لە دنیای ئازاد وزانستی و پێشکەوتودا دێمۆکڕاسی یانی ڕیزدانان بۆ دەنگی گەل، واتە لە وڵاتێک یان حیزبێکدا هەلىژاردن دەکرێ بـۆ پارلمان یان بۆ ڕێبەرایەتی حیزب یان بـۆ هەر مەبەستێکی تر
حیزب و لایەنەکان هەرکامەیان ماوەیەک بەر لە هەڵبژاردن پڕۆسە و بەرنامەی خۆیان دەخەنە بەر بیروڕای خەڵک و پڕوپاگەندەی پێوە دەکەن و بەڵێن دەدەن ئەگەردەنگیان هێناووە ئەو بەرنامەیە دادەبەزێنن. ئەگەر خەڵک دەنگیان بەهەرلایەنێک دا یانی بە دڵیانە.لە ڕۆژی دیاریکراودا دەنگدەران ئازادانە دەنگی خۆیان دەخەنە ناوسندوقەکان و لەئاکامدا کێ زۆرینەی هێناوە بردویەتەوە.بە پێی ئوسول ئەوەی دەنگی زۆرینەی هـێناوەتەوە دبێتە مەعموری پێک هێنانی کابینەیەک بۆ بەڕیوەبردنی ئەو بەرنامە پەسند کراوە . حیزبی بـراوە هەتا هەڵبژاردنێکی دیکە بۆ دابەزاندنی ئەو بەرنامەیە بەرپرسیارە .لە ناو حیزبێشدا هەروایە یـانی ئەوانـەی بـە زۆرینەی دەنگ بـۆ ڕێبەرایـەتی هەڵبژێراون دەبێ پەسندکروای کۆنگرەکەیان بەڕێوەبەرن .لە هەر حاڵەتـدا کەمایەتی دەبێتە چاوەدێر لە سەرزۆرایەتی وەک ئەوانیتر مافی خۆی پارێزراوە وهەقی ڕەخنە و پێشنیاریشی پێدراوە ولە هەمانکاتدا لە سەریەتی ڕێز لە بەرنامەی حکومەت یان حیزبەکە بگرێ بۆی نیە ڕەچاویان نەکا، چونکە زۆرینە دەنگی پیداوە، نابێ بە بیانوی ئەوەی دەنگی پێنەداوە یان بە دڵی ئـەو نیە ملی بـاداو کەڵەوە شکێنی بـکا و گرفت بـۆ بەرنامەکان دروست بکاو بڵی مـن دەنـگم پێنەداوە!! ئەو هەڵبژاردن و دیاری کردنەی زۆرینەی ئازاد پێی دەڵێن دێمۆکڕاسی کە هەمومان بـە قسە دەمانـەوێ و داوای دەکەین و بە کردەوەش بەلای دا ناچین .
لە لایەکیترلایەنی تێشکاو خۆی بەغەدر لێکراو دەزانێ تاوانی ئەو دۆڕانە دەخاتە ئـەستۆی ئـەم و ئـەو، بـە جێگای هاوکاری بـۆ دابەزاندنی بـەرنـامەی ویستی گەل دەست دەکا بە دروستکردنی کۆسپ و تەگەرە و باشتر بڵێم دوژمنایەتی و تێکۆشان بـۆ هەرەس پێهێنانی پڕۆسەکە، یـان لانیکەم وەدواخستنی. بـەکورتی دەیەوێ ئەوەی گەل دەیەوێ و دەنگی بـۆ داوە و ئەو نای هەوێ ، لە باری بەرێ!! باوەڕی شەخسی خۆم وایە بـۆ هەڵبژاردنی ڕێبەرایـەتی وڵاتێک یان حیزبێک (2 ) دوو لەسەر(3 ) سێی دەنگەکان باشترەو زۆرینەیەکی بەهێز دەبێ بـۆ بـەڕێـوەبـەری بەڵام (50 + 1) لەدنیادا تائەوڕۆ کاری پێدەکرێی ودەبێی ڕێزی لێبگیرێی . هەمومان باش دەزانین هێچ حێزبو بـەرنـامەیـەک لـەو دنیایـەدا نیە کە زۆربـەی تەوای گەلێک دەنگی پێبداوقبوڵی بێی،وشەی زۆرینەش ئەوە دەگەێێنێ کەهەموو نیە ،کەچی لەناو ئێمەی کورددا باوە حیزبێک یان کەسایەتیەک بەبێی هیچ بەڵگە بۆهەڵبژاردن وڕاپرسیەک خۆی یان لایەنگرانی بەقسە دەیکەن بەڕێبەری گەلی کورد،ڕاستە ئەوانەڕێبەری حیزبێک یان چینێکن،بەڵام بە دڵنیایەوەهەموگەل نیە وەک ڕێبەری خۆیان دیاریان نەکردون،کەچی لە خۆیانەوە لـەجیاتی هەمـو گـەل بڕیار دەدەن ،شتێکیان دەوێی شتێکیان ناوێی و دەیانـەوێی بـەزۆر ڕاو بـۆچونی خۆیان بـەسەر گەلدا بسەپێنن !! بـۆ وێـنە : هەمـو گەلی کورد لـەهەمو بەشەکانی کوردستانی داگیر کراو، داخوازی یەکگرتویی وهاوکاری حیزبە کوردیەکانن بۆ ڕزگاری نیشتمان وگەڵ،کەچی یەک دەڵێی: کورد ئیسلامی دەوێی ، یەکیتردەڵێی نەخێر سوسیالیزمیان دەوێی ، دەستیەک دەڵێن هیچیانیان نـاوێی و… کە هـیچکام لەوانە ئامانجی ئەسڵی گەلی کورد نیە. کوردان هەرگیزحەزیان لەدوژمنایەتی و کورد بەدەستی کوردکوشتن نیە ، مخابن ئـەحزابی کوردی لـە هەمـو بـەشەکان کەم و زۆر لێکیان داوەو برا بەدەستی برا کوژراوە، هـیچیان ئـەویتریـان نـاوێی نـەک ناتوانن یەک بگرن بـەڵکو نـاتوانن ئەگەر گوڵ نەبن دڕکیش نەبن !! ئەو زۆرەملی وخۆسەپاندنە من پێی دەڵێم :دێموگۆپاڵ.هەر بڕیاروبەرنامەیەکی گشتی کە پێوەندی بەچارەنوسی گەلەوە هەبێی ، بـەبێی ڕاو ئیزنی خەڵک دەچێتە ناو بازنەی دێموگۆپاڵ. ئەوانەی ئاوا بیردەکەنەوە یان ئاواعەمەل دەکەن نـایانەوێی کەس لەماڵی خۆی ببێ بەخاوەن ماڵ.هەتا بیرکردنەوەمان ئاواداخراوو تەنگەبەر بێی ،گەلەکەمان توشی نەهامەتی لـەوەش خراپتر دەبیی.هەتا ڕیزگرتن لە ویستو داخوازەکانی گەلەکەمان هەربەقسەی بێکردەوەبێی، بەشمان هەروا ژێردەستەیی و نیشتمانی داگیرکراوولە ئازادی بەش بـڕاوی دەبێی. بـا ئـەوەش بڵێم : هۆیەکی ئەوەی کە ئێمە هەمیشە پەنا بۆزۆر دەبەین ئـەوەیـە کە زێـدمان داگیرکراوە، ئـازادیمان لێقەدەغەیـە، بـەدرێـژایی مێژومـان زۆرمان لیکراوە. تـا ئـێستاش نەمانتوانیوە لەژێرکارتێکەری ئەوزەختو زۆرە بەتەواوی خۆمان ڕزگار بکەین پێمان وایە زۆرو گۆپاڵ باشترین ڕێگە چارەیە!.
ئێمە بـەخەیاڵ دەمانـەوێی وەک دنیای ئـازادو پێشکەوتـو هـەڵسوکەوت بـکەین وهەمویاساو ڕاساکان و دابو نەریتی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئایینیشمان بگۆڕین ولاسای ئەوان بکەینەوە کە مخابن، نە لێی دەزانین ونەخۆمان بـۆ ئـامادەکردوەو ونەوەک پێویست خۆمان وکلتوری خۆمان نـاسیوەو نـە ئـوسولەن شتیوادەکرێی. [ کراسێکی بارسلۆنە ] دەبەر دەکەین ودەڵێین:[ ڕۆناڵدۆین ]هیچیش لە تۆپی پێی نازانین.کوردکوتویانە(کەس بەخەیاڵ نابێی بەماڵ)ئێستا ئەودێمۆکڕاسیە سەقەتەی ئێمە تەوافوق لێی بۆتە (کەڵە )واتـە هەرچی بەخەیاڵ لـەڕیـگای هـەڵـبژاردن دەمانەوێی دروستی بکەین تەوافق بەگۆپاڵەوە لە پێشی ڕاوەستاوەو دەڵێی بەبێی رێک کەوتن دەگەڵ من بجوڵێیەوە لەبنی گوێتی دەدەم !! ئـا لـێرەدایـە ئـیدی هەڵبژاردنو دەنگی خەڵک بایخی خۆی لەدەست دەداو ئەوهەمو خەرجەی بۆ هەڵبژاردن کراوە وەک پوڵی بـەقوماردۆڕاوە. نـەهامەتی کوردی ئەوەندە زۆرە، کورد ئەوەندە خراپ لەخشتە براوە، ئەوەندە خـوارو خێچ ڕاهێـندراوە کەبـە دێموگۆپاڵ نەبێی قسە دەگەڵ دێمۆکڕاسیش ناکا!! من پێموایە لە پشتی ئەو هەموو نەهامەتیو ڕۆژەڕەشانە بمانەوێو نەمانەوێی ڕاستەو خۆ یـانـاڕاستەو خـۆ دەستی داگیرکەران هەیە، ئەگەربە فەڕزی محاڵ ئاگاشی لـێی نـەبێی،خودی کردەوەکان لە قازانجی ئەودا تەواودەبن ، بۆیە پێویستە زۆر بـەوردی ڕابـردوو بخەینەوە بەرچاو،دەگەڵ بارودۆخی ئێستاش لێکیان دەینەوە، لەوناوەدا ویرۆسی خۆخۆری بدۆزینەوەو بـۆ هەتـایـە کوێـری کەینەوە، غـیرەتی ئـەوەشمان هەبێی ڕاستیەکان ئەگەربەزیانی خۆشمان بێی بخەینە بەرچاوی نەوەی نوێی وچێدی وەک دوژمنی یەکتر پێکیان نەناسێنین، بۆئەوەی هەڵەکانی ئێمە دوپات نەکەنەوە.من ئیمانم وایە کورد ئەگەر دوژمنایەتی یەکتری بکەنـە هێڵێکی سورو بەتاوانی نەبەخشراوی دابنێن و بەڵێن بەگەڵ بدەن سنـوری بـەرژەوەنـدی ئـەوان بـۆ هیچ مەبـەستێک نەپەڕێنن ،بۆ ڕزگاری نیشتمان وگەل یاروهاوکاری یەک بن،هیزنیە لەو دنیایەدا بیان بەزێنێوبە چۆکیان دابێنێ.
براتان مەلا برایمی مەجید پور
٢٢ /سەرماوەزی ٢٧١٨ ی کوردی