Hoppa till innehåll

فیلمی سینەمایی کوردی ـ نۆڕوێژیی “مام وێنس”, onkel Jens

فیلمی سینەمایی کوردی ـ نۆڕوێژیی “مام وێنس”, onkel Jens لە دەرهێنانی هونەرمەند “بڕوا وەهابپوور” کە هەمزە ئاگوشی و “پەیمان عەزیزپوور” وەک مام و برازا رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن و کۆمەڵێک ئەکتەری دیکەی کورد و نۆڕوێژیش تێیدا بەشدارن.

وەک پشتگیرییەک بۆ کوردیپۆشان و خاکیپۆشانی نەورۆزیی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە جلوبەرگی خاکی و جامانەوە فێستیڤاڵی kosmoramaی فیلمی ترۆندهایمی نۆڕوێژی کردەوە.

فێستیڤاڵی فیلمی کۆسمۆراما kosmoramaی ترۆندهایم، رۆژی دووشەممە 18ی مارس، دەستی بە کارەکانی کرد و بە دەیان فیلمی لە سەرتاسەری جیهانەوە لەو فێستیڤاڵەدا بەشدارن. شانازی ئەوەمان پێ بڕا کە فیلمی onkel Jens (مام وێنس) لە دەرهێنانی هونەرمەند بڕوا وەهابپوور و نواندنی هەمزە ئاگوشی “مام وێنس” و پەیمان عەزیز پوور”ئاکام” وەک دوو ئەکتەری سەرەکی و کۆمەڵێک ئەکتەری دیکەی کورد و نۆڕوێژی، وەک یەکەم فیلم بۆ دەستپێکی ئەم فێستیڤاڵە دەستنیشان بکرێ و بە بەشداری بینەرێکی زۆری کورد و نۆڕوێژی بێتە سەر شاشەی سینەما.

شایانی باسە کە لەو فێستیڤاڵەدا، وێڕای پێشوازی گەرمی بینەران، کوردانی دانیشتووی شاری ترۆندهایمش پێشوازییەکی بێ وێنەیان لەو فیلمە کرد و هاوکات کۆمەڵەی کولتووری کوردیی ترۆندلاگ بە چەند تابڵۆیەکی جوانی هەڵپەڕکێی کوردی و خواردنی کوردەواری بوونە جێی سەرەنجی سەرجەم ئامادەبووان کە لێرەوە  لە لایان ستافی فیلمی “مام وێنس”ەوە پڕ بەدڵ سوپاسی زەحمەت و ماندووبوون و میواندارییان دەکەین و دەستخۆشی لە یەکە بەیەکەیان دەکەین و پێیان سەر بڵیندین.

هەروەها سوپاسی بێ پایانمان بۆ دانیشتووانی شاری ترۆندهایم و بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی kosmorama.

وەک سایتی پێشمەرگەکان، دەست خۆشی لە سەرجەم بەشدارانی ئەم فیلمە دەکەین و هیوادارین هەروا سەرکەوتوو بن . کارێکی جوان و پیرۆزە.

بۆ زانیاری زۆرتر و نوێترین هەواڵ لەم بارەوە سەردانی فەیسبووکی کاک هەمزە ئاگوشی “مام وێنس”, onkel Jens بکەن 

https://www.facebook.com/hamza.agoshi

 وتووێژێکی باش لە کوردکانال لەم بارەوە