"an independent online kurdish website

دەنگی ئەمریکا: لە ئەم چەند حەوتووی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشی پەتای کۆڕۆنا بوونە زیاتر بوە و ئەو ترسە هەیە کە شەپۆلی دووهەمی ئەم پەتایە وابکات خەڵکێکی زیاتر تووشی ئازار بن.

هەروەها لە کوردستانی ئێران لە هەندێک شارەکان پەتای کورۆنا زیاتر بووە. ڕەزا ئەمینی، لە ئەم وتووێژەدا بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت کە برا گەورەکەی، سەلاح ئەمینی، ڕۆژی سێشەمە بە هۆی تووش بوون بە ئەو پەتایە لە نەخۆشخانەی مەهاباد گیانی لە دەست دا.

ئەو دەلێت: زۆربەی ئەو کەسانەی بۆ وێنە لە مەهاباد تووشی نەخۆشییەکە بوونە، پێشتر تاقیکردنەوەی پزشکییان لە سەر نەکراوە. یانی ئەو کەسانە کە دەچنە نەخۆشخانە پێشتر نەخۆشییەکەیان گرتۆتەوە.

وەک ئەو شی دەکاتەوە، “کاتێک نەخۆشەکە دەچێتە لای دوکتور کار لە کار ترازاوە”.

بەڕێز ئەمینی هەر لە ئەو کاتە کە ئاماژە بە کەمترخەمی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بۆ پێشگیری کردن لە ئەم پەتایە دەکات، لە هەمان کاتدا پێی وایە کە خەڵک خۆشیان هەموو ڕێگاچارەکانی پێشگیری کردن لە بەرچاو ناگرن بۆیە زیاتر خەڵک گیانیان لە دەست دەدەن، وەک ئەوەی کە هەر چەند رۆژ پێش چوار کەس لە نەخۆشخانەی مەهاباد بە هۆی کوڕۆنا گیانیان لە دەست داوە.

دەنگ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی