به‌شی یه‌که‌م : مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لان كه بووه به پرۆژه‌یه‌كی سیاسی له جهاندا، خۆشبه‌ختانه له سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن كه‌سانێكی وه‌ك (ماركس) و(وێڵسۆن) و …
كه خۆیان و گه‌له‌كه‌یان ژێرده‌سته نه‌بوون، په‌سه‌ند كراوه. ئه‌و زانایانه به مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی گه‌لانی ژێرده‌سته هه‌ستاون به‌و كاره و بڕوایان به ده‌سكه‌وتی رفراندۆمه‌كه بووه، هیچ شه‌رت و مه‌رجێكیان دیاری نه‌كردووه و به‌رژه‌وه‌ندی هیچ چینێكیان مه‌به‌ست نه‌بووه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ژێرده‌سته!
پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ جیابوونه‌وه‌ی وڵاتێكی داگیركراو چۆناوچۆن دێته پێشه‌وه؟
له‌و ناوچانه‌ی كه سیستمی ده‌وڵه‌تییه‌كه‌یان له سه‌ر بناغه‌ی دیكتاتۆری دامه‌زرابێ و چه‌ند نه‌ته‌وه له ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تێكدا بژی و یه‌كێك له‌و نه‌ته‌وانه بییه‌وێ جیا بێته‌وه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێك بێنێت، به‌هێزی سه‌ربازی وه‌ڵامی ئه‌ده‌نه‌وه، له ئاكامدا جه‌نگ و پێكدادان له نێوان ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر و میلله‌تی ژێرده‌سته كه نیشتمانه‌كه‌ی داگیركراوه دێته پێشه‌وه، ئه‌و جه‌نگه سێ به‌شه. جه‌نگی سیاسی – جه‌نگی ئابووری و جه‌نگی سه‌ربازی
جه‌نگی سیاسی
ئه‌م جه‌نگه بریتییه له نووسینی بابه‌تی سیاسی سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه، هه‌روه‌ها خۆپیشاندان و مانگرتن. له‌م جه‌نگه‌دا ماسمێدیا ده‌وری گرنگ ئه‌گێڕێ، ماسمێدیای داگیركه‌ر پروپاگه‌ندی ئه‌وه ئه‌كات كه حیزب و رێكخراوكانی ئه‌و ناوچه‌ی كه شۆڕشی تێدا به‌رپا بووه ده‌سكردی بێگانه‌ن، به خه‌ڵكه‌یشی ئه‌ڵێت: ئێوه فریوی ئه‌وانه مه‌خۆن، هه‌موومان خه‌ڵكی یه‌ك وڵاتین و یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیمان هه‌یه!
له به‌شی داگیركراو‌دا، خه‌ڵكه‌كه خۆی به ژێرده‌سته، نیشتمانه‌كه‌ی به داگیركراو ئه‌زانێت، ماسمێدیای شۆڕشیش درۆ و فرفێڵه‌كانی داگیركه‌ر ده‌سنیشان ئه‌كات و ئه‌وه بۆ خه‌ڵک روون ئه‌کاته‌وه که داگیركه‌ر و داگیركراوه یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی نییه، به ده‌سنیشان كردنی جیاوازییه‌كان وه‌ك جیاوازی (ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و سیاسی…) خه‌ڵك هان ئه‌دات كه به ژیانی ژێرده‌سته‌یی رازی نه‌بن و دژایه‌تی داگیركه‌ر بکه‌ن.
جه‌نگی ئابووری
ئه‌م جه‌نگه بریتییه له داخستنی درگای ئابووری = محاصرى اقتصادى. ئه‌م جه‌نگه له لایه‌ن هه‌ر دوو لایه‌نه‌وه واته داگیركه‌ر و داگیركراو به دژی یه‌كتر په‌یره‌و ئه‌كرێ. له‌جه‌نگی ئابووریدا داگیركه‌ر توانایی زیاتره.
جه‌نگی سه‌ربازی
ئه‌م جه‌نگه به شێوه‌ی ئه‌رته‌شی مودێڕن، هه‌روه‌ها پارتیزانی = پێشمه‌رگانه له دژی یه‌كتر ئه‌نجام ئه‌درێ و زیان به هه‌ر دولایه‌نه‌که ئه‌کات، به‌ڵام هیچ لایه‌ك ئاماده نییه سه‌ر بۆ ئه‌وی دیكه نه‌وی بكات.
له پرۆسه‌ی ئه‌و سێ جه‌نگه‌دا خه‌ڵك زیانی زۆری پێئه‌كات، له‌م قۆناغه سه‌خت و دژواره‌دا لایه‌نێكی (سێیه‌م) دێته پێشه‌وه و ئه‌ڵێ: كار به جه‌نگ كۆتایی نایه‌ت، باشتر وه‌هایه له خه‌ڵك بپرسن ئایا پێیان خۆشه پێكه‌وه بژین یا جیا ببنه‌وه، لێره‌دا پرۆسه‌ی راپرسی (رفراندۆم) دێته پێشه‌وه.
قۆناغی رفراندۆم
له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر دوو لایه‌نی جه‌نگه‌كه ده‌كه‌ونه چالاكی بۆ داشكانی تای ترازووی ئاكامی رفراندۆمه‌كه به‌لای خۆیاندا، داگیركه‌ركه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه له ده‌س نه‌دات بانگه‌وازی ئه‌وه ئه‌كات كه به‌رژه‌وندی هاوبه‌شمان هه‌یه، پێكه‌وه بین به ئاسانی به‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كاندا سه‌رئه‌كه‌وین و له داهاتوودا یاسا و ده‌ستوور ده‌سكاری ئه‌كه‌ین و جیاوازییه‌كان لاده‌به‌ین. ئه‌گه‌ر وڵاتێكی ئاینی بێت ئه‌ڵێت ئاینه‌كه‌مان لاواز ده‌بێت و ئه‌گه‌ر كرێكاریش بێت ئه‌ڵێت چینی كرێكار زیان ئه‌بینێت و ئه‌و تێكۆشانه بۆ جیابوونه‌وه كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه.
له ناوچه داگیركراویشدا به دژی ئه‌و سیاسه‌تی كه داگیركه‌ر پڕۆپاگه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌كات چالاكی ئه‌كرێت و خه‌ڵك هان ئه‌درێت كه رێگا چاره‌ی بنه‌ره‌تی واته رزگاری له چنگ داگیركه‌ر و ده‌نگدانه به جیابوونه‌وه.
**
به‌شی دووهه‌م
له سه‌رده‌می دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه، ئێراقێک که به‌پێی په‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئینگلیس دورستکرا و به‌شێکی گرنگی کوردستان خرایه سه‌ری، گه‌لی کورد به‌پێی توانا به دژی ئه‌و کاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئینگلیس و داگیرکردنی کوردستان و ژێرده‌سته‌یی گه‌لی کورد له چالاکیدا بووه! ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌سزای ئێراق بۆ تاکه رۆژێکیش نه‌یتوانیوه فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی خۆی بباته ناو (دڵ و ده‌رونی) کوردوه، ده‌سه‌ڵاته قانووییه‌که‌ی به زه‌بروزه‌نگی سه‌ربازی وه‌ک پرۆسه‌ی ته‌عریب، ئاڵوگۆڕی سیمایی جوغرافی سیاسی کوردستان، شیمیایباران و ئه‌نفاڵی کورد به‌پێی ئایه‌ته‌کانی قورئان و به یارمه‌تی چه‌کی وڵاته پیشییه‌کانی جهان و یارمه‌تی ماڵی و سه‌ربازی ده‌وڵه‌ته عه‌ربی و ئیسلامییه‌کان. له‌م پروسه‌دا زیانێکی مه‌زنی ده‌ورنی و ماڵی به تاک کورد و کۆمه‌ڵگای کورد گه‌یشتووه!
له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی (ده‌وڵه‌تی ئێراق)دا رێکخراوه‌ی (نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان) و رێکخراوه‌ی (مافی مرۆڤ) و (ده‌سه‌ڵاتدارانی جهانی) و ئه‌و سازمان و رێکخراوه ئازادیخواز و مرۆڤدوستانه که بێ‌ماندوو بوون وان له تێکۆشان‌دا به تێکڕا له به‌رانبه‌ر ئه‌و ژیانه دژواره‌ی کورد دا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه و لایه‌کیان له کورد نه‌کرده‌وه تا ئه‌و باره ناهواره له پروسه‌ی رفراندم و راپرسییه‌کدا روون بێته‌وه تا بزانن گه‌لی کورد چی ئێژێ و چی ئه‌وێ!
کاتێ که کۆمه‌ڵگای جهانی و ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی جهان ئاماده نه‌بن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گیروگرفته‌ی کوردستان هه‌نگاوێک بنت، پێویست خودی کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌سبه‌کار بێت.
خۆشبختانه رۆژی {(25ی ئه‌یلول = 25 September ) دیاریکراوه بۆ به‌رێوه‌بردنی رفراندۆم بۆ دیاریکردنی (چاره‌نووسی سیاسی كوردستان)ی ”ئێراق”}. هیوادارم کۆمه‌ڵگای کوردی له به‌رانبه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا به‌گشتی و به‌تابه‌تی ئه‌وانه‌ی که له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا ئه‌ژین بڕوایان به هه‌ر ئایین و مه‌زهه‌ب و حیزب و رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی و… هه‌یه یا نییه به تورکمان و عه‌ره‌ب و کورد و ئاشورییه‌وه که (مافی ده‌نگدانیان) هه‌یه که‌مته‌رخه‌م نه‌بن و هه‌ست به به‌رپرسا‌یه‌تی بکه‌ن ده‌نگ به‌ده‌ن به ئازادی خۆیان و کوردستان!
**
به‌شی یه‌که‌م کورته‌ی نووسراوه‌یه‌که له ساڵی (2001) له کتێبێک دا به‌ناوی: (چیرۆک‌نووس یا کینۆکنووس) چاپکراوه.
ئه‌و وێنه له ئه‌نترنێت وه‌رگیراوه.
سه‌عی سه‌قزی
12/6/2017
qayshi@yahoo.com