"an independent online kurdish website

سلێمانی شارە ڕووناکبیرەکەم، پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان، ئەوە بۆ لە هەمبەر پاشڤەرۆیی و کۆنەپەرەستی چەرخەکانی ناوەڕاستدا وا بێدەنگی؟reuf-golbeden-01

چۆن دەبێ و چۆن دەکرێت ڕووناکبیرانی شاری هەڵمەت و قوربانی بینەری هێرشی کرێگرتەکانی کۆماری سێدارە بن بۆ سەر زەوتکردنی ئازادی تاک؟
لە کەیەکەوە ئەمر بە مەعرووف و نەهی لە مۆنکێرەکەی شەقامەکانی کۆماری سێدارە، گەیشتووەتە شاری ئازایەتی سلێمانی؟
سلێمانی خەوی لێکەوتبوو؟
کۆماری سێدارە لە کوێوە دزەی کردووەتە ناوتان وا لە سەر جادەکانی سلێمانی فیکە لە ژن و نامووسی خەڵک دەکەن؟
من دڵنیام سلێمانی شتی وای لێ ناوەشێتەوە!
سلێمانی بە ڕێزگرتن لە ئازادی تاک و پارکی ئازادییەکەی بە ناوبانگە نەک بە هێرش بردنە سەر ئازادی جل لە بەرکردن!
سلێمانی ئەگەر ئەوڕۆ دەنگ هەڵنەبڕێت دڵنیا بە سبەی درەنگە!
دەنگۆیەکم گوێ لێ بووە، گوایە سلێمانی ببێ بە هەرێمێکی سەربەخۆ، واتە کوردستان جارێکی‌تر لەت ببێ!
دەزانن کێ لەتی دەکا و دەبێ بە چی؟
کۆماری سێدارە خۆی کۆپی دەکات و کرتەیەک دەکاتە سەر شارەکەی هەڵمەت و قوربانی،
ناوی دەنێ:

” کۆماری سێدارەی سلێمانی ” !

ڕەوف گوڵبەدەن

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی