خەڵکی نیشتمان دۆستی باشووری کوردستان
کوردستانیانی کەرامەت پارێز
خەباتکارانی خاوەن بەڵێنی کوردپەروەر لە ڕیزەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان
ڕاگواستنی بارەگا و شوینی ژیانی ئەندام و بنەماڵەکانی کۆمەڵەکان له زڕگوێزەوە بۆ سورداش به پیلانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بڕیاری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، هەروەها ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بۆ ئێران، بۆته هۆی تۆڕەیی و نارەزایەتی بەشێکی بەرچاوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەواوی ئازادیخواز و چالاکانی بەرگری مافی مرۆڤ.
لای هەموومان ئەو ڕاستیە ئاشکرایە نەیارانی کورد لە وڵاتانی دەروجیران بە درێژایی حەولی تێکۆشەرانی داکۆکیکار بۆ پاراستنی کەرامەتی کوردانە وئینسانیمانی لەڕیزی ڕێکخراوە خەباتکارەکانمان دا لە هیچ دژمنایەتیەک بۆ تیكدانی ڕیزەکانمان و بەلاڕێدابردنی ئامانجی سەرەکی و لە بنەڕەتدا هاوبەشمان، خۆیان نەپاراستوە. لە هەر دەرفەتێکدا ویستوویانە نەک ڕەنجی کورد بە بادا بدەن، بەڵکوو زەبرێکی گەورە لە یەکیەتی نەتەوەیی و هەرچەشنە خەمخۆری وهاوسۆزیەکمان بوەشێنن. لەم پێناوە دا بە شێوازی جواراوجۆر کۆشاون بە داردەست کردن و بەلاڕێدا بردنی خەباتکارانی نیشتمان بە تاک و کۆ، زەبری کاریگەر لە هەر جۆرە نزیک کەوتنەوە، هاو خەباتی ولە تەنگانەدا بە تەنگ یەکتر چوونمانەوە بوەشێنن. واتە هەرنەبێ “سەروەری مێوانداری” ئەگەر تەنانەت خەڵکی باشوور کورد لە ماڵی کورد بە مێوان حساب کەن! لێمان پووچەڵ کەنەوە.
ئەم دوژمنکاریە بێ بڕانەوەیە یەکەم ئامانجی دڵ ساردکردنەوەی جەماوەری کوردستان بە دواڕۆژی سەرفرازانە لە ئاکامی خەباتی خەباتکارن لە کوردستان بە تایبەت باشووری وڵاتمان لەو هەلە تایبەتەدا بووە کە بۆ ئەم هەرێمە ڕەخساوە.
لە شاردنەوە نایێت، زیاتر لە سی (٣٠) ساڵە بە ئاشکراو نهێنی خەباتکارانی بەشێ ڕۆژهەڵات بە تایبەت لە مەڵبەندی دەسەڵاتی سلێمانی و بە گشتی هەرێم دەبن بە ئامانجی دەزگای تێرۆری کۆماری ئێسلامی!!؟ ناو، نیشان و شوێنی تێرۆرکرانی سەدان کەس لە تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵات بە وردەکاری حاشا هەڵنەگر کە لەم هەرێمە دا لە خوێن گەوزێندراون لە بەردەست دایە.
ئیتر بەزاندنی سنوورە دەسکردەکانی خۆیان و پەلاماری سەربازی تا هاژەک و درۆنباران کردنی مێوانانی ڕۆژهەڵاتی کە پێیان وابووە نەک مێوان بەڵکوو لە ماڵی براکانی خۆیان پەنایان گرتووە لە پەنای بارەگاکانی یەکیەتی نیشتمانیدا هیچ پاساوێک بۆ بێدەنگی و ئەگەری هاو کاری لاوەکی دوژمن بە جۆرێک لە جۆرەکان هەڵ ناگرێت. ئەمە تەنێ خەمی داردەستی و بەلاڕێدا چوونی لایەنێک نیە، خەمی بە ئاکام گەیشتنی پلانی تێکدانی ڕیزی کوردستانیان و وێکەوتنی خەنجەری کوشەندە لە لایەن کورد خۆیەوە بە فیتی دوژمنی هاوبەش وەک کارەساتێکە کە بێ شک لە مێژووی ئەو لایەنانەی دەبن بە داردەستی دوژمنانمان بە شوورەیی مەزن تۆماردەکرێت.
ئێمە وەک بەشێک لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان
داوا و خوازیاری بە پەلەمان له جەماوەری هەرێمی کوردستان هەیە هەتا بەرانبەر بەم کردارگەلە بێدەنگ نەبن.
داوا دەکەین بەڕێوەبەرانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
١ . واز لە سیاسەت و کرداری جێ بە جێ کردنی شوێنی تا ئيستا و درێژماوەی پەنابەرانی خەباتکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بهێنن، ئاسایش و ئەمنیەتی گیانیان بپارێزن.
٢. وێڕای سەرکۆنە کردنی کرداری ڕادەست کردنەوەی بێهزاد خوسرەوی بە جێد خوازیارین کرداری هاوشێوە دووپات نەبێتەوە.
درێژەدان بەم هاو هەڵوێستیە پڕ لە خزمەتکاریە ئاشکراو نهێنیە بە دوژمنانی کورد و کوردستان، بێگۆمان لەکۆتاییدا زیانی مەزنتری ڕووی لە داڕمانی حورمەتی جەماوەری ڕیزکانی خۆیشتان دەبێت.
د. ئیبراهیمزادە، عەبدوڵڵا
ئیبراهیمی، سەتار
ئیمامی، قادر
د. ئەمینئاوە، کامران
بابایی، سەدیق
باپیرە، خالق
بەلەدی، یەدی
بەهمەن عەلیار
پاکسرشت، هاشم
پیرۆتی، ئاسۆ
تووفانی، بەهمەن
جەلال، نەبەز
چێشته، ڕەحیم
حەواری نەسەب، خەلیل
دولبەر، ڕۆژین
ڕۆستەمی، جەعفەر
ڕۆستەمی، ئیدریس
ڕەشیدیان، جەمیلە
زارع، جەماڵ
سارایی، فەرهاد
سوڵتانزادە، مینا
سوڵتانپوور، تەها
سۆهرابی، تۆفیق
سەبار، سەلام
سەرەوزان، وەهاب
شێخی، کاوە
شێرخانی، جەعفەر
د. شەعبانی، هومایون
عوسمانی، عەلی
عەبداڵی، عەبدوڵڵا
عەزیزی، لوقمان
عەزیمی، ناجی
فتووحی، کوێستان
فەتحی، نادر
د. فەرووخ، ئاسو
قادری بانه، ناجی
قادری، حەیدەر
کەریمی، عەبدوڵڵا
لۆرستانی، ئارەش
ماوەڕانی، حەسەن
محەمەدپوور، ئازاد
محەمەدی، عەلی
محەمەدی، مستەفا
محەمەدی، هوشیار
مورادی، ئەیووب
مەحموودیان، نەسرین
د. مەولەوی، سرور
ناوە، جەلال
هەمزەزادە، ئەحمەد
یۆسفی، ئیدریس
یەخەچاڵی، نەجمەدین
بابەتی پەیوەندی دار
بۆ خوشک و برایانی رۆژهەڵات، داوای لێبوردنتان لێ دەکەم. من بێبەریم لەوەی دژی ئێوە دەکرێت، ئاسۆس هەردی
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: یەکێتی بەهزاد خوسرەویی رادەستی ئێران کردووە
حیزبی دێمۆكڕات لەبارەی گرتن و ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە