان‌های بالنده خلق‌های ما، مثل خلق‌های بلوچ، ترک، کرد اجازه انتشار به زبان اصلی نمی‌دهند، چرا که واضح است آنچه که باید به خلق‌های ایران تحمیل گردد، همانا فرهنگ سوغاتی امپریالیسم، آ‌مریکا، که در دستگاه حاکمه ایران بسته‌بندی می‌شود، می‌باشد.
کاتێ کاک ناسر هۆنراوه‌کانی خوێندۆ، وتم: دوو شتی چکۆله‌م هه‌یه ئه‌کرێ بیخوێنمۆ؟
وتیان فه‌رموو:
یه‌که‌میان ئه‌و چه‌ن دێڕه‌یه که بۆ بوومبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه نووسیبووم :
كه گه‌ڵای دارێ ئه‌وه‌رێ
دایه پیره‌ی جه‌نگه‌ڵ
پرچی خۆی بۆ ئه‌ڕنێ
–
گوڵێ ئه‌ژاكێ
باخچه خۆی بۆ ره‌شپۆش ئه‌كا و
كۆڕی شینی بۆ ئه‌به‌ستێ
–
كانییه‌ك كوێرۆ ئه‌بێ
ده‌ریا به‌كوڵ بۆی ئه‌كوڵێ و
هه‌ور بارانی ئه‌سرینی بۆ ئه‌ڕێژێ
–
كه‌چی له‌م سه‌ده‌یه‌دا شارێ ئه‌مرێ
كه‌سێ نییه كفنی بكا،
یه‌كێ نییه دایبپۆشێ
هه‌ر ئێسك و پروسكی
منداڵه، جوانه، پیره
له به‌ر هه‌تاو دائه‌ڕزێ!
–
سه‌گی ده‌وڵه‌مه‌ندێ ئه‌تۆپێ
ئاخی بۆ ئه‌كێشن،
کۆڕی ماته‌مینی بۆ رێك ئه‌خه‌ن
به ڕێز و ئێحترامه‌وه ئه‌ینێژن.
شاێ، وه‌زیرێ، قوڵه‌سه‌فیرێ،
پاسه‌وانی خوێنمژێ،
دارده‌سی داگیرێ
ئه‌گیرێ یا ئه‌كوژرێ
یه‌خه و به‌رۆكیان دائه‌دڕن
له تۆڵه‌یدا یه‌ك به هه‌زاران
له خه‌ڵكی ئه‌كوژن، ئه‌بڕن!
–
كه‌چی له‌م سه‌ده‌یه‌دا شارێ شه‌هید كرا
به ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ناوبرا
یه‌كێ ده‌می هه‌ڵنه‌چڕی،
كه‌سێ ورته‌ی لێوه نه‌هات
هه‌ر جۆگه‌ی چاوی خۆی و
خوێنی گه‌له‌كه‌ی نه‌بێ
كه‌سێ نه‌بوو،
هیچ شتێ نه‌بوو
له سه‌ر ته‌رمی بگری و
هاوارێكی بۆ بكات.
**
تێبینی: ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی (شاری شه‌هید)م به‌و مه‌به‌سته خوێندۆ تا بزانین ژیانی ئێمه چۆنه!
– –
دووهه‌میش به‌ناوی (ئازاد) ئه‌ویش جۆریه:
ئازادی
دڵم سه‌رڕێژ له ئه‌شقت بوو
له لێدان كه‌وت، هه‌ر نه‌هاتی
مه‌لی خه‌یاڵم باڵی شل بوو-
له فرین كه‌وت، هه‌ر نه‌هاتی
بولبولی زارم ده‌نگی گڕ بوو
به زاری مایه‌وه، هه‌ر نه‌هاتی
دوربینی كه‌له‌م ته‌م دایپۆشی-
له روانین كه‌وت، هه‌ر نه‌هاتی
کاروانی ئاواتم جه‌رده لێیدا
له دووی ئه‌تۆ، هه‌ر نه‌هاتی!
كه نه‌هاتی، نه‌هاتم بوو
مانگی چوارده‌م به که‌وان بوو!
**
ئه‌و هۆنراوانه‌ی شاملو که کاک ناسر کردوونی به کوردی ئه‌وانه‌ی خوار‌ن:
کتێبی (تا شکوفه‌ی سووری کراسیک) – بیست هۆنراوه‌ی ئه‌حمه‌د شاملو.
پێشه‌نگی ژماره (8) من ژانی هاوبه‌شم.
پێشه‌نگی ژماره (9) مندالانی نێو قوولکه‌کان.
پێشه‌نگی ژماره (11) ئایدا له ئاوێنه‌دا.
پێشه‌نگی ژماره (13) گۆرانی گه‌وره‌ترین ئاره‌زوو.
پێشه‌نگی ژماره (14) ئه‌مجاره زه‌وی هاته قسه.
پێشه‌نگی ژماره (16) مامه‌کانت.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات ژماره (10) ئایدا له ئاوێنه‌دا.
ئاسۆی رۆژهه‌ڵات ژماره (11) کاروان.
هۆنراوه‌ی ڕاسپارده، له کتێبی (کاک فوئاد رێبه‌ر، سیاسه‌تمدار و زانایه‌کی سیاسی).
**
له به‌شی سێ‌دا به‌پێی توانا ئاماژه به هه‌ندێکیان ئه‌که‌م.
2/11/2023
سه‌عی سه‌قزی قایشی
Sai.saqzi@gmail.com