Hoppa till innehåll

مەلا کەریمی شـــــاریــکـــەنــدی کــێ بــوو، مەلا برایم مەجید پوور

بـۆنـاسانـدنی زانایەکی وەک مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی کەسێکی زانـاو شارەزاو لـە خۆی زانـاتـر پـێـویستە کەمن نیم .ئەوەی دەشی نوسم داوایەکە لێم کراوە و دەبێی جوابی بدەمەوە .

مامۆستا کەسێکی ڕاستگۆ،کورد پەروەر،نەترس،هەقبێژ، قانع، دڵـفراوان  مەندو قوڵ و بە ویقار، کەسایەتی و زانستەکەی یەک لە یەکێ بەرزتر بوون. کەسێکی خاکی و گەلی بوو.لە کوتنی ڕاستی سڵی نەدەکرد ئەگەر بە زیانی  خۆشی با. تایبەتمەندی باشی ئـەوەندە زۆر بـوون کە ڕەنگە کەم کەسی وا هەبێ. لەسەر دەمی خۆیدا کەسێکی زمان پاراو و زانـای بـە مانـای وشــە بوو. لە خوێندنەوەی وتار یان خوتبەدا کەم وابو بنوسێی ،ئەدیبێک بو کە ئەوانەی لە زانکۆیان خوێندبو دەهاتنە لای بۆ پرسینی ئەووشەوڕستانەی  لە خوێندنگەکان بە خوێند کارانیان دەکوتەوە. زمانەکانی کوردیوعەڕەبی  و فارسی، وئینگلیسی کە بەدەرسیش نەیخوێندبو زۆر باش دەزانی . پێش ئەوەی بێتە مهاباد من لە خەلیفەلیان بە خزمەتی گەیشتبوم .

بەڕێزیان ساڵی ١٣٠٥ هەتاوی لە گوندی شارێکەندی سەر بە بـۆکان لـە دایک بوە. لە تەمەنی نیزیک بە دەساڵی چۆتە حوجرەی فەقێیان وچونکە  زۆر زیرەک بوە دەورەی سوختایەتی زوتر لـە هـەواڵانی تـەواو کردوە. دەبێتە موستەعید لە شاری مـهـابـاد  لـە خزمەت مـامـۆستا مـەلا حوسێنی مەجدی، دادە مەزرێوخەریکی وە سەریەکنانی عیلم وزانست دەبێێ .هەر  لە خزمەت ئەویش ئیجازەی  ئیفتاو تەدریس وەردەگرێێ . دوایی دەچـێتە نـەغـەدە وەک مـەلاوئـیـمـام جـومـعـەی شـارەکە. لـەوسەردەمـدا کـە مـن مێژوەکەی  نازانم حەمەڕەزا وەک شا، دێتە نەغەدە، بەرپرسانی دەوڵەتی وسەرۆک عەشیرەتەکانی ئەو مەڵبەندانەی سەر بـە شاری نـەغـەدە هـەر کامەیان تاقی خۆی دەڕازێنێتەوە . شا لـە هـەموان ڕادەوەستی و هەرکەسە بەخێرهاتنی دەکا و ڕاپۆرتی خۆی پێش کێش دەکا. کاتێ وەزعی خەڵکیان  لێ دەپرسێ هەمویـان دەڵـێن: لەو پەڕی باشیدان!! کە دەگاتە تاقی نەغەدە مامۆستا بەخێر هاتنی دەکا، کە وەزعی خەڵکی لێدەپرسێ، دەڵێی لەوپەڕی خراپیدایە. مەعموری دەوڵەت و ئاغا و کوێخا هەرچی بیان هەوێ دەگەڵیان دەکەن، ئەوانەش کە شتێکی تریان کوتبێ تەنیا ویستویانە تۆ رازی بکەن!! خوا لێخۆشبوو لەسەر ئەو قسە حەقە دەکەوێـتـە بـەر هـەڕەشە و گوڕەشەی مەعمور و سەرۆک عەشیرەکان. وەزعی دەکەوێتە مەترسی. عەزیز ئاغای  خلیفەلێان خۆشی دەوێ پێاوێکی بە زیپک و زاکۆنیش بوو دەیباتە خەلیفەلیان  و دەیپارێزێ. نـازانـم چەنـدە لـە خەلـیـفـەلـیـان بـووە، چـونکـە مـن ئـەودەم فەقێ بووم، لە لاجان دەمخوێند . ئامۆزا و بن ئامۆزای بابم زۆریان ماڵـیـان لەوێی بوو هاتوچۆم زۆر دەکرد. دوایی دەچـێتە مهاباد و  لە مەدرەسەی علومی دینی لە مزگەوتی سور کە نـیمـچـە دەوڵەتی بوو ، دەبێتە ئوستاد و دەرسی ئەدەبیاتی عەڕەبی بە فەقـێیان دەڵـیتەوە. بـۆیە دەڵێم نیمچە ڕەسمی چونکە هەمو کار و  بارەکانی مەعموری دیاریکراوی دەوڵەت بەڕێوەیان دەبرد هەموو خەرجـێکی دەوڵەت دەیدا بەڵام مەدڕەکەکەی ئیعتیباری قانونی  نەبوو.     

من ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی کە چوومە مەدرەسەی عڵومی مهاباد بەڕێـزیان  هێشتا وەک ئـوستاد بـە ڕەسمـی وەرنـەگیـرابـوو. مـامـۆستـا چونکە لـەلای مامۆستا مەجدی ئیزنی مەلایەتی وەرگرتبوو کەسێکی زۆر ئاگاو زیرەک بوو، مامۆستا مەجدی زۆری خۆشدەویست. لەبیرمە هاوینان مەدەرەسەکە تەعتیل دەبوو، فەقێ هەموو دەچونەوە گوندەکانی خۆیان لای دایک و بابیان. من کە ماڵمان لە شاری بـوو دەمـامـەوە . دەفـتـەری مەدرەسەی ڕۆژانە تا نیوەڕۆیە دەکراوە ، مامۆستاکان دەهاتن چایان دەخواردوە. ئاغای جەلیلی ڕیزوانی مودیری دەفتەر و میرزا عەلی کەریمی سەراییدار بوو. ڕۆژێک  نامەیەک  لە ورمێ ڕا بۆ مامۆستا مەجدی هاتبوو. دامە خزمەتی نامە کە٣   لاپەڕە بوو، لە لایەن ئیمام جومعەی ئەوکاتی ورمێی ئەگەر هەڵـە نەبم ناوی تەباتەبایی بوو. مامۆستا فەرمـوی مەجید پور بۆم بخوێنەوە. بۆم خوێندەوە، فەرموی بیدە بە مەلا کەریمی  وەڵاهی قەڵەمی ئەو نەبێ کەس دەرەقەتی ئەو بێحەیایە نایە. نامەکەی لەسەر حەدیسی ئەبوو هـوڕەیڕە نووسی بـوو کە زۆربەی ئەو حەدیسانەی ئەو گێڕا بونیەوە  ڕەدی کرد بۆوە. نامەکەم بردە خزمەت شاریکەندی کوتم مامۆستا فەرمـویـە وڵامـەکەی هـەرچی زۆتـر بنووسە بۆی دەنێرینەوە.  دوو ڕۆژ دوایە وڵامی نامەکەی هێناوە، مامـۆستا  مەجدی ئەو ڕۆژە نەهاتبوو، مـن نامەکەم بردە ماڵـێ. فەرموی مەجیدپور بۆم  بخوێنەوە . کاتێ خوێندمەوە فـەرمـوی: بـرایـم بـە خـودای مـن قەت  نەمدەزانی ئاوا وڵامی بدەمەوە.  نامەکە بە ڕادەیەک مەنتیقی و بە بەڵگەی بە هێزەوە نوسرابوو کاتێ تەباتەبایی خوێندبویەوە سەری سوڕ مابوو. حەوتویەک دوایە هات بۆ خزمەت مامۆستا و داوای لێبوردنی کرد، لـەو  نامەیەی کە ناردبوی ، دانی پـێـدا هـێـنا کە ئـێـخۆی هەموی دەمار گرژی و  شیعەگەری بووە، بەڵام وڵامەکە بە تەواوی مەنتیقی و  واقیعی بوو. مامۆستا یەکێک لە ئوستادە هەرە باشەکانی مەدرەسەی علومـی دیـنی مهاباد بوو.  بەتایبەتی  لە زانیستی ئەدەبیاتی عەڕەبی و فارسیدا پێشەنگ بوو. پێمخۆشە  لێرەدا کە ناوی میرزاعەلی کەریمیم هێناوە کە مامـۆستـاش زۆری خۆش دەویست، فارسی زانێکی باش بوو زۆرجار دەگەڵ شاریکەندی دەکەوتنە باس و گفتو گۆ، میرزا عەلی لە بنە ماڵە گەورەکانی مـهـابـاد بوو. کەسێکی زۆریش دەست ودڵ ئاواڵە بوو ، بەڵام جەبر توشی ئەو کارەی کردبوو ، ئەگینا شیاوی زۆر لەوە بەرزتر بوو. هـاوینان کە مەدرەسە تەعتیل دەبوو دەچوو بۆ عیڕاق جلوبەرگی پیاوانی وەک کۆت و شەڵوار دێنا و   دەفرۆشتەوە. لە بەر ئەوەی پێش خزمەتی مەدرەسە بـوو دەبـوو ئـەوێش تا نـیـوەڕۆیــە لەوێی ماباوە. وەک کوتم چونکە ئەمن دەمامەوە کلیـلەکەی دەدا بـە من و دەیکوت مەلا برایم لە تۆم ئەمینتر و دەڵسۆزتر نیە خۆت چۆنی ڕێکدەخەی  ڕێکی خە!! من بەیانان دەچوم دەرکەم هەڵدەگرتوو وڵاتم ڕێک پێک دەکرد و   لە دیوی دەرێ لە دەرگاکە ڕادەوەستام، هەرکە سەرۆکی مەدرەسە بانگی  دەکرد کەریـمی، مـن دەمـکوت بـەڵێ مـامـۆستا ئـاغـای کـەریـمـی چـۆتە حەمامێ!!  ڕۆژێک نا، دوو ڕۆژ نا، هـەمـوو ڕۆژی حەمـام! ڕۆژێکیان مامـۆستا مەلا عـەبـدوڵای مـودەڕیسی کە سـەرۆکی مـەدرەسـە بـوو، کوتی ئەرێ  مەجید پور ڕۆژێک حەمام  دو ڕۆژحەمام وابزانم ئاغای کەریمی  بۆتە کار گێڕی حەمام. کوتم مامۆستا گوێم لێبگرە بـا ڕاستیـەکەت پێ بـڵـێم و هیوادارێش بم قبوڵی بکەی. میرزا عەلی بەو مـوچەیەی تۆ بەڕێ ناچێ . پیاوێکی نەفس گەورەیە داوا لە کەس ناکا، ئـەگیـنا تـۆش دەزانی خزمی زۆر دەوڵەمەندی هەیە، دەچێتە بـاشوری کوردستان و کۆت و شـەڵــوار دێنێ، پاش نیوەڕۆیان کە مەدرەسە نیە لە بازاڕی دەیان فرۆشێتەوە، ئەمنی  بە دۆستی باوەڕ پێکراوی خۆی زانیوە، ئێستا من کارەکانی ئـەو لـە وێش جوانتر دەکەم و ئەتۆش ڕەئیسێکی عادڵ و بەدڵ ـو دەرون بە لێگەڕێی با من ببمە ئەو.کوتی مەجید پور ئەتۆ بتوانی ئەو ئەرکە وەئەستۆی خۆت بگری، بڵێێ ئەمنیش نەتوانم بۆ ئەو کارە چاکە چاو لەتـۆ بکەم. بـڕۆ هـەتا کوتـم ئاغای کەریمی تۆ هەر بڵێی چۆتە حەمامێێ. ئـەوە یەکێکە لـەو کارانـەی کە من خۆم شانازی پێوەدەکەم.  دوایە مەسەلەکە ڕەئیس بەهەمــوو مەلا کانی کوت و ئیدی ترس و لەرز نـەمـا. ئـەوەی بـەلای مـنەوە جـێگای ڕێزو حورمەتی لە بیر نـەکراوە هەڵـوێستی مـامـۆستـا شاریکەنـدی بــوو کە بە حوزوری هەموو ئوستادەکان فەرموی: مەلابرایم ڕێگەم بـدە دەستت ماچ کەم، هەمومان دەرسێ ڕەفاقەت و دڵسۆزی لە تۆ فێر بین چونکە ئـەو ڕوح  گەورەییە هەر لە خۆت دەوەشێتەوە.    

    براتان مەلا برایمی مەجید پور         

  ٢١ بانەمەڕی ٢٧٢٥ کوردی

١١ /  ٥  / ٢٠٢٥ زایینی   

 

بابەتی پەیوەندی دار

کۆمەڵە و تێرۆری مامۆستا مەلا کەریمی شاریکەندی، ئەیوب ئەیوبزادە