پ م نیوز: رەنگین شەرۆ سەردانی 16 بنەماڵەی پەنابەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانی کردوە کە لە گردەچاڵی نزیک هەوڵیر دەژین.
راپۆرتەکەی جێگەی دەست خۆشیە بەڵام بەداخەوە کەمترین یارمەتیان پێ دەکرێ، دروستە یوئێن کەمتەر خەمە، بەڵام خۆ هەر لە روداو دیتمان کە چۆن دەزگای خێرخوازی بارزانی گەیشتە بەسرە، چۆنە لە چەند قەدەمی خۆیان ناتوانن یارمەتی برایانی خۆیان بکەن.
دیارە رەخنە لە حیزبی دێمۆکڕاتیش دەکرێ بگیردرێ کە بۆ ئەمجۆرە راپۆرتانە ساز ناکەن و نایدەن بە میدیاکان بۆ ئەوەی یوئێن وەخەبەر بێ و یارمەتیان بکات.
دەقی هەواڵ لە روداو
روداو
لە کەمپی گردەچاڵ لە رۆژئاوای شاری هەولێر، 16 خێزانی پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لەنێو حەوشەی قوتابخانەیەکی کۆندا دەژین.
دانیشتووانی کەمپەکە، کە زیندانی سیاسین، رەخنە لە پشتگوێخستنیان لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دەگرن. بەگوتەی دانیشتوویەکی کەمپەکە دوای 27 ساڵ پەنابەریی تاوەکو ئێستا وڵاتینامەی عێراقییان نییە.
دانیشتووانی کەمپەکە دەڵێن، پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان ژیانێکی باشتر بۆ منداڵەکانیان دابینبکەن، چونکە لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین.
رەنگین شەرۆ
رووداو – هەولێر