"an independent online kurdish website

“رادەستكردنی بێهزاد خوسرەوی” بە ئێران، بەپێچەوانەوەی ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، بێهزاد خوسرەوی لە نشینگەی شاری سلێمانی ئیزنی مانەوە و نیشتەجێبونی وەرگرتووە و ماوەی حەوت ساڵیشە خۆی و بنەماڵەكەی ئەندامی حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی ئێرانن.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لەبارەی گرتن و ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران

لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا بێهزاد خوسرەوی، خەڵکی سەقز، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نیشتەجێ لە شاری سلێمانی لەلایەن دەزگای ئاسایشی حکوومەتی هەرێم لەم شارە دوو جار بانگ کراوە و جاری دووهەم دوای چەند ڕۆژ بەندکردن و ڕاگرتن، ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە.

لە ڕاگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە شاری سلێمانی هۆکاری گرتن و ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە ناوبراو مۆڵەتی نیشتەجێ بوون لە هەرێمی کوردستانی نەبووە و هیچ پێوەندییەکی تەشکیلاتیی بە لایەنێکی سیاسییەوە نەبووە.

پێچەوانەی ئەوەی لەو ڕاگەیەندراوەی دەزگای ئاسایشدا هاتوە، بێهزاد خوسرەوی ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە لەگەڵ دایک و خوشکی لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی دەژین و بەپێ هەموو بەڵگە بەردەستەکان، لە نشینگەی شاری سلێمانی ئیزنی مانەوە و نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە و مانەوەیان لەو شارە یاسایی و بەپێی ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی هەرێم بووە، تەنانەت وەک پەناخوازی سیاسی لە کۆمیساریای بەرزی پەنابەران، نوێنەرایەتیی UN لە هەرێمی کوردستان ناوی تۆمار کردوە. هەروەها ماوەی ٧ ساڵە خۆی و بنەماڵەکەی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون و لە هەموو ئەو ماوەیەشدا لە چوارچێوەی یاسا و ڕێوشوێنەکانی حکوومەتی هەرێم لە سلێمانی ژیاوە و هیچ لادان و سەرپێچییەک لە ناوبراو ڕووی نەداوە کە لە مەحکەمە و دادگایەکدا لەسەری سەلمابێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕادەستکردنی بێهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکا و ڕادەگەنێت کە دۆسیەی گرتنی بێهزاد دەبوا بەپێی یاسا لە دەزگای دادی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری لەسەر درابا، نەک ناوبراو کە ئەندامی حیزبێکی سیاسیی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پەناخوازی سیاسی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستانە، لەلایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانییەوە ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرابا. بۆیە وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لەو ڕووداوە داوای زانیاری و ڕوونکردنەوەی پتر لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکان و هەروەها بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەو بابەتە دەکەین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی تەشکیلات

١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٧/٩/٢٠٢٤)

بابەتی پەیوەندی دار

دەستبەسەرکران و ڕادەستکردنەوەی چالاکێکی سیاسی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤

هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری سلێمانی، هەفتەی ڕابردوو چالاکێکی سیاسی کوردی خەڵکی سەقز، کە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە، بە ناوی بێهزاد خەسرەوی کە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و هاوکات ئەندامی فەرمی کۆمیسیاریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە، دەستبەسەر و دوای ئەشکەنجەدان ڕادەستی ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانیان کردووە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سلێمانی، بێهزاد خەسرەویی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەقزیان دەستبەسەر و دوای ئەشکەنجەی زۆر ڕادەستی کۆماری ئیسلامییان کردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانە کە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، بە دەستی هەنگاو گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە پەیوەندییان بە برای بێهزاد خەسرەوی کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە براکەی لەو ناوەندە دەستبەسەرە.

لە لایەکی دیکەوە دایک و خوشکی بێهزاد خەسرەوی بە ناوەکانی حەدیقە حوسەینی و بێگەرد خەسرەوی لەلایەن ئاسایشی شاری سلێمانیەوە پێیان ڕاگەیەندراوە کە بێهزاد وێنەی ڕێبەرانی حیزبی دێموکراتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە بۆیە دەستبەسەرکراوە.

هەنگاو زانیویەتی ئاسایشی سلێمانی ئەم بنەماڵە کە نیشتەجێی شاری سلێمانین خستووەتە ژێر گوشار کە دەبێت لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ناوچەی سلێمانی بەجێبهێڵن.

شایانی باسە، ڕادەستکردنەوەی ئەم چالاکە سیاسییە بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە حاڵێکدا هیچ وڵاتێک مافی نییە ئەندامی فەرمی کۆمیسیاریان باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وڵاتێک بنێرێتەوە کە لی هەڵهاتووە و ئەگەر هەر تاوانێکی کردبێت.

***

رووداو دیجیتاڵ : حدکا: مانەوەی بێهزاد خوسرەوی لە سلێمانی یاسایی بووە

ناوەندی تەشکیلاتی حدکا سەبارەت بە رادەستکردنەوەی یەکێک لە ئەندامەکانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بە ئێران دەڵیت، “بێهزاد خوسرەوی لەگەڵ دایک و خوشکی زیاتر لە 10 ساڵە لە شاری سلێمانی دەژین و بەپێچەوانەی راگەیێندراوی ئاسایشی سلێمانی، مانەوەیان لەو شارە یاسایی بووە.”

ئەمڕۆ شەممە 07-09-2024 ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) سەبارەت بە رادەستکردنەوەی بێهزاد خوسرەوی، یەکێک لە ئەندامەکانی ئەو حیزبە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بۆ ئێران، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە، ئەو هاونیشتمانییە “لە دوو هەفتەی رابردوودا لەلایەن دەزگای ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە سلێمانی دووجار بانگ کراوە و جاری دووەم دوای چەند رۆژ بەندکردن و راگرتن، رادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە.”

دوێنێ هەینی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو هاووڵاتی بێهزاد خوسرەوی، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوون لەلایەن ئاسایشی سلێمانی لەناو شاری سلێمانی دەستگیرکرا، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستانی نییە و (ئەو بابەتە) پەیوەندی بە کاری سیاسییەوە نییە.”

بەگوێرەی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، “پێچەوانەی ئەوەی لەو راگەیێندراوی دەزگای ئاسایشدا هاتووە، بێهزاد خوسرەوی ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لەگەڵ دایک و خوشکی لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی دەژین و بەپێی هەموو بەڵگە بەردەستەکان، لە نشینگەی شاری سلێمانی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە و مانەوەیان یاسایی و بەپێی رێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.”

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “ماوەی 7 ساڵە بێهزاد و بنەماڵەکەی ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانن و لە هەموو ئەو ماوەیەشدا لە چوارچێوەی یاسا و رێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی ژیاوە و هیچ لادان و سەرپێچییەک لە ناوبراو رووینەداوە کە لە دادگەیەکدا سەلمێنرابێت.”

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رادەستکردنەوەی بێهزاد خوسرەوی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکۆنە دەکات و باس لەوە دەکات، دەبووایە “دۆسیەی گرتنی بێهزاد دەبووایە بەپێی یاسا لە دەزگای دادی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری لەسەر درابووایە، نەوەک ئەوەی ناوبراو کە ئەندامی حیزبێکی سیاسیی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پەناخوازی سیاسیی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانە، لەلایەن دەزگای ئاسایشی سلێمانییەوە رادەست بکرێتەوە.”

ناوەندی تەشکیلاتی ئەو حیزبە سیاسییە، “وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە رووداوەکە، داوای زانیاری و روونکردنەوەی زیاتر لەلایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکان و بەدواداچوونی یاسایی” بۆ بابەتەکە دەکات.

لە راگەیێندراوەکەی رۆژی هەینی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوە کرابوو، بێهزاد خوسرەوی بە خواستی خۆی گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و “بۆ ئەم مەبەستەش ئاسایشی سلێمانی بەڵێننامەیەکی یاسایی پێ واژۆ کرد” و دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامەکە، رێکارە یاساییەکانی گەڕانەوەی لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێ کراوە.

بێهزاد خوسرەوی ساڵی 1987 لە سەقز لەدایکبووە و لە 2014ـەوە نیشتەجێی شاری سلێمانی بوو و فۆرمی پەنابەرێتیی کۆمیسیاریی نەتەوە یەکگرتووەکانی هەبوو.

هێزە ئەمنییەکانی سنە رۆژی یەکشەممە 01-09-2024 پەیوەندییان بە برای بێهزاد خوسرەوی کردووە کە نیشتەجێی شاری سەقزە و هەواڵی گەڕاندنەوەی براکەیان پێداوە و پێیان گوتووە، لە سنە راگیراوە و دەدرێتە دادگە.

***

کاک عەلی جەنمەردی 

استەوخۆی کوردی پێنجشەممە شەو ٥ی سپتەمبەر/١٥ی خەرمانان: تەحویل دانەوەی بێهزاد خوسرەوی پێشمەرگەی دێمۆکرات بە ئیتلاعاتی ئێران بە هۆی چەکدارانی یەکیەتی نیشتمانی، دوایین هەواڵی هێرشی چەکدارانی بافڵ تاڵەبانی بۆ سەر کۆمەڵەکان، پێویستی هەڵوێستی نیشتمانی رۆلەکانی کورد.

(20+) Facebook Live | Facebook

***

ڤیدیۆ، قسەکانی عەلی جەوانمەردی و رونکردنەوەی کەماڵ کەریمی لە سەر مستەفا سەلیمی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی