پێشمەرگەکان: لە بەرنامەی هۆت لاینی روداو کە تایبەت بوو بە کەیسی کچێکی ١٣ ساڵان، کە ماوەی ١٠ ساڵە لە ماڵەکەی خۆی بە زنجیر بەستراوە،
بە هۆی نەبوونی شوێنی تایبەت و نەبوونی پلان، کەس تا ئیستا هاوکاری ئەم مناڵەی نەکردوە. لەم قەرنەدا کە دونیا لەو پەڕی پێشکەوتن دایە بەڵام مناڵی کورد بە زنجیر ئەبەسترێتەوە و لە بەرنامەکەشدا باس لەوە دەکرێ کە سەدانی وەک شەهێنی زنجیر کراو لە کوردستان هەن.
دەبێ لێرەدا سوپاسی کاناڵی روداو بکرێ کە سەردانی ئەم بنەماڵەیەی کردوە و هیوادارین کەسانی خێرخواز و کەسانێک کە ئیمکانیان هەیە و یان پەیوەندیان بە ناوەندە خێرخوازیەکان هەیە هاوکاریان بکەن.