"an independent online kurdish website

هێشتا کوڕ ناوێری سواری دووچەرخە بێ

لە وڵاتێ کچ تابۆ بشکێنێmeriwan-kechan-

پیاوە پاڵەوانەکانی شارەکەم

چەند بە حەسرەتەوە

کچە پاڵەوانی تابۆشکێنی شار

بە چاو دەلێسنەوە

لە مێحرابی مزگەوتی هزرۆکەیان

سێدارە بۆ کچی خەیاڵ هەڵدەخەن

شار دەکەنە شاباشی،

چوار ڕێی ئازادی لە دار دەدەن

گۆڕەپانی هەڵۆ هەڵدەواسن

دووچەرخە بە شەقامە

هەڵواسراوەکاندا،

زنجیری ورە دەپسێنێ و

ئیتر ناسووڕێتەوە بۆ

ئەوەی کچێک بکا بە پاڵەوان،

هەموومان حەزمان لە

پاڵەوان بازییە ،

نەرێتی پیاوەتی

ناهێڵی کچ، تابۆی

پاڵەوانەتیمان بشکێنێ!

ڕەوف گوڵبەدەن

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی