چایخانه‌ی ئیسلام ناوی ئه‌و چایخانه‌یه‌یه كه له شاری ئادیامان به “شوێنی داعشه‌كان” ناسراوه، شێخ عه‌بدولڕه‌حمان ئالاگۆز، ئه‌و كه‌سه‌ی پێناسه‌كه‌ی له‌شوێنی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی سروچ دۆزرایه‌وه‌و
به‌تاوانباری سه‌ره‌كیی له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، برا بچوكی یونس ئه‌مره ئالاگۆزه كه (ساڵی رابردو) ئه‌م چایخانه‌یه‌ی كردۆته‌وه‌و هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر پۆلیس پێیان داخستوه.
راپۆرتی: ئیدریس ئه‌مه‌ن، ماڵپه‌ڕی رادیكال: هه‌تا ئێستاش نوسین‌و ئایه‌ته‌كانی ئه‌و چایخانه‌یه، له‌سه‌ر جامه‌كانی دوكانه‌كه ماون، كاسبكارانی گوزه‌ره‌كه ده‌ڵێن “ئه‌وانه‌ی هاتۆچۆی ئێره‌یان ده‌كرد، له‌مزگه‌وت نوێژیان نه‌ده‌كرد، رۆژانی هه‌ینی له‌به‌رده‌رگا بانگیانده‌دا، له‌قاتی سه‌ره‌وه‌و له ژووره‌وه نوێژیان ده‌كرد‌و خوتبه‌یان ده‌خوێنده‌وه.وتی ده‌چم ناوی خۆم تۆمار ده‌كه‌م‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه‌یونس ئه‌مره ئالاگۆز ساڵی 2013 به‌خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێت له‌زانكۆی ئیبراهیم چه‌چه‌ن له‌شاری ئاگری وه‌رگیراوم‌و ده‌چم ناوی خۆم تۆمار ده‌كه‌م، به‌ڵام جارێكی تر ناگه‌ڕێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ هه‌واڵێكی نابێت، كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ونه سۆراخكردنی، به‌ڵام هیچیان ده‌ستگیر نابێت، پاش ماوه‌یه‌ك یونس ته‌له‌فونیان بۆ ده‌كات‌و ده‌ڵێت “له‌عه‌ره‌بستانی سعودیم”.
ئالاگۆز ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئادیامان، خانوی خێزانه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت، له‌گه‌ڕه‌كی (باخچه‌لی ئه‌ڤله‌ر) دوكانێك به‌كرێ ده‌گرێت‌و “چایخانه‌ی ئیسلام” ده‌كاته‌وه، كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجانه‌ی چونه‌ته ناو داعش، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه رۆڵه‌كانیان پێش ئه‌وه‌ی بڕۆن، هاتوچۆی ئه‌و چایخانه‌یان كردوه‌و لای لایه‌نه ئه‌منییه‌كان سكاڵا ده‌كه‌ن، له‌ئه‌نجامدا ئاسایشی ئادیامان، دوو جار ده‌دات به‌سه‌ر چایخانه‌كه‌دا‌و پاش ماوه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن شاره‌وانی ئادیامانه‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه مۆڵه‌تی نییه، داده‌خرێت.له‌ناوه‌وه: هۆڵی خوێندنه‌وه‌و مینبه‌ری مزگه‌وتله‌سه‌ر ده‌رگای چایخانه‌كه، كه ئێستا وه‌ك (دوكانی لافیته) به‌كاردێت، سوره‌ته‌كانی ئه‌عراق, ئه‌حزاب، تۆبه به‌توركی نوسارونه‌ته‌وه‌و له‌ژێریشیاندا به‌عه‌ره‌بی شه‌هاده‌تی “لا اله الا الله، محمد رسول الله”. نهۆمی خواره‌وه‌ی دوكانه‌كه وه‌ك چایخانه به‌كارهاتوه، له‌نهۆمی سه‌ره‌وه‌ش ژوورێك وه‌ك ساڵۆنی خوێندنه‌وه، روبه‌رێكیش وه‌ك شوێنی نوێژكردن‌و مینبه‌رێك هه‌یه، له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه شه‌هاده‌تی “لا اله الا الله، محمد رسول الله”، كه له‌سه‌ر ئاڵای داعش‌یش هه‌یه، سه‌رنج راده‌كێشێت.
خالید ئه‌رسین چۆكگێزمه كه چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوكانه‌كه‌ی وه‌رگرتوه‌و ئێستا دوكانه‌كه بۆ كارى ریكلام به‌كارده‌هێنێت، ده‌ڵێت “كه داوای دوكانه‌كه‌مان كرد، خه‌ڵكی ئه‌م ده‌وربه‌ره وتیان پێشتر داعشه‌كان لێره‌بون، به‌ڵام لای ئێمه جێگه‌ی باوه‌ڕنه‌بو، ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه قاتی خواره‌وه‌یان وه‌ك چایخانه به‌كارده‌هێنا, كه هاتینه ناوی بینیمان له‌نهۆمی سه‌ره‌وه ساڵۆنی خوێندنه‌وه‌و مینبه‌ری مزگه‌وتی لێیه، مینبه‌ره‌كه داخرابو، له‌سه‌ر دیواره‌كان‌و جامی په‌نجه‌ره‌كان، ئایه‌تی لێبو”.له‌به‌رده‌رگا بانگیان ده‌دا‌و له‌ژوره‌وه خوتبه‌یان ده‌خوێنده‌وه‌حه‌سه‌ن تونچ كه رێك به‌رامبه‌ر چایخانه‌ی ئیسلام چایخانه‌یه‌كی تری هه‌یه، باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و خێزانانه‌ی (كوڕه‌كانیان چوه بۆ سوریا)، بۆ دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كانیان داویانه به‌سه‌ر چیخانه‌كه‌دا‌و به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بوو وتی “له‌مانگی ته‌موزدا گه‌نجێك هات‌و دوكانه‌كه‌ی به‌كرێ گرت، به منی وت ئینته‌رنێت كافێ ده‌كه‌مه‌وه، من له‌و كاته‌دا چوم بۆ عومره، كه هاتمه‌وه بینیم گۆڕیویانه به‌چایخانه، له‌سه‌ره‌تادا خه‌ڵكێكی زۆر كه‌م ده‌هاتن بۆ چایخانه‌كه، به‌ڵام پاشتر خه‌ڵكێكی زۆر كه‌وتنه هاتوچۆی، گه‌نج‌و پیر هه‌مو جۆره كه‌سێكیان تێدابوو”.
ئه‌و پیاوه وتیشی “ئه‌وانه له‌مزگه‌وت نوێژیان نه‌ده‌كرد، له قاتی سه‌ره‌وه نوێژیان ده‌كرد، رۆژانی هه‌ینی له‌به‌ر ده‌رگا بانگیانده‌دا‌و له ژوره‌وه خوتبه، رۆژانی هه‌ینی نزیكه‌ی 50 كه‌س كۆده‌بونه‌وه، چه‌ند خێزانێك هاتن‌و له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی چایخانه‌كه بو به‌مشتومڕیان، له‌ئه‌نجامدا ئاسایش هاتن له‌سه‌ر چایخانه‌كه پرسیاریان كرد، پاش روداوه‌كانی 6-8ی تشرینی یه‌كه‌میش چایخانه‌كه داخرا”.سه‌رنج: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌كه‌ناڵه جیاوه‌زه‌كانی توركاوه بڵاوكراونه‌ته‌وه، شێخ عه‌بدولڕه‌حمان ئالاگۆز كه له‌شاری سروچ خۆی ته‌قانده‌وه، پێشتر له‌و چایخانه‌یه له‌گه‌ڵ ئۆرهان گوێنده‌ردا بینراوه كه به‌به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه داده‌نرێت كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا له‌نێو جه‌ماوه‌ری (هه‌ده‌په)دا له‌دیاربه‌كر كه بوه هۆی كوژرانی چوار كه‌س‌و بیرنداربونی ژماره‌یه‌كی زۆر.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ى ته‌ره‌ف ئه‌م دو تاوانباره له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌مى ساڵی 2014دا چون بۆ كۆبانێ‌و له‌ریزی چه‌كداره‌كانی داعشدا دژی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه شه‌ڕیان كردوه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كه‌یان به‌برینداری ده‌كه‌وێته ده‌ست شه‌ڕڤانان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ توركیا.
چایخانه‌ی ئیسلام ناوی ئه‌و چایخانه‌یه‌یه كه له شاری ئادیامان به “شوێنی داعشه‌كان” ناسراوه، شێخ عه‌بدولڕه‌حمان ئالاگۆز، ئه‌و كه‌سه‌ی پێناسه‌كه‌ی له‌شوێنی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی سروچ دۆزرایه‌وه‌و به‌تاوانباری سه‌ره‌كیی له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، برا بچوكی یونس ئه‌مره ئالاگۆزه كه (ساڵی رابردو) ئه‌م چایخانه‌یه‌ی كردۆته‌وه‌و هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر پۆلیس پێیان داخستوه.
راپۆرتی: ئیدریس ئه‌مه‌ن، ماڵپه‌ڕی رادیكال: هه‌تا ئێستاش نوسین‌و ئایه‌ته‌كانی ئه‌و چایخانه‌یه، له‌سه‌ر جامه‌كانی دوكانه‌كه ماون، كاسبكارانی گوزه‌ره‌كه ده‌ڵێن “ئه‌وانه‌ی هاتۆچۆی ئێره‌یان ده‌كرد، له‌مزگه‌وت نوێژیان نه‌ده‌كرد، رۆژانی هه‌ینی له‌به‌رده‌رگا بانگیانده‌دا، له‌قاتی سه‌ره‌وه‌و له ژووره‌وه نوێژیان ده‌كرد‌و خوتبه‌یان ده‌خوێنده‌وه.
وتی ده‌چم ناوی خۆم تۆمار ده‌كه‌م‌و نه‌گه‌ڕایه‌وه
یونس ئه‌مره ئالاگۆز ساڵی 2013 به‌خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێت له‌زانكۆی ئیبراهیم چه‌چه‌ن له‌شاری ئاگری وه‌رگیراوم‌و ده‌چم ناوی خۆم تۆمار ده‌كه‌م، به‌ڵام جارێكی تر ناگه‌ڕێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ هه‌واڵێكی نابێت، كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ونه سۆراخكردنی، به‌ڵام هیچیان ده‌ستگیر نابێت، پاش ماوه‌یه‌ك یونس ته‌له‌فونیان بۆ ده‌كات‌و ده‌ڵێت “له‌عه‌ره‌بستانی سعودیم“.
ئالاگۆز ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئادیامان، خانوی خێزانه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت، له‌گه‌ڕه‌كی (باخچه‌لی ئه‌ڤله‌ر) دوكانێك به‌كرێ ده‌گرێت‌و “چایخانه‌ی ئیسلام” ده‌كاته‌وه، كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجانه‌ی چونه‌ته ناو داعش، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه رۆڵه‌كانیان پێش ئه‌وه‌ی بڕۆن، هاتوچۆی ئه‌و چایخانه‌یان كردوه‌و لای لایه‌نه ئه‌منییه‌كان سكاڵا ده‌كه‌ن، له‌ئه‌نجامدا ئاسایشی ئادیامان، دوو جار ده‌دات به‌سه‌ر چایخانه‌كه‌دا‌و پاش ماوه‌یه‌كیش له‌لایه‌ن شاره‌وانی ئادیامانه‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه مۆڵه‌تی نییه، داده‌خرێت.
له‌ناوه‌وه: هۆڵی خوێندنه‌وه‌و مینبه‌ری مزگه‌وت
له‌سه‌ر ده‌رگای چایخانه‌كه، كه ئێستا وه‌ك (دوكانی لافیته) به‌كاردێت، سوره‌ته‌كانی ئه‌عراق, ئه‌حزاب، تۆبه به‌توركی نوسارونه‌ته‌وه‌و له‌ژێریشیاندا به‌عه‌ره‌بی شه‌هاده‌تی “لا اله الا الله، محمد رسول الله”. نهۆمی خواره‌وه‌ی دوكانه‌كه وه‌ك چایخانه به‌كارهاتوه، له‌نهۆمی سه‌ره‌وه‌ش ژوورێك وه‌ك ساڵۆنی خوێندنه‌وه، روبه‌رێكیش وه‌ك شوێنی نوێژكردن‌و مینبه‌رێك هه‌یه، له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه شه‌هاده‌تی “لا اله الا الله، محمد رسول الله”، كه له‌سه‌ر ئاڵای داعش‌یش هه‌یه، سه‌رنج راده‌كێشێت.
خالید ئه‌رسین چۆكگێزمه كه چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوكانه‌كه‌ی وه‌رگرتوه‌و ئێستا دوكانه‌كه بۆ كارى ریكلام به‌كارده‌هێنێت، ده‌ڵێت “كه داوای دوكانه‌كه‌مان كرد، خه‌ڵكی ئه‌م ده‌وربه‌ره وتیان پێشتر داعشه‌كان لێره‌بون، به‌ڵام لای ئێمه جێگه‌ی باوه‌ڕنه‌بو، ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه قاتی خواره‌وه‌یان وه‌ك چایخانه به‌كارده‌هێنا, كه هاتینه ناوی بینیمان له‌نهۆمی سه‌ره‌وه ساڵۆنی خوێندنه‌وه‌و مینبه‌ری مزگه‌وتی لێیه، مینبه‌ره‌كه داخرابو، له‌سه‌ر دیواره‌كان‌و جامی په‌نجه‌ره‌كان، ئایه‌تی لێبو“.
له‌به‌رده‌رگا بانگیان ده‌دا‌و له‌ژوره‌وه خوتبه‌یان ده‌خوێنده‌وه
حه‌سه‌ن تونچ كه رێك به‌رامبه‌ر چایخانه‌ی ئیسلام چایخانه‌یه‌كی تری هه‌یه، باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و خێزانانه‌ی (كوڕه‌كانیان چوه بۆ سوریا)، بۆ دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كانیان داویانه به‌سه‌ر چیخانه‌كه‌دا‌و به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بوو وتی “له‌مانگی ته‌موزدا گه‌نجێك هات‌و دوكانه‌كه‌ی به‌كرێ گرت، به منی وت ئینته‌رنێت كافێ ده‌كه‌مه‌وه، من له‌و كاته‌دا چوم بۆ عومره، كه هاتمه‌وه بینیم گۆڕیویانه به‌چایخانه، له‌سه‌ره‌تادا خه‌ڵكێكی زۆر كه‌م ده‌هاتن بۆ چایخانه‌كه، به‌ڵام پاشتر خه‌ڵكێكی زۆر كه‌وتنه هاتوچۆی، گه‌نج‌و پیر هه‌مو جۆره كه‌سێكیان تێدابوو“.
ئه‌و پیاوه وتیشی “ئه‌وانه له‌مزگه‌وت نوێژیان نه‌ده‌كرد، له قاتی سه‌ره‌وه نوێژیان ده‌كرد، رۆژانی هه‌ینی له‌به‌ر ده‌رگا بانگیانده‌دا‌و له ژوره‌وه خوتبه، رۆژانی هه‌ینی نزیكه‌ی 50 كه‌س كۆده‌بونه‌وه، چه‌ند خێزانێك هاتن‌و له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی چایخانه‌كه بو به‌مشتومڕیان، له‌ئه‌نجامدا ئاسایش هاتن له‌سه‌ر چایخانه‌كه پرسیاریان كرد، پاش روداوه‌كانی 6-8ی تشرینی یه‌كه‌میش چایخانه‌كه داخرا“.
سه‌رنج: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌كه‌ناڵه جیاوه‌زه‌كانی توركاوه بڵاوكراونه‌ته‌وه، شێخ عه‌بدولڕه‌حمان ئالاگۆز كه له‌شاری سروچ خۆی ته‌قانده‌وه، پێشتر له‌و چایخانه‌یه له‌گه‌ڵ ئۆرهان گوێنده‌ردا بینراوه كه به‌به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه داده‌نرێت كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا له‌نێو جه‌ماوه‌ری (هه‌ده‌په)دا له‌دیاربه‌كر كه بوه هۆی كوژرانی چوار كه‌س‌و بیرنداربونی ژماره‌یه‌كی زۆر.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ى ته‌ره‌ف ئه‌م دو تاوانباره له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌مى ساڵی 2014دا چون بۆ كۆبانێ‌و له‌ریزی چه‌كداره‌كانی داعشدا دژی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه شه‌ڕیان كردوه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كه‌یان به‌برینداری ده‌كه‌وێته ده‌ست شه‌ڕڤانان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ توركیا.
سەرچاوە: ئاوێنە
23 تەمموز, راپۆرت تورکیا – ر ن –
بابەتی پەیوەندی دار
-
تەقینەوە لە شارۆچکەی پرسووسی باکووری کوردستان سەدان قوربانی لێکەوتەوە
-
تەقینەوەکەی سرووج یا پەرسووس، ڕەوف گوڵبەدەن
-
پرسۆس”، فه‌تحی میرزائیان