له‌م ماوه‌دا وتووێژێکم سه‌باره‌ت به (ئه‌حمه‌د موفتیزاده) له به‌رنامه‌ی (په‌نجه‌مۆر) له‌گه‌ڵ (دوکتۆر حسین خه‌لیقی)دا بینی.

خه‌لیقی پێشتر سه‌باره‌ت به موفتیزاده وتووێژێکی دیکه‌ی ئه‌نجامداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که وتووێژه‌کان سه‌باره‌ت به که‌سێکه، به‌ڵام ناوه‌رۆکی وتووێژه‌کان زۆر جیاوازن !
په‌نجه‌مۆر: دیدار له‌گه‌ڵ خومه‌ینی و پرسیاری جیهاد
{(یه‌کێک له گرنگترین به‌شه‌کانی گفتوگۆکه، گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی دیداره‌که‌یه‌تی له‌گه‌ڵ خومه‌ینی له تاران، دکتۆر خه‌لیقی که خۆی حوکمی له سێداره‌دانی هه‌بووه، له رێگه‌ی زاواکه‌ی خومه‌ینییه‌وه توانیویه‌تی بیبینێت، خه‌لیقی ده‌ڵێت ”به خومه‌ینیم گوت تۆ فتوای جیهادت دژی میلله‌تێکی موسڵمان داوه، به‌ڵگه و سه‌نه‌دی ئیسلامیت بۆ ئه‌مه چییه؟ هیچ ئایه‌تێک رێگه نادات جیهاد دژی خه‌ڵکێک رابگه‌یه‌نرێت که شار و گونده‌کانیان پڕه له مزگه‌وت و بانگ”.).
(به گوێره‌ی قسه‌کانی خه‌لیقی، خومه‌ینی هیچ وه‌ڵامێکی شه‌رعی پێ نه‌بووه و ته‌نیا بێده‌نگ بووه، هه‌روه‌ها خه‌لیقی داوای لێکردووه که ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بیکوژێت، با به ده‌ستی خۆی بیکوژێت، به‌ڵام خومه‌ینی کۆتایی به دانیشتنه‌که هێناوه.).}
**
له وتووێژه‌که‌ی پێشوودا خه‌لیقی به دوو جۆره باسی خومه‌ینی کرده :
یه‌که‌م: کاتێ که خومه‌ینی له شاری (نه‌جه‌ف) ئه‌بێت، وشه‌ی ئایه‌توڵای بۆ به‌کار ئه‌بات و ئێژێ (ئایه‌توڵا خومه‌ینی)!
وشه‌ی (ئایه‌توڵا) وشه‌یه‌کی ئاسایی، له پرۆسه‌ی خوێندنی ئاینی له ئیسلام بۆ که‌سانێ به‌کار ئه‌برێ که تا ئه‌و پله، ئه‌و راده ده‌رسی خوێند بێت. ناوی دیکه‌ی ئیسلامی بۆ ئه‌و که‌سانه: (ته‌له‌به) - (مه‌لا یان ئاخوند) – (حوجه‌ت ئه‌تولئیسلام)…
دووهه‌م: کاتێ که خومه‌ینی له ئێرانه و له شاری قوم ئه‌بێت، وشه‌ی ئیمامی بۆ به‌کار ئه‌بات و ئێژێ (ئیمام خومه‌ینی)!
بۆچ خه‌لیقی وشه‌ی ئیمامی به‌کار برده ؟ وه‌ڵامه‌که‌ی وا له‌لای خودی خه‌لیقی.
با پێکه‌وه گوێ له‌و باسه‌ی (مه‌لا عومه‌ر عه‌سری) و (خه‌لیقی بگرین) له به‌رنامه‌ی (مێدیا تێڤێ) که نیزیکه‌ی (4) خول (ده‌قێقه) ئه‌بێت. به‌داخه‌وه نازانم ئه‌م بابه‌ته ده‌نگدار ره‌وانه که‌م بۆ به‌رنامه‌ی په‌نجه‌مۆر تا له‌وێ بڵاو بکرێته‌وه.
(9/1/2026)
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com