Hoppa till innehåll

پیاوێکی ئێرانی لە دانمارک سزای حەوت ساڵ بەندی بە سەردا سەپێنرا، سەلاح پیرۆتی

بە گوێرەی رۆژنامەی واشنگتن پۆست پیاوێکی بە ڕەگەز ئیرانی کە ئێستا لە وڵاتی نۆڕوێژ دەژیت لە دادگایی کردنێک لە دانمارک دا حەوت ساڵ بەندی بە سەردا سەپێنراوە لە بەر ئەوەی زانیاری لە سەر ئوپوزسێۆنی ئێران بۆ دەزگاکانی سیخوری ئێران کۆکردۆتەوە.

وەک ئاژانسی ڕۆیتێرز ڕاپۆرت دەکات ئەو کەسە لە پێلانێک دا هەوڵی داوە کەسێکی ئەندامی جوولانەوەی ئازادیخوازی عەڕەبەکانی خوزستان لە دانمارک بکوژێت.

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، کەریم ئەڵلاوەیسی، چالاکی مافەکانی مرۆڤ لە نۆڕوێژ دەڵێت، پێنج وڵاتی سکاندیناوی  گرووپی دژە تێرۆریان هەیە و هاوکاری یەکتر دەکەن.  هەروەها ئاگاییش دەدات :” ئێستا ئەوروپا وەک ساڵانی پێشوو نیە و بە شێوەیەکی دیکە هەڵس و کەوت لە گەڵ تێرۆری ئێران دەکەن؛ وەک ڕابردوو نیە کە هەر چی ئێران بڵێت، ئەوە بە قسەی بکەن. ”

ئەو کەسە بە ناوی موحەمەد داوود زادە لە مانگی ئوکتوبری ٢٠١٨ دوای کردارێکی گەورەی پولیسی دانماڕکەوە دەستبەسەرکرا. 

دەنگی ئەمریکا

دەنگ