Hoppa till innehåll

ڤیدیۆ، کاک خالید عەزیزی هێرش دەکاتە سەر حدکا و دەست بۆ موزاکرە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی هەڵدێنێ

پێشمەرگەکان:  کاک خالید عەزیزی لەم یەک دو رۆژەدا 2 دیمانەی لە گەڵ کرا، یەکیان لە روداو و ئەوەی تریشیان لە دەنگی ئەمریکا.


لەم دوو دیمانەیەدا ئێمە کورتەیەکمان، لێ دەرهێناوە،  رەخنەمان لێی هەیە. کاک خالید هێرش دەکاتە سەر حیزبی دێمۆکڕات و یەک نەگرتنەوەی حیزبی دێمۆکڕات دەخاتە سەر حدکا، هەڵوێستەکەشی زۆر تووندە لە لایەکی تر دەڵێ من دوای موشەک بارانەکەی بنکەکانی حیزبی دێمۆکڕات، دەستی راستم بەرز کردەوە کە وتووێژ ناکەم بەڵام ئێستا ئەم دەستەم بەرز دەکەمەوە بۆ وتووێژ.

 کاک خالید کە خۆی ئامادە کردوە و لایەنگری خۆشی هەیە بۆ بوونەوە بە سکرتێری هاوڕێیانی پێشوو و ئەم هەڵوێستەی کاک خالید وەک چرای سەوز دەچی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

ڤیدیۆ 

تێبینی: هەموو کەس مافی خۆیەتی نەزەری خۆی بنووسێ، لە سەر فەیسبووک بەڵام هەر کەس بێرێزی بکا بلۆک دەکرێ.

 

دەقی وتووێژەکان لە سەر لاپەڕەی فەیسبووکی کاک خالید هەن