من لەو رۆژەوە کە هاتوومەتە سوید واتە 15ی 7 ی 1990 لە رێگای هاوڕێ سەید عەلی هاشمی لە گەڵ هاوڕێ حامید بووین بە ناسیاو و تا سەردانی کاک سەید عەلی هاشمیم لە شاری لیندسبێری سوید کردبا، سەردانی کاک حامیدیشم دەکرد.
کاک حامید کەسێکی بە سەلیقە و دڵ ئاوەڵا و رووک و راست قسەکانی دەکا و زۆریش بۆ حیزبی دێمۆکڕات کاری کردووە. کاک حامید دوای بریندار بوونی و لە دەست دانی لاقێکی لە لایەن حیزبی دێمۆکڕاتەوە لە گەڵ چەندین هاوڕێی ناردراوە بۆ سوید و لێرەش زۆر چالاکانە ئەرکەکانی حیزبی بە جێ گەیاندووە.
ئەو ئەرکانەی کە من لە یادم دێن، وەک ئەندامی کۆمیتەی سوید و بەرپرسی سایتی کۆمیتە، دوبارە چاپ و بڵاو کردنەوەی رۆژنامە و گۆڤارەکانی حیزب بە هاوکاری دۆستانی ، یەک لەوان کاک سەید عەلی هاشمی و ناردنیان بۆ ئەندامی حیزب لە شارەکانی سوید، ئەندامی یەکیەتی کوردان، کارمەندی تیشک تی ڤی لە پاریس .
کاک حامید کەسێکی چالاکە لە بەشی مێدیایی دا و لە گەڵ دەیان کەس وتووێژی کردووە و ئێستاش زۆر چالاکە لە نووسینی بابەتی بە کەڵک لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆی. زۆریشی زەحمەت کێشاوە لە ناساندنی گوڵ و گیای کوردی کە تا ئێستا چاپ و بڵاو نەکراوەتەوە.
کاک حامید ماوەیەکیش لە ساڵی 1994، گەڕایەوە کوردستان و لە خەستەخانەی حیزب هاوکاری نەخۆش و بریندارەکانی دەکرد.
کاک حامید ئێستا تەواو وەخت وەک شۆفیر بووس کار دەکا و لە ژیانی خۆی رازی دیارە. هیوادارم هەر تەمەن درێژ بێ.
کاک حامید ئیستا دەستی کردوە بە کۆکردنەوەی دوربینە کۆنەکانی وێنەگری و فیلم بەرداری کە ئێوە لەم کورتە ڤیدیۆیەدا دیبینن.
هیوادارم کاک حامید خۆی کورتەیەک لە ژیانی خۆی بنووسێ بۆ ئەوەی زۆرتر کاک حامید بناسین.