ئالۆن بێن مه‌یر: بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌لی کورد ده‌بێت چاو له شێوه‌ی بیرکردنه‌وه و لایه‌نی مێژوویی ئه‌و وڵاته بکه‌ی.
ئالۆن بێن مه‌یر، Alon Ben – Meir که له به‌غدا له دایک بووه، ئێستا هاوکارێکی باڵا له ناوه‌ندی کار و باری جیهانی سه‌ر به زانکۆی نیویۆڕکه. له وتووێژیکی کاڕۆل که‌ستیل Carol Kastielله ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له گه‌ڵ ناوبراو باسی کێشه‌کانی خۆڕهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی کێشه‌کانی ئیسراێلی و فه‌له‌ستینیه‌کان و هه‌روه‌ها کێشه‌ی کورد ده‌کات.
مه‌یر: “کاتێک چاو له کێشه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له شوێنی جۆراوجۆر ده‌که‌م، پێم وایه شتێک دیار نیه؛ تێگه‌یشتن له ئه‌وه که لایه‌نی سایکۆلۆژی له پشته‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و تێگه‌یشتنه له نێو پلاندانه‌رانی سیاسه‌ت دا هه‌یه و ئه‌وه‌ش جێگای داخه. ڕێبازدانه‌رانی سیاسی، جا چ له ئه‌مه‌ریکا یان کۆمه‌ڵگای ئه‌رووپایی، به تایبه‌تی عه‌ڕه‌ب و ته‌نانه‌ت ئیسراێل تێناگه‌ن که ئه‌گه‌ر هه‌وڵێکی چڕ و پڕ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی سایکۆلۆژی هه‌ر کێشه‌یه‌ک که‌م بکه‌یه‌وه، ئه‌وه له توانات دانابێت که ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌یت.
ئه‌گه‌ر ئێوه چاو له کێشه‌ی ئیسرایل و فه‌له‌ستێن بکه‌ن، که نموونه‌یه‌کی باشه، دوو که‌س ناتوانن له گه‌ڵ یه‌کتر دابنیشن و وتووێژ بکه‌ن و بابه‌ته‌کانی جێگای کێشه چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه له لایه‌نی مێژوویی کێشه‌که نه‌گه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه له لایه‌ن ئاینی کێشه‌که نه‌گه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه له بناخه‌ی ئه‌و سایکۆلۆژیه نه‌گه‌ن که کێشه‌که‌ی به ئه‌م قۆناخه گه‌یاندووه. نه‌بوونی تێگه‌یشتن له ئه‌و مه‌سه‌له کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات.”
هه‌روه‌ها به‌ڕێز مه‌یر ده‌ڵێت که نه‌ته‌نیا سیاسه‌توانان ده‌بێت شێوه‌ی بێرکردنه‌وه و ڕه‌فتاری خۆیان بگۆرن، به‌ڵکوو ده‌بێت ڕیگا به خه‌ڵکیش بده‌ن شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی به رامبه‌ر به ئه‌و زانیارییه بگۆرن که له ڕابردوودا پێیان گوتراوه و ته‌شه‌نای به کێشه‌که داوه “بۆ وێنه، نه‌تان یاهوو به‌رده‌وام ده‌ڵێت ئورشه‌لیم وه‌ک شارێکی یه‌کگرتوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتداری ئیسرایل دا ده‌مێنێته‌وه. ئێمه ده‌زانین هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کی دیکه نیه بێجگه له ئه‌وه‌ی ڕێگا بده‌ین که ئورشه‌لیم پێته‌ختی دوو وڵات بێت. به‌ڵام داخوا نه‌تان یاهوو ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ری، ئورشه‌لیم پێته‌ختی دوو وڵات بێت؟ بۆ یه‌ک کاتیش باوه‌ڕ ناکه‌م. چاو لێ بکه‌ن که عه‌باس ده‌ڵێت چی! نه ته‌نیا ئه‌و به بێ دانانی پێش مه‌رجیش خوازیاری وتووێژ نیه، به‌ڵکوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ڕاگه‌یه‌ندنی باڵفۆڕ. ئه‌و داوا له بریتانیا ده‌کات که سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی 100 له مه‌و پێش ڕوویدا داوای لێبوردن بکات. ئێمه له ڕاستی دا بۆ دواوه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه!”
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” نه‌تان یاهوو له وتاری بۆ کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ی‌و ئێن هه‌مان لێدوان ده‌دا که ‘ئێسرایڵ خاکی ئێمه‌یه؛ ئێمه هێزی ده‌سه‌ڵاتداری داگیرکه‌رنین؛ ئیبڕاهیم هاته ئه‌و خاکه‌ی..’ ئه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ئاشتی پێویسته یه‌ک ناگرێته‌وه.”
هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی مه‌سه‌له‌ی کورد دا ده‌ڵێت، ” بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌لی کورد ده‌بێت چاو له شێوه‌ی بیرکردنه‌وه و لایه‌نی مێژوویی ئه‌و وڵاته بکه‌ی. ئه‌گه‌ر ئێوه چاو له کێشه‌ی کورد و تورکیا بکه‌ن که ئه‌وه‌ش نموونه‌یه‌کی تره، بۆ ماوه‌یه‌ک له زه‌مان دا، “کوردستان” ێک هه‌بووه و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵان له نێوان 1922 و 1924دا کورده‌کان، که ئێستا له نێوان سوریا، عێڕاق، تورکیا و ئێران دابه‌ش کراون، له ساڵی 1922 دا دابه‌ش نه‌کرابوون.
به‌ڵام دوایی براوه سه‌رکه‌وتووه‌کانی شه‌ڕ، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان له سه‌ر نه‌خشه دابه‌ش کرد به بێ له به‌رچاوگرتنی مه‌سه‌له‌ی ئه‌تنی، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی مێژوو، بێ له به‌رچاوگرتنی فه‌رهه‌نگ، بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌رشتێک. چاو له نه‌خشه‌ی بکه، ئه‌وه عێڕاق که پادشای بۆ دانرا؛ ئه‌وه سوریایه؛ ئه‌وه لوبنانه. که‌وابوو له سه‌ر بناخه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و له‌تکردنی هه‌ریم و به بێ له به‌رچاوگرتن بوو.
ئێستا ئێمه خه‌ڵکی کوردمان هه‌یه، که له ئه‌و کاته‌وه هێج کات له له بیریان نه‌چۆته‌وه، چیان به سه‌ر هاتووه. ئه‌وان کولتوری خۆیان هه‌یه؛ ئه‌وان زمانی خۆیان هه‌یه؛ ئه‌وان نه‌ریتی خۆیان هه‌یه و هه‌ر کاتێک هه‌ستیان کرد ده‌رفه‌تیان هه‌یه که ده‌بێت هه‌ست به زیندووبوونه‌وه‌ی کولتور و میراتی خۆیان بکه‌ن، ئه‌وه ئه‌و وزه و تواناییان هه‌یه. چاو لێبکه‌ن له عێڕاق چی ڕوویدا؟ ئه‌وان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتداری خۆیی ده‌چن که له ئه‌م باره‌یه‌وه ئه‌مه‌ریکا زۆر یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریمی دژه فڕین بسه‌پێنێت و پێشی سه‌دام حوسێنی گرت نه‌توانێت چیتر هیرشی به گاز بۆ سه‌ر کوردان له عێراق ببات. ئه‌مڕۆ له ڕاستی دا، نزیکه‌ی وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆن.
له ئێڕان که ڕووی سیاسیه‌وه مافی یه‌کسانیان پێدراوه، به‌ڵام له دژی ئه‌و مافه سیاسیانه فه‌رق و جیاوازیان بۆ دانراوه. و ئێمه کوردێ ئێرانمان هه‌یه که له دژی حکومه‌ت ڕاپه‌ڕیون و ئه‌وان هێرش بۆ سه‌ر پاسدارانی شۆڕش ده‌بن، چونکه ده‌یان هه‌وێت باشتر له گه‌لیان ڕه‌فتار بکرێت و ته‌نیا به کات به‌ستراوه‌ته‌وه کاتێک ڕاپه‌رن و داوای حکومه‌تی خۆیان بکه‌ن.”
پرسیار له به‌ڕێز مه‌یر ده‌کرێت که ئایا ده‌بێت ئه‌وان وڵاتی خۆیان هه‌بێت؟
مه‌یر: “مه‌سه‌له ئه‌وه نیه که ئه‌وان ده‌بێت یان نابێت وڵاتی خۆیان هه‌بێت. بۆم نیه بڵێم که ده‌بێت وڵاتی خۆیان هه‌بێت یان نا. ئه‌گه‌ر ئیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد و تورک، مه‌سه‌له‌که زیاتر خراوه‌ته ڕوو. لێره له ئاخاوتنم له گه‌ڵ پاڕلمانتارانی تورک و کورد دا، که‌سێکم له کورده‌کان نه‌دیته‌وه که بڵێت به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت. ئه‌وان گوتیان، ئێمه شێوه‌یه‌ک له خودموختاریمان ده‌وێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت ژیانی خۆمان به‌رینه سه‌ر. چۆن ده‌بێت ئێمه پێشی به کارهێنانی زمانی خۆمان لێبگیرێت؟ چۆن ده‌بێت پێشگیریمان لێبکرێت به ئه‌و شێوه‌یه‌ی که جل و به‌رگ ده‌پۆشین و به ئه‌و شێوه‌یه‌ی که بیر ده‌که‌ینه‌وه نه‌توانین نه‌ریتی خۆمان وشێوه‌ی ژیانمان بگوازینه‌وه.”
وتووێژیکی کاڕۆل که‌ستیل Carol Kastiel له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا