کوردستان میدیا: ڕۆژنامه‌ی دی پرێسه‌ی ئۆتریش سه‌باره‌ت به ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگه‌ڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وتووێژێکی پێک هێناوە.
دەقی وتووێژەکە:
“ئۆتریش هێشتا قه‌رزداری کوردستانی ئێرانە”
مستەفا هیجری، ڕێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئێران هۆشداری به ڕێژیمی تاران ده‌دات، هێرشه‌کانیان بو سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی حیزبەکەی ڕاگرێت. سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داواکاره که ده‌وڵه‌تی ئۆتریش که‌یسی تێرۆری دکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو بخاته‌وه گه‌ڕ و بڕیاردەرانی پشتی په‌رده‌ی ئه‌و تێرۆره ده‌ستنیشان بکات.
پێشمه‌رگه‌کان ده‌یانهه‌وێت ئاماده‌بن، تاکوو ئه‌گه‌ر باره‌گاکانیان که‌وته به هێرش، به‌رگری بکه‌ن. له چاڵێکدا چه‌کێکی قورسی دژه هه‌وایی ڕووسیان دامه‌زراندووه. ئه‌م چه‌که قورسه چوارلووله، له په‌نا که‌مپه‌که‌یاندا واداناوه که نه‌ته‌نیا به‌رگیری دژی ته‌یاره‌ی پێبکه‌ن، به‌ڵکوو ئه‌گه‌رهێرشی زه‌مینیش کرایه سه‌ر که‌مپه‌که‌یان دژ به هێرشکه‌ران به‌کاری بێنن. له هه‌موو شوێنه‌کان پێشمه‌رگه‌کان به یونیفۆرمی خاکیه‌وه له گه‌شتدان. ئه‌م ڕۆژانه پێشمه‌رگه‌کان زۆر ئاگاترن. هۆکاریشی ئه‌و تێکهه‌ڵچوونانه‌یه که له نێوان ئه‌وان و هێزه‌کانی ڕێژیمی ئێران‌دا له حه‌وتووه‌کانی ڕابردوودا ڕوویان داوه.
“ئه‌و تێرۆره‌ی له وییه‌ن کرا، ئێستاشی له گه‌ڵ بێت تێرۆریسته‌کان سزا نه‌دراون”
له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا چه‌ندین تێکهه‌ڵچوون له نێوان پێشمه‌رگه‌کانی ئێوه و هێزه‌کانی سپای پاسدارانی ئێران ڕوویان داوه. ده‌توانین بڵێین شۆڕشێکی نوێ له ڕۆژهه‌لاتی کوردستاندا له ئارادایه؟
مستەفا هیجری: ئه‌مه شۆڕشێکی نوێ نیه به‌ڵکوو درێژه‌ی هه‌مان شۆڕشه که له مێژ ساڵه ده‌ستی پێکراوه. ئێمه ئه‌م شۆڕشه‌مان کاتێک ده‌ست پێ‌کرد، که وتووێژه‌کانمان پاش شۆڕشی ئێران له ساڵی ١٩٧٩دا بو دابینکردنی مافه‌کانمان له گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.ساڵانێک پاشتر خه‌باتی چه‌کداریمان ڕاگرت. به‌ڵام ئێستا دیسان که‌ڵک له‌و جۆره خه‌باته‌ش وه‌رده‌گرینه‌وه.
به‌ڵام بو ڕاست ئێستا؟ نێزیکه‌ی بیست ساڵ نیسبه‌ته‌ن ئارام بوو؟
مستەفاهیجری: کاتی خۆی یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ڕاگرتنی خه‌باتی چه‌کداری ئه‌وه بوو که بیانوو نه‌ده‌ینه ڕێژیمی تاران کاری تێکده‌رانه له هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌نجام بدات و دەستێوەردان بکات. به‌ڵام پێش ساڵێک به‌و ئاکامه گه‌ییشتین که چیدیکه ئه‌و پێویستیه به‌دی ناکرێت.
چوونکه ڕێژیمی ئێران ئێستا له هه‌موو کات زیاتر له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات.
به چ شێوه‌ێک دەستێوەردان ده‌کات؟
مستەفا هیجری: ڕێژیمی ئێران به بیانووی شه‌ڕی داعشه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات باندۆری خوی له عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا زیاتر بکات. له لایێکی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر تاران مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له ئێران‌دا با، له بیست ساڵی ڕابردوودا کاتی زۆری هه‌بوو بو ئه‌م کاره. به‌ڵام ئه‌وەی له کاربەدەستانی تارانه‌وه بیستراوه ته‌نیا به‌ڵێنی پووچ بووه. له بیست ساڵی ڕابردوودا گۆشار و زوڵم و زۆر بو سه‌ر کوردستانی ڕۆژهەڵات زیاتر بووه و تا دێت ئه‌م سه‌رکوته زیاتر په‌ره‌ی پێده‌درێت.
هه‌نگاوه‌کانی داهاتووی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی ئێوه چ ده‌بێت؟
مستەفا هیجری: به‌شی زۆری هێزه‌کانی ئێمه له نێوخۆی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دان. پێشمه‌رگه‌کانمان له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستانیڕۆژهه‌ڵاتداچالاکی سیاسی و ڕێکخستنی و ته‌بلیغی به‌ڕێوه ده‌بن. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وتوومانهکه هێزه‌کانمان هێرش نابه‌نه سه‌ر هێزه‌کانی ئێران. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرش بکرێته سه‌رمان، له خۆمان به‌رگری ده‌که‌ین. ساڵی پاریش هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی ئێمه له هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستانیڕۆژهه‌ڵاتداحوزووریان هه‌بوو. پار ڕێژیم هه‌وڵی نه‌دا هێرش بکاته سه‌ریان. به‌ڵام ئه‌مساڵ هێزه‌کانی سپای پاسداران چه‌ندین جار هێرشیان کرده سه‌ر هێزه‌کانی ئێمه. سرووشتیه که هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێمه‌ش له خۆی به‌رگری بکات. هۆکاری تێکهه‌ڵچوونه‌کان هێرشی هێزه‌کانی ڕێژیم بوون. ئه‌گه‌ر سپای پاسداران درێژه به هێرشه‌کانی بو سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئێمه بدات، مانای ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی شه‌ڕه دژ به ئێمه و ئێمه‌ش به دڵنیایه‌وه ده‌چینه فازێکی نوێیەوه. ئه‌و ده‌م چیدی هێزی پێشمه‌رگه ته‌نیا به‌رگری ناکات، به‌ڵکوو له هێزه‌کانی ڕێژیم ده‌دات.
ترسی ئه‌وه‌تان نیه ژیانی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه درێژه بکێشێت؟ هێزکانی سپای پاسدران ده‌توانن ته‌نانه‌ت له گۆنده‌کانیش بده‌ن.
مستەفا هیجری: به دڵنیایه‌وه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که خه‌ڵکی سیڤیل زیانیان پێبگات. به‌ڵام یه‌ک ڕاستی هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات له پشت هێزی پێشمه‌رگه‌وه وه‌ستاوه و وەسیەتی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که پێشمه‌رگه درێژه به خه‌بات بدات. خه‌ڵک چیدی ته‌حه‌مولی سه‌رکوتی ڕێژیمیان نه‌ماوه.
نیگه‌ران نین لێره‌ش له باره‌گای سه‌ره‌کیی پارته‌که‌تان له نێزیک کۆیه بکه‌ونه به‌ر هێرشی هێزه‌کانی ئێران؟
مستەفا هیجری: به‌ڵێ سرووشتیه. له ڕابردووش‌دا ئه‌م باره‌گایەمان که‌وتووته به‌ر هێرشی هێزه‌کانی ئێران. ساڵی ١٩٩٦ ته‌نانه‌ت ئێران هێزی زه‌مینی هێنایه سه‌رمان. زیاد له ٣٠٠ ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌مان له‌م هه‌رێمه‌دا شه‌هید بوون.
داواکاریه کۆنکرێته‌کانتان له ڕێژیمی ئێران چیه؟
مستەفا هیجری: ئێمه بو سیسته‌مێکی فێدرالی و دێموکراتیک له ئێران‌دا خه‌بات ده‌که‌ین تاکوو نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی ئه‌و وڵاته هه‌رکام به شێوه‌ی ئوتونۆمی له ناوچه‌کانی خویاندا، خو به‌ڕێوه به‌رن. خه‌باتی ئێمه بو دیاریکردنی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورده له وڵاتی ئێران دایە. ئێمه ده‌مانهه‌ویت وه‌ک نموونه زمانی کوردی ببێته یه‌کێک له زمانه فه‌رمیه‌کانی ئێران و ئێمه له حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا شه‌ریک بین.
به‌ڵام تا چه‌نده چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت که ڕێژیمی ئێران ئاماده‌ی هاتنه پێشه‌وه بێت؟ ڕێژیم ناهێڵێت هێچ پارتێکی دیکه‌ش که بیرکرنه‌وه‌ی لەگه‌ڵ ڕێژیم‌دا یه‌کناگرێته‌وه له‌و وڵاته کار بکات. ئه‌گه‌ر حیزبێکی سێکۆلاری وه‌ک “حدکا” له کوردستاندا حکوومه‌تێکی ناوچه‌یی پێک‌بێنێت، هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه‌ی ڕێژیم ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
مستەفا هیجری: ئه‌مه ڕاسته. هاتنه ئارای ئه‌و داواکاریانه‌ی ئێمه پێشمه‌رجی ئاڵووگۆڕی سه‌ره‌کیه له ناو سیسته‌می سیاسی ئێران‌دا. ئێمه نۆ پێش ساڵ کۆنگره‌یەکمان لەژێر ناوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانبو ئێرانی فێدراڵ پێکهێنا که ١٥ حیزبی نه‌ته‌وه‌کانی کورد و به‌لووچ و عه‌ره‌ب و تورکمه‌ن ئه‌ندامی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ن. ئێمه ده‌زانین که داواکاریه‌کانمان له ناو سیسته‌می ئێستای ئێران‌دا جوابیان نابێت. بویه ئێمه خه‌باتی هاوبه‌ش ده‌که‌ین بو ئه‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران بگۆرێن. ئه‌گه‌ریش ڕێژیم له ژێر گۆشاردا ئاماده بوو هه‌نگاوی ئه‌رێنی بنێت باسێکی دیکه‌یه.
له ئێستادا به‌ڵام هه‌ست به‌وه ناکرێت که ئێران لەژێر گۆشاردا بێت. له لایەکه‌وه لەگه‌ڵ ڕۆژئاوا گه‌ییشته ڕێککه‌وتن له سه‌ر قه‌یرانی به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی. هێزه‌کانی سپای پاسداران له عێراق به پشتگیری هێزی ئاسمانی ئامریکا شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن. سه‌رۆک کۆماری ئێرانیش له ڕۆژئاوادا وه‌ک که‌سێکی لیبراڵ و جێگای هیوا ته‌ماشا ده‌کرێت.
مسته‌فا هیجری: ڕاسته، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کێشه‌ی سیاسه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌رانبه‌ر به ئێران بووه. ڕۆژئاوا ده‌زانێت که ڕێژیم له سه‌ر ئه‌ساسی ئێدیولۆژیێک دامه‌زراوه که ده‌یهه‌وێت شیعه بکاته ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌که‌دا. لەگه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سالانێکه که هاوکاری ده‌که‌ن.
ئه‌م هاوکاریانه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی مانه‌وه‌ی ڕێژیمه. ڕێژیمی ئێران له لایەکه‌وه ده‌ڵێ له ته‌نیشت وڵاتانی ڕۆژائاوادا دژ به داعش شه‌ڕ ده‌كات، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا هه‌موو هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی خویه‌تی له عێراق و سووریه‌دا.
چ چاوه‌ڕوانییەکتان له ئۆتریش هه‌یه؟
مستەفا هیجری: له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٨دا سکرتێری ئه‌وده‌می حیزبی ئێمه، عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له وییه‌ن له لایه‌ن تییمێکی تێرۆریستیی کۆماری ئێسلامیه‌وه که‌وته به‌ر هێرش و شه‌هید کرا. ئه‌و ده‌م حکوومه‌تی ئۆتریش مه‌جالی دا تێرۆریسته‌کان ده‌رباز بن و به‌م جۆره دژ به عه‌داله‌ت وه‌ستایه‌وه. له‌وده‌مه‌وه ڕوونه که ئۆتریش قه‌رزداری کوردستانی ئێرانه. ئێمه هیوادارین که ئۆتریش ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کانی وه‌به‌رچاو نه‌گرێت و عه‌داله‌ت و دێموکراسی نه‌کاته قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری. له‌وه‌ش زیاتر ئێمه چاوه‌ڕێین که ده‌وڵه‌تی ئۆتریش سیاسه‌تی به‌رانبه‌ر ئێران بگۆڕێت و پشتگیری له مافی مرۆڤ بکات له‌و وڵاته‌دا.
تێرۆری قاسملوو ٢٧ ساڵ پێش ئه‌مه ڕووی داوه. هێشتا چاوه‌ڕێی لێکۆڵینه‌وه و ڕوونبوونه‌وه‌ن؟
مستەفا هیجری: کەیسی قاسملوو قه‌ت بو ئێمه داناخرێت. ده‌وڵه‌تی ئۆتریش ئه‌و ده‌م پێشی به‌وه گرت که تێرۆریسته‌کان که له ئێرانه‌وه هاتبوون، ببرێنه به‌ر ده‌م مه‌حکه‌مه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئۆتریش له کاروباری ده‌زگای دادی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستێوه‌ردانی کرد و نه‌یهێشت که ئه‌و که‌یسەی تێرۆره وه‌ک تێرۆری مێکۆنۆس له بێرلین ببرێته به‌ر مه‌حکه‌مه و کۆماری ئێسلامیی ئێران وه‌ک عاملی ئه‌و تێرۆره مه‌حکووم بکرێت.
حکوومه‌تی ئۆتریش ته‌نانه‌ت تێرۆریسته‌کانی تا فڕۆکه‌خانه ئێسکۆرت کردن و به‌ره‌و ئێرانی ناردنه‌وه. ئێمه هیوادارین که حکوومه‌تی ئێستای ئۆتریش له‌و باره‌وه هاوکار بێت تاکوو ئه‌م که‌یسه دیسان وه‌گه‌ڕ بخرێته‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌بێ دیسان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه ونابێت چیدی وه‌ک ئه‌و ده‌م دەزگای سیاسی ده‌ستێوه‌ردان بکات بو به‌لاڕێدابردنی کاره‌کان. گرێنگ ئه‌وه‌یه که مه‌حکه‌مه‌ییەکی بێ لایه‌ن بۆ ئه‌م که‌یسه پێک بێت.
ئۆتریش و وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا ده‌بێ چۆن په‌یوندیه‌کانیان لەگه‌ڵ ڕێژیمی ئێران‌دا دابڕێژن؟ ئێران پارتنێرێکی گرێنگی ئابووریه.کۆمپانیا ڕۆژئاواییه‌کان خۆشحاڵن که گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران پاش ڕێککه‌وتنه ناو‌کیه‌کیه لابراون.
مستەفا هیجری: پێش ماوه‌یێک ئێران دیسان سارۆخیکی تاقی کرده‌وه که توانای هه‌ڵگرتنی چه‌کی ناو‌کی هه‌یه. زۆربه‌ی گه‌مارۆکان هێشتا لانه‌براون. ئێمه چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه که وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێژیمی ئێران به‌وجۆره ببینن که هه‌یه! بو ئێمه هیچ جیاوازیێکی بنه‌ڕه‌تی له نێوان سه‌رۆک کۆمار ڕوحانی به ناو لیبراڵ و باڵی بناوژووخوازی ڕێژیم‌دا نیه.
لەگه‌ڵ ئه‌وه‌ش له ئێران‌دا سه‌رۆک کۆمار له سیاسه‌تدا قسه‌ی کۆتایی ناکات. ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه له ده‌ستی خامنه‌یی دایه. وڵاتانی ڕۆژئاوایی هه‌موو کات هه‌وڵیان ئه‌وه بووه له گه‌ڵ ڕێژیم ڕێککه‌ون و زۆر جار چاویان له ئاست ڕاستیه‌کاندا نووقاندووه. له جیاتی ئه‌وه ده‌توانن پشتگیری هێزه دێموکراتی خوازه‌کان له ئێران‌دا بکه‌ن. ڕۆژئاوا ده‌توانێت هاوکاری هێزه به‌هه‌ڵستکاره‌کانی ئێران بێت گۆڕانی ڕێژیم!
به‌ڵام له ئێستادا جه‌وی سیاسی ئامریکا و ئورووپا ئه‌وه نیه که ڕێژیم بگۆڕن. هۆکاریشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بو ئه‌زموونه‌کانی عێراق و لیبی. ته‌نانه‌ت له سووریه ئامریکا و ئورووپا چیدیکه خوازیاری ئه‌وه نین که ڕێژیمی ئه‌سه‌د به ته‌واوی له ده‌سه‌ڵات دوور بکه‌وێته‌وه.
مستەفا هیجری: کێشه ڕووخانی ئه‌و ڕێژیمانه نیه. کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که ڕۆژئاوا هیچ پلانێکی بو پاش ڕووخانی ئه‌و ڕێژیمانه نه‌بوو. ئه‌مه له عێراق وابوو، له لیبیش هه‌ر به‌و جۆره و سووریه‌ش که ده‌بینین. ڕۆژئاوا ئه‌م به ناو نێگه‌رانیه وه‌ک بیانوویێک به‌کار دێنێت بو ئه‌وه‌ی دیسان وه‌ک ڕابردوو لەگه‌ل دیکتاتوره‌کانی ناوچه‌که هاوکاری بکات و لێیان نێزیک بکه‌وێته‌وه.به‌ڵام ئایا ئه‌م دیکتاتورانه تا ئه‌به‌د له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێننه‌وه؟
نێگه‌رانیان نێگه‌رانی بێ سوباتیه؟
مستەفا هیجری: چالاکیه‌کانی ئێمه له حه‌وتووه‌کانی ڕابردوودا پێشانیان دا که ڕێژیمی ئێران ڕێژیمێکی با سوبات نیه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕۆژئاواییه‌کان ده‌یبینن. ئێمه ده‌مانهه‌وێت به ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی چالاکیه‌کانمان په‌یامێکیش ئاراسته‌ی ئورووپا و ئامریکا بکه‌ین: بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کورد له ئێران بزووتنه‌وه‌یێکی زیندووه و به‌رده‌وام له هه‌وڵی هێنانه دی دێموکراسی و مافه‌کانی گه‌لی کورددا ده‌بێت. پاش ڕێککه‌وتنی ناو‌کی لەگه‌ڵ ئێران‌دا، زۆر که‌س له ڕۆژئاوا پییان وایه که ئێران له ئێستادا ولاتێکی باسوباته، به جۆرێک که ده‌کرێت دیسان بێنه ئێره و سه‌رمایه‌گوزاری بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نیه! له ئێران‌دا بزووتنه‌وه‌یێکی به‌هێزی دێموکراسیخواز هه‌یه و خه‌ڵکی ئێران ئاماده‌یه دژ به رێژیم هه‌ستێته‌وه.