"an independent online kurdish website

 ڕێککەوتنی ئۆباما و ئەردۆغان لە سەر چییە؟

 یەکەم: ئەردۆغان چۆنە ئێستا قەبووڵی کردووە کە لەمە بە دوا سنوورەکانی دەپارێزێت و ناهێڵێ داعش لەو سنوورەوە دەربازی سووریا بێت!reuf-gulbeden

سنوورەکانی لە چی دەپارێزێت؟

 لە کاتێکدا لە سەرانسەری تورکیا کەس نەماوە ئەوە نەزانێت کە ئاکەپە و ڕژیمەکەی ئەوەندەی پشتیوانی داعشن نیو ئەوەندە لە بیری پڕۆسەی چارەسەری کێشەی کورد ببوونایە، لەوانە بوو ئەوڕۆکە کێشەیەک بە ناوی کێشەی کوردنەمابایە!

ئەمە چ ڕێککەوتنێکە کە لە دوای تەقینەوەکەی پەرسووس هاتە ئاراوە؟

ئایەکوو ئاشکرابوونی تێکەڵآوی تورکیا و میت لە گەڵ داعش بوو بە هۆی گۆڕانی هەڵس و کەوتی ئامریکا و ئەردۆغان؟

تورکیا لە شەڕی کۆبانێ بە دواوە بە ئاشکرا پشتیوانی لە داعش کردووە و هەر ئێستەکەش بە سەدان شارۆمەندی تورک لە ڕیزی داعشدان کە لە کاتی تەنگانەدا لە لایەن تورکەکانەوە هاریکاری دکرێن!

 کورد لە مێژە هاوار دەکات تورکیا پردی پەڕینەوەی داعشە بۆ ڕۆژئاوا و بۆ سووریا!

 مەگەر کەس هاواری کوردی بە هەند گرت؟

چ سیاسەت بازێکن ئەمانە، چ زوو قسەی خۆیان لە بیر دەبەنەوە؟

تورکیا  ئەو هێزەی بۆ پێشگرتن لە پێشڤەچوونی پەیەدە هێناوەتە سەر سنووری ڕۆژئاوا، لێدانی داعش تەنیا بیانووە!

.هەر ئەردۆغان بوو کە دەیگۆت: ڕێگە نادەین، کوردستان لە ڕۆژئاوا درووست ببێ!

ئایەکوو لە دوای ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا، ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بەڕێوەیە؟

ئامانجەکانی ڕێککەوتنی ئۆباما و ئەردۆغان لە سەر چ بنەمایەکە؟

 دابین کردنی” هێمنی لە سەر سنوورە”  کۆدێکی پڕ مەترسیدارە کە بە درێژایی مێژووی هاوچەرخ سەرکوت کردنی کورد لە ژێر ناوی ڕەمزی ئەم کۆدەدا ئەنجامدراوە:

 ” دابین کردنی هێمنی لە سەر سنوور” هیچ مانایەک ناگەیەنێ جگە لە قوربانی کردنی کورد!

ڕێککەتنی ئێران و ئەمریکا  هێشتا بە ئەنجام نەگەیشتووە، ئەم ڕێککەوتنە کوتوپڕەی نێوان ئەردۆغان و ئۆباما لە سەرچی و بۆ لەم کاتە ئەستەمەدا بە بێ هیچ پاشخانێک، بە بێ هیچ مێژوویەک لە وتوێژ جۆن هاتووەتە ئاراوە؟

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بێ چارەسەری کێشەی کورد، ئارامی بە خۆیەوە نابینێ!

بڕگەیەک لە مێژوو بە بەرچاوی هەموومانەوە لانی کەم بۆ سەد ساڵی داهاتوو خەریکە دەنووسرێتەوە، دەیانهەوێ بە سەر کورد دا ئەم بڕگەیە تێپەڕێنن، بەڵام هەتا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون!

 با چاوەڕێ بکەین بە وریاییەوە!

 

کورد” کۆدی هەموو ڕێککەوتنێکە!

 

 

23.7.2015 ز

ڕەوف

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی