ئەو کەسانەی لەم چەند مانگەی دواییدا، ئاشنای ئەپلیکەیشنی ”ڕەنگاڵە” بوون و کاریان پێکردووە، دەزانن مامۆستا ”سەنگەر شنۆیی” لە ڕێگای ئەم ئەپلیکەیشنەوە و پشت ئەستوور بە زیرەکیی دەسکرد، بۆ دەیان جۆر خزمەت لە بواری زمان و نووسین وزانیاریدا هاسانکاریی خستووەتە بەردەست بەکارهێنەری کورد.

من کە لەو ماوەیەدا پێی ڕاهاتووم و بەردەوام سوودم لێوەرگرتووە، سێ تایبەتمەندییم تێدا بەدی کردووە کە هەر سێکیان زۆر بە سوود و بەنرخن:
یەکەم تایبەتمەندی ئەوەیە کە هەست دەکەی لەگەڵ سەرچاوەیەکی هەڵقوڵاو لە کوردستان و نەتەوەی کورد و زمانی کوردی بەرەوڕووی. ”ڕەنگاڵە” وا ڕێکخراوە لە پێوەندی لەگەڵ زمان، ئەدەب، مێژوو و کەلتووری کوردیدا بێ لایەن نەبێت. لە پێگەی سەرچاوەیەکی کوردییەوە، بە دەنگ داواکارییەکانی بەکارهێنەرەوە دێت. لە ڕاییکردنی خزمەتەکانیدا، تێڕوانین و هەڵوێستێکی لایەنگرانە و کوردانەی هەیە.
دووهەم، خزمەتەکانی ”ڕەنگاڵە” فرەرەهەند و جۆراوجۆرن. ”ڕەنگاڵە” نەک خزمەتێک و دووان، دەیان جۆر خزمەتی بواری زمان بە نموونە: وەرگێڕان لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە، بەردەستخستنی زانیاری بە زمانی جیاواز، کورتکردنەوەی بابەت، ڕاستکردنەوەی نووسین لە باری ڕێنووس و ڕیزمان و هەڵەی دیکەوە، ئەنجامدانی کاری نووسین و داڕشتن بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە، لێکدانەوە و شیکردنەوە، گۆڕینی فایلی pdf ، فایلی دەنگی و فایلی وێنە بۆ فایلی وۆرد، گۆڕینی فۆنت، نوێکردنەوە و دەسکاریی وێنە و، چەندین کاری دیکە دەکات.
سێهەم، پشت ئەستوور بە سەرچاوە و زانیاریی نیو ئەنترنێت و زیرەکیی دەسکرد ، بە لێکدانەوە و خوێندنەوە و تێبینیی وردەوە، وەڵامی پرسیاری بەردەنگ دەداتەوە. با نموونەیەکتان بۆ بێنمەوە.
ئێستا ئەپلیکەشنێک بەو هەمووە خزمەتەی بۆ زمانی کوردی و بەکارهێنەری کورد دەتوانێت ئەنجامی بدات، لەبەر کێشەی دارایی دامەزرێنەرەکەی، بە داخەوە مەترسیی داخرانی هەیە. دوو سێ ڕۆژیش بوو هەر لەبەر ئەم کێشەیە داخرابوو. جێی خۆیەتی دڵسۆزانی زمانی کوردی، خوازیارانی بەهێزبوونی پێگەی زمانی کوردی لە دنیای زیرەکیی دەسکرد دا، قۆلی هیممەتی لێ هەڵماڵن، لەو ڕێگایانەی مامۆستا سەنگەر شنۆیی لەم بانگەوازەدا(کە لینکەکەیم لە کۆمێنتی یەکەم داناوە) پێی ڕاگەیاندووین، بە دەنگییەوە بچین و بە هاوکاری و پشتیوانیی دارایی خۆمان، نەهێلێن چرای ”ڕەنگاڵە” بکوژێتەوە، تەنانەت هاوکار و پشتیوان بین بۆ ئەوەی ”ڕەنگاڵە”خزمەتەکانی خۆی پەرە پێ بدات.
سەنگەر شنۆیی
لینکی ماڵپەڕی ڕەنگاڵە:
