"an independent online kurdish website

دۆستێکی سەردەمی فەقێیەتیم کە زۆرم خۆش دەویست، نیزیکەی ٤٥ ساڵە بگرە زیاتریشە نەک پێوەندیمان نەبووە، بەڵکو هەر ئاگاشمان لێک بڕا بوو. ئەو ڕۆژانە یەکێک کە پیوەندی دەگەڵ من و ئەویش هەیە کوتی: دۆستێکی قەدیمیت هەمیشە حاڵی پرسیوی و کوتویە پێی مەڵێ.

ئەوشۆ تەلەفونی لێکردم کە پێوەندیەکتان لە نێوان دروست بکەمەوە . بە ڵامەوە زۆر سەیر و لەهەمان کاتدا پێشم خۆش بوو کە پاش ئەو هەموو ساڵە بێخەبەریە دەیەوێ قسەم دەگەڵ بکا. وەک کورد دەڵێ، کوتم ئەو ماستە بێ مو نیە، بەڵام بە پێی سروشتی خۆم لە پێوەندی گرتن دەگەڵ دوژمنیش باکم نیە، بڕوای کامڵم بە خۆم و ڕێبازەکەم هەیـە ڕێگای خـۆم پاش هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەیەکی ورد هەڵبژاردوە، دڵنیایی تەواویشم هەیە ناچمە ژێر کار تێکەری هیچ ئایین و ئیدەیەک کە دژی نەتەوەو دینەکەم بێ. هـەرچی دەیـڵـێـم و دەیکەم بە قەدەر زانین و تێگەیشتنی خۆم لە قورئانم وەرگرتوە. لە نافەرمانی خواش لە بەرخوا نەک خەڵک خـۆم پاراستـوە . دیارە مـرۆڤم و هەلە و پەڵەشم هەیە و هەموو شتێکیش نازانم فرشتەش نیم. ئەگەر شەرمم لەخوا نەکردبێ شەرمم لە بەندەکانی نە کردوە ، ئەوەی بـە خراپ دەزانـم کە خـوا پـێی خـراپە نـەک خەڵکیتر. بـۆیە دەمزانی وەک فارس دەلێن 🙁 سلام روستایی بی آثر نیست .) کوتم بە دڵ ئامادەم وڵامی پرسیارەکانی بدەمەوە. کت و مت کوتی یەک دەقیقە! لە پڕ کووتی سەلامن علیکم. و عەلەیک السلا م سەر چاوم. کوڵی گریان گەروی گرت و قسەی بـۆ نەدەکرا، لێی گەڕام تاکڵو کۆی خۆی ڕشت. دوای چاک و چۆنی گلەیی و دەردی دڵ کوتی مەلا برایم تۆم لەبیر نەچوەو ناچێو هەر خۆشەویستەکەی جارانی ئـەگەر پێوەندیشم نـەگرتـوە ئـەو دۆستەت بـاش دەزانـێ بـۆ! ئـەوە کـە ئێستا ویستومە و توانیومە لە ڕێگای ئەو پێوەندیت پێوە بکەم ، هەوایـەکە بڕێک خۆشە و دوسێێ مەلای کە تـۆ نـایـان ناسی بـەڵام ئـەوان دەگەڵ ئـەوەی تـۆ نـانـاسن زۆر عـەیـبت لێدەگرن، نەدیتەش هێندێک شتت بۆ دروست دەکەن کە زۆرم لـە دڵ گران دێی چونکە تۆش دەناسم و ئەوانیش، بۆخۆشم هێدێک تێبینیم لە سەرت هەیە. بـەلام دڵنیام ئێ خوم ئیحساسی ویشکە مەزهەبیە، بـەڵام ئـیـوان نـەزانی و بـوغزێکی کوێرانەیە پێیان دیکتە کراوە. بـە خۆشیەوە ئـەوەی وەک عەیب بۆ تۆی حیساب دەکەن زانستی نین و شتی لاوە کییە، وەک دەڵێن (کەسێک یەکێکی خۆش نەوێی خەونی گولی پێوە دەبینێی) منیش زۆری پێی نـاڕەحەت دەبـم و ئـەتـۆ دەنـاسم و قەدیمیش پێیان دەکوتی (مارکسیستی ئیسلامی !) بـرواشـم پـیـتە و نـایـشارمـەوە هەمێشە تۆ دوای لیکدانەوە بڕیارت دەدا و بێباکانە ڕای خۆت دەردەبڕی. بۆ وێنە ئەوەئ وەک عەیب و بیدینی وەپاڵ تۆی دەدەن گویگرتن لە گۆرانی و بەیت و بالۆرە و شتی لەو بابـەتـەن نەک مەسایلی ئایینی و زانستی، بـە تـایبەت گۆرانــیـەکانی مـامـلێی. دەگەڵ ڕەفـیـقان زۆرجار دەمانکوت بڵێی ئێستاش گوێگرە هۆگرەکەی مامـلێی بێی؟ دیارە نیزیک بە دوو کاتژمێر قسەی دڵمان بۆ یەکتر کرد.کە ڕوحمی پێی شارژ بۆوە.

کوتم برای زێدە بەڕێزم گوێگرە با پێت بـڵـێم و وڵامێک بێی بۆ ئەوانیش ، ئەمن چۆنم و خۆشت دەزانی کێم . بەڵێی من دەنگی خۆش بـە نـیعمەتی خوا دەزانم کە بەهەمو کەسی نەداوە. دەنگ خۆشەکانی قەدیمم زۆر دێون گوێم لەگۆرانیەکانیان گرتوەو دەگرم بـۆ وێنە ڕەحمەتیان : خەلـیل سەدیقی ، حەسەن زیرەک ، کاک سێمانی ئـەمـیـرعـەشایـری (شاوەلە) قـوڵـیخانی نـەغـەدە، عەلی خەندان ، برایم قادری، محەممەد حەتوەتە ، حەمەدی ئـەسمەرێی . مەلاڕەحیمی دەنگ خۆش ، مەلا هەباسی عەوڵای حەمە،زۆریتریش لـە بیرم نین وئەوانەش نازانم کێی ماوە و کێی نەماوە ، لە نـیزیکەوە دیـتــومن و ناسیومـن. ئـەوانـە زۆریـان تـەنـیـا لـە مەجلیسی تایبەتی خۆیان گۆرانیان دەکوت نەک لە سەرشایی. دیارە مرۆی جڵف وبـێێ ئەخلاقم لە هەمـو بـوارێـکدا ناخۆش دەوێێ. دوو ڕەنگیش نیـم !!ڕەحمەتی ماملێی جیا لەدەنگ خۆشیەکەی تـایـبـەتـمـەنـدی تری هەبون کە وایانکرد دەگەڵ ژیانی ڕۆژانەم تێکەڵ بێیو ئێستاش مەگەر چلۆنکایی بێی دەنا ڕۆژانە جارێک گوێی لە دەنگکەی ڕادەگرم.

من لە تەمنی دەساڵێم دا لە گوندی شاوەلە کەمالمان لەوێێبو ماملـێم دیـوە ، ماڵی ئاغا ژنیان بـۆ سمایـل ئـاغا دێـنـا ، حەوتـویـەک داوەت بـەتەقەی دەهـۆڵو زۆرنا دەگەڕا، زۆربەی ئاغاوەتی مانگورومامەش ودێبۆکری وقەرەپاپاغ وهیتربەشدار بون ، خوا لێخۆش بو کاک محەممەد و عەوڵای سنجان گورانی بـیژ بون . کاک محەممەد هەرلە دیوەخانی دەبوو ، هەرکەس گۆرانی دڵخوازی خۆی داوا دەکرد و ئەویش بـۆی دەکوت . دیارە بەکەسی هەڵـنـەدەکوت . داواکار پوڵی بۆ دەنارد. کاک عەوڵا زۆرتر بۆ داوەتێ گورانی دەکوت. ئەحمەدی غەنی زۆڕنای لیدەدا . کاک محەممەد بـۆ پشو دەهـاتە مـاڵە ئـێـمە. ڕۆژێـک لـێی پـرسیـم دەنـگی مـنـت پێخۆشە ؟ بەڵێی . کام گورانی منت زۆر پێخۆشە ؟ خەجـێـو خـەزێـنـە و یاخودا جەغـەتـوبـدەی بـوارم . کوتی قـومـاربـاز ڕەنگە یـەکێکـت خۆش بوێی کە ناوی خەجیجە. کوتم نەخێر بۆیە پێمخۆشە دایکم ناوی خەجیجە. کوتی یاخودا جەغەتو بۆ ؟ چونکە دەچمـەوە سابڵاغ . ساڵومانگ ڕۆیشتن لە مهاباد مەدرەسەی علومی دینی لە مـزگەوتی سـور دروست کراو منیش کە ماڵمان ئەودەم لەوێی بو چومە ئەو مەدرەسەیە .مانگی ڕەمـەزانێ بـە پێی سونـنەتی خـۆیـان ئـیمامـی مـزگەوت بانگ و سەڵای دەدا بەدوکەس ئەویش مەلاغـەفـوری دەبـاغـی و مـن ( بـرایمی مەجید پور). لە بەر ئەوەی پارشێوێی هاتن بۆ سڵا بۆ مەلا غەفور بڕێک قورس بوو نەم دەهێشت بێی وهەرخۆم بانگ وسڵاکەم دەکرد. ڕۆژێک کوتێ مەلابرایم ئەوشۆ دەگەڵ برادەرێک دوای نوێژی خەوتنان میوانت دەبین بەلام تۆهیچ مەکە ئێمە هەمو شتێک دێنین. مـیـوان هـاتـن کاک مـحەممەدی مـاملێ ومەلا غەفور، فـڕنی و مـەشکەفی و زلـوبیایەکی زۆریان هێنابو. کاک محەمـمـەد کوتی ئـەوە ئامین دروستی کردوە. زۆر خۆشحاڵ بوم کە کاک محممەد میوانمە . ئـەو مـنـی نەدەناسیوە چو نکە ئەوکاتەی منی دێبوکوڕێکی دمروتی هەشت نۆساڵە و ئەوەی ئێستا ٢٢ ساڵە سەرو سمـێـڵ رەش . گەلێک قسەی خۆش و جەفەنگ مان کرد . جاروبار تێمەوە ڕادەما وەک پرسیاریکی هەبێی وابوو . لەپڕ کوتی : مەلا برایم دەنگی منت پێخۆشە ؟ بەڵێ کاکە . کام گۆرانی منت بەدڵە ؟ خەجێو خەزێنە . لە قاقای پێکەنینی داو کوتی : کوڕە بەخودای هەویی . کێم کاکە؟ کوتی ئەوکوڕەی خەڵکی شاوەلە کە لە ماڵی ئێوە ئیسڕاحەتم دەکرد .ئـەودەم ئـەوپرسیارەم لێکردی ئەو ولامەت دامەوە . ئێستاش لە خۆوە ئەو پرسیارەم بۆهات وتۆش ئەو وڵامەت دامەوە.

بەڕێزم لەسەر گوێگرتن لە گۆرانی عـەرزت دەکەم : دەنگ خـۆشی نـیـعـمـەتـی خوایـە بەهەمـو کەسی نـەداوە، کـێش ئـیـمـانی بـە خـواهـەبـێی نـیعمەتەکەی ڕەد ناکاتەوە! قورئان خوێندنیش بەدەنگی خـۆشەوە گـوێگری زۆرتـرە ! گوێـێ لـێی نەگرتنی یانی ڕەد کردنەوەی نیعمەتی خوایە . جـیـا لـەوەش گۆرانیەکانی ماملێی بـۆ مـن هەر گۆرانی نەبون ،دنـیـایـەک بـیرەوەری تـاڵ و شیرنـیـان تێدایە. کاک مـحـمـمـەد بەونـیـعـمـەتـە گریـنـگەی خوایی خزمەتـێـکی بایخداری بە شۆڕشی گەلەکەمان کردوە، لە حاڵـێـکدا بـە خەونـیش بـاسی کوردایەتی مەترسی هەبوو. کەڵ بەموو بەند بو بەخەونیش لە باسی کورد دەتـرسان. زۆربـەی گۆرانـیـەکانی سرودی شۆڕشگـێرانـە بـون کە بـە دەنگی ماملێی بە گوێی خەڵک دەگەێێندرا . لە حاڵێکدا دوعـاش بە کوردی جێی مەترسی بـوو.هـەر کەس دێـڕێکی کـوردی لـێی گیـرابـا وەک تـاوانـێکی گەورە لـە سەری حـیساب دەکرا. ماملێی بە دەنگە زوڵاڵـەکەی لایـلایـی هـەژاروئـەخــتەری هـێـمـن وخاسەکەوەکەی سەید کامـیـل وزۆریتریش شار بـەشارو گونـد بـەگوندی کوردستان دەگەڕانوسەریان بە زۆر ماڵان دا دەکرد. بەتایبەتی زۆرێک لـە دایـکان وخـوشـکان لـەو بـوارەدا دەوری بەرچاویان هەبو.سەرنج ڕاکێش ئەوە بوو زۆرلەخۆشکانی نە خوێندەوار فێریان ببون لەبەریان بوو، منداڵیان پێیدەلاواندنەوە ودەیان خەواندن. لـێرەدا بۆ مێژوی دەیگێڕمەوە.مـن ئـەو شێـعـرەی لایـلایـەو ئـەخـتـرلـە دووخوشک فـێـربـوم کــە نەخوێندەواربون بەڵام هەمـویان لە بەر بوو، ئەوان پێێان دەکوتم و دەمنوسینەوە. لێمپرسین لە کوێیی فێر بون کوتیان نەوارەکەمان هەیەو لەو ڕا لەبەرمان کردن. بـەکورتی من ماملێیم وەک دەنگ خـۆشـێک نـە نـاسیـوە بـەڵـکو بـۆ مـن شۆڕش گـێڕێک بـوو بـەچەکی دەنگ خـۆشی شـەڕی داگـیـر کـەری دەکرد و هـانـدەری ئەویندارانی ئازادی بو لەو ڕیگایەشدا زۆر زۆر سەر کەوتو بوو چەنـد جـاریش گێراوئەشکەنجە دەدراوتەنانەت حوکمی ئیغدامیشی بۆ دەردەکرا. بەو ئاشنایانەت بڵێی من ئیمانم بەخواهەیە وئەوەی دەیڵێم بۆخوای دەڵێم .نەک بەفەرمانی کەس و بەدلخوازی کەس . خەبـات بۆ ئـازادی نیشتمان و سەربەخۆیی گەل بە واجبێکی شەرعی دازانم . پێغەمـبەرەکەشمـان پـاش ئـازارو مەینەتێکی زۆر و ڕاونـان لە زیدەکەی،سەرئەنجام سەرکەوت وبەسەربەرزی گەڕاوە. منێش ئەوە ڕێگامە. خەمت نەبێی ئەوەی جێی پـەنجەی دیـارە باسی دەکەن، ئەوەی هـیچی نـیە کەس نازانێی کەهەیـە. دواقسەم بەو کابرایانە بڵێێ : ئەگەر حەزرەتی عومەر کە ڕێزم بۆی هەیە دوژمنی کوردومافەکانی بێی دژی دەبـم وبەئەرکی شەرعیشی دەزانم! ئەگەر ئینکاری مافی نـەتـەوایـەتی نـەتـەوەکان بـکا پـەیـڕەوی لــێـنـاکـەم . ئــەو پرسیارەشیان لێدەکەم : ئەگەر کورد هیچ مافوهەقێکی نـیە ،خوا بـۆچی دروستی کردون ،خۆ هـیچ کارێکی خوا بێێ حیکمەت نیە؟!!

 برای لە مێژینەت مەلا برایمی مەجیدپور ٩ ڕەزبەری ٢٧٢٣ کوردی

 ١ / ١٠ / ٢٠٢٣ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی