سەردانی نەمر کەریم حەدداد لە رێکەوتی 2014/04/05 . شاری ڤێسترۆسی سوید لە لایەن ساڵە نەڵۆسی، حامید درودی ، حامید نەسیری و رەشید حەیدەری. رۆژێکی خۆش و باسی زۆر کرا و جەوێكی زۆر دۆستانە و خۆش بوو.
کاک کەریم بە تەنیا لە ماڵەوە بوو، زۆر بە گەرمی پێشوازی لێکردین و ماوەیەکی باش لە لای دانیشتین و کاتە زۆر زوو تێپەڕی ، تەواوی وەختە هەر باسی رابردوو و نوێ بوو، من زۆر درەنگ ئیزنی ئەوەم وەرگرت کە باسەکان فیلم بگرم و کاک کەریم زۆر بە روحێکی دۆستانەوە رازی بوو و زۆریشی پێ خۆش بوو کە قسەکانی زەبت بکرێ و بڵاو بکرێتەوە. باسەکەمان وەک وتووێژەکەی پێشتر هەر تەواو نەبوو ، ناکرێ ژیانی کاک کەریم کە پڕە خەبات و تێکۆشان و فیداکاری بۆ نەتەوەکەی بە سەعاتێک یان دوو سەعات وتووێژ باس بکرێ و قەرار بوو جارێکی تریش دیدارمان هەبێ بەڵام بە داخەوە مەرگ ئیزنی نەدا و سەرلەبەیانی رۆژی ٢٢ی نوامبری 2018 کاک کەریم حەدداد ماڵاوایی یەکجارەکی لە گەڵ و نیشتمان کرد.
سڵاو لە روحی کاک کەریمی شۆڕشگێر.
ساڵە نەڵۆسی، حامید درودی ، حامید نەسیری و رەشید حەیدەری
فیلم هەڵگر و مونتاژ: ساڵە نەڵۆسی
بابەتی دیکە لەم بارەوە
وێنەکان: بە خاک سپاردن و پرسەی نەمر کاک کەریم حەداد، ساڵە نەڵۆسی