ئەکتەر: کورد بۆ یەکەم جار ڕۆڵی کۆیلە ناگێڕێ
ئەرکی ئەکتەر: بەڵی / نا
کورد تازە فێری ڕۆڵ گێڕان لە شانۆ بووە و ئێستە سەربەخۆیی شانۆیەکە کە هەر ئەوانەی وا دڵیان بۆ کورد و کوردستان لێ دەدا لەم شانۆیەدا ڕۆڵ دەگێڕن!
لەوەتی نیشتمانە داگیرکراوەکەم بوونی هەیە من هەر ڕۆڵی کۆیلەم گێڕاوە و داگیرکەری خاکەکەم بەسەرهاتی منی کردووە بە شانۆ و منیش ڕۆڵی کۆیلەم تێدا گێڕاوە!
بەڵام ئێستا لە زمانی خۆمەوە گوێم لە شانۆ و ڕۆڵ گێڕان دەبێ و گوایە لەمە بەدوا تاکی کورد لە شانۆیەک بە ناوی” سەربەخۆیی” دەوری کاراکتەر دەگێڕێت!
ئەمە یەکەم جارە لە شانۆدا من ڕۆڵی کۆیلە ناگێڕم و هەر بۆیە حەز دەکەم ڕۆڵم لەم شانۆیەدا هەبێت با بزانن ” کۆیلە” بە بەژن و باڵای من نەبڕاوە!
تکا لە هەموو لایەک دەکەم ئێوەش بە هەر شێوەیەک بۆتان دەکرێت لەم شانۆیەدا ڕۆڵ بگێڕن!
ڕەوف گوڵبەدەن
11.6.2017 ز