د. نه‌هرۆ عه‌لی، سه‌رۆكی ئەنیستیووتی گه‌شه‌ی وڵاتات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری و دارایی، كه خۆیشی له زانكۆیەكی پایتەختی ئۆكراینا مامۆستایە، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (باس‌نیوز)
باس له گۆڕانكاریی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م شه‌ڕی هه‌ردوو وڵات ده‌كات، باس له‌وەش ده‌كات كه وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئۆكراینا ئه‌و وڵاته‌یان له مه‌یدانی جه‌نگدا جێ هێشتووه.
(باس‌نیوز) شەڕی ئۆكراینا و ڕووسیا به‌ره‌و كوێ دەڕوات، ئه‌م شەڕه درێژخایه‌ن ده‌بێت، یان به‌زوویی كۆتایی پێ دێت؟
د. نه‌هرۆ عه‌لی: ئه‌م شەڕه دوێنێ ڕووی نه‌داوه، له ساڵی 2014ـوە ئه‌م گرژییانه هه‌بووه، پیش‌تر ئۆكراینا سه‌ر به ڕووسیا بووه، به یارمه‌تیی ئەمریکا و ناسیۆنالیسته‌كانی ئۆکراینا ئه‌و حكوومه‌ته‌یان ڕووخاند و سهركۆمارهكه ڕایكرد بۆ ڕووسیا و ئیستاش له ڕووسیایه، حكوومه‌ت كۆتایی پێ هات و ئیتر دوای 2014 به‌هۆی بابه‌تی قەومیەوە ئۆكراینی كه له‌لایه‌ن ڕۆژئاوا و ئەمریکاوه هاوكاری ده‌كران، نەتەوەخوازانی هاتنه سه‌ر حوكم، دهرئهنجامەکەی ئه‌وه بوو كه ڕووسیا نیمچه‌دوورگه‌ی کریمەی له شێوه‌ی ڕیفراندۆمێكدا خستە سه‌ر خۆی و له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکراینا دوو كۆمار دروست بوو و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند، ئه‌ویش كۆماری لۆهانسک و دۆنیتسک بوون.
دواتر شەڕ و پێكدادان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکراینا كه سنووری به ڕووسیاوه‌یه، چه‌ند جارێك ده‌ستی پێكرده‌وه، ئه‌وه بوو له 2015 ڕێككه‌وتنێك كرا كه پێی ده‌گوترێت ڕێككه‌وتنی مینسك له شاری مینسك له بیلاڕووس و له‌وێ سه‌ركۆماری ئۆکراینا و سه‌رۆكی ڕووسیا و سه‌ركۆماری فه‌ره‌نسا و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كه ئه‌وسا مێركڵ بوو، كۆ بوونه‌وه، بەهۆی ڕێككه‌وتنی مینسكەوە ده‌بوایه ئۆکراینا ئۆتۆنۆمیی ته‌واو بدات به ئەو دوو كۆماره و ئه‌و دوو كۆماره مافی ڤیتۆیان هه‌یه له‌سه‌ر بڕیاره نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند خاڵێكی دیكه و دواتر هه‌ڵبژاردنێك بكرێت له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بێته‌وه سه‌ر ئۆكراینا، بەڵام له ساڵی 2015ـوە تا ئێستا ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
(باس‌نیوز) بۆچی كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ڕووسیا هێز به‌كار بهێنێت؟
د. نه‌هرۆ عه‌لی: هەشت ساڵه ئه‌م ململانێیه به‌رده‌وامه و ئۆکراینا نه‌یده‌ویست ئه‌مه جێبه‌جێ بكات، چونكه ده‌یگوت ئه‌مه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئۆکراینا، ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر ئۆتۆنۆمی بده‌نه ئه‌وان شوێنی دیكه‌ش داوای ده‌كات و دواجار مه‌ترسی هه‌بوو کە ئۆكراینا ببێته فیدراڵی و هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ئیتر ئۆکراینا داوای كرد كه به فه‌رمی ببێته ئه‌ندامی ناتۆ و دواتر پۆتین له مانگی 11 نامه‌یه‌كی كراوه‌ی نارد بۆ ئەورووپا و ناتۆ و ئەمریکا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نابن ئۆکراینا ببێته ئه‌ندامی ناتۆ، چونكه سنووری خۆیانه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كۆماره ده‌ست بكه‌نه‌وه به گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان.
وه‌ڵامی ئەمریکا و ناتۆ وه‌ڵامێكی له‌و شێوەیە نه‌بوو كه به دڵی ڕووسیا بێت، ئه‌وه بوو پۆتین چه‌ند جارێك هۆشداریی دا و ئه‌وانیش چه‌ند جارێك چه‌كیان نارده ئۆكراینا و ده‌یانویست ئۆكراینا هێرش بكات بۆ سەر ئه‌و دوو كۆماره و بیانگێڕێته‌وه، ئیتر هێزی هه‌ردوولا، واته ڕووسیا و ئۆکراینا به‌رانبه‌ر به یه‌كتری وه‌ستانه‌وه و له‌سه‌ر پرسی ئه‌و دوو كۆماره 21ی مانگ پۆتین به فه‌رمی ددانی نا به سەربەخۆیی ئەو دوو كۆمارەدا و بڕیار درا له‌رووی ئابووری و سه‌ربازییەوە هاوكاریی یه‌كتری بكه‌ن له‌گه‌ڵ ڕووسیا و دوای ئه‌وه ڕووسیا هاته ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئۆکراینا بۆردومانی ده‌كردن و دەڵێت پارێزگاری له‌و دوو كۆماره ده‌كات، ”چونكه ددانمان پێدا ناوه و ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه” و ئه‌و دوو كۆماره‌ش له بنەڕه‌تدا هاووڵاتیی ڕووسین و له سەرووی %50ی خهڵكەکەیان بە بنه‌چه ڕووسین.
(باس‌نیوز) گرنگترین ئه‌و ڕێكارانه چی بوون كه ئۆکراینا گرتنیە به‌ر تا وای كرد كه ڕووسیا زیاتر هان بدرێت بۆ هێرشكردن؟
د. نه‌هرۆ عه‌لی: به‌م دواییانه په‌رله‌مانی ئۆکراینا زمانی ڕووسیی قه‌ده‌غه كرد, قوتابخانه‌ی ڕووسیی داخست و ئه‌مه‌ش ڕووسیای نیگه‌ران كرد و ڕووسیا به‌م هه‌نگاوه زیاتر تووڕه بوو، ئێستا ڕووسیا نایه‌وێت هێز بباته ناو ئۆکراینا و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه چه‌ند شارێكی ئۆکراینا بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆی و دواتر له ڕووی ئابوورییه‌وه ئۆکراینا زۆر لاواز ده‌كات و فه‌وزایه‌كی داناوه‌ته‌وه له ئۆکراینا کە ئێستا %30ی بەهای پاره‌یان دابه‌زیوه، ڕووسیا ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته بکرێت و ئۆپۆزسۆنێكی زۆریش هه‌یه له‌ناو ڕووسیا و ده‌یه‌وێت حكوومه‌تێك و په‌رله‌مانێك دروست بكات كه لایه‌نگری خۆی بن، من باوه‌ڕ ناكه‌م شەڕی گه‌وره ببێت، شارێكی وه‌ك كیێڤ كه پایته‌ختی ئۆكراینایه بگیرێت، ڕووسیا شتی وا ناكات و پۆتین خۆی له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی دایه‌وه.
(باس‌نیوز) مه‌ترسی هه‌یه بە درێژه‌كێشانی شەڕ له‌و ناوچه‌یه، ئۆکراینا ببێته ناوه‌ندی شەڕ و وەك ئه‌فغاستان و عێراق و سووریای لێ بێت و دواجار ببێتە دراوسێیه‌كی نائارام بۆ ڕووسیا؟
د. نه‌هرۆ عه‌لی: هه‌موو ئه‌گه‌رێك هه‌یه، پۆتین و جۆ بایدن چوار سەعات یه‌كتریان بینیوه، خۆ ده‌بێت باسی شتێكیان كردبێت، نازانین چی بووه؟ به‌ڵام ده‌رئه‌نجام قوربانییه‌كه ئۆكراینا ده‌یدات و ئاسته‌مه ببێته عێراق و ئه‌فغانستان، ڕووسیا ته‌نیا ئه‌وه‌ی ده‌وێت کە ئۆكراینا دژایه‌تیی ڕووسیا و ڕووسه‌كانی ناو ئۆكراینا نه‌كات، دواتر ئۆکراینا و ڕووسیا هەزار كیلۆمه‌تر سنووریان هەیه، له‌به‌ر ئه‌وه، ڕووسیا نایه‌وێت چه‌كی ناتۆ بچێته ناو ئۆکراینا، پۆتین گوتی نایه‌وێت كه چه‌كی ناتۆ له ئۆکراینا جێگیر بكرێت كه به حەوت خولەک ده‌گاته ڕووسیا، بۆیه پۆتین گوتی ئه‌مه مه‌ترسییه بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا و ڕێگای پێ نادات، بۆیه شته‌كه ڕوونه، ئۆکراینا زه‌ره‌ر ده‌كات، چونكه ئابوورییەکەی باش نییە و ئابووریی ئۆکراینا وێران ده‌كات، دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆکراینا گوتی، ڕۆژانه پێویستیان بە سێ بۆ پێنج ملیار دۆلاره بۆ خه‌رجی و بودجهكەشیان 130 ملیار دۆلاره، واته به‌شی مانگێكیان ناکات و له ناوخۆیدا سه‌قامگیری تێك ده‌چێت.
(باس‌نیوز) خه‌ڵكی ئۆکراینا لەم بارەیەوە چۆن بیر دەکەنەوە؟
د. نه‌هرۆ عه‌لی: ئۆکراینا وه‌ك سلێمانی و هه‌ولێری لێ هاتووه، بووه‌ته دوو زۆن، ڕۆژئاوای ئۆکراینا هه‌ر له زووه‌وه دایم سه‌ر به ڕۆژئاوا بووە و به زمانی ئۆكراینی قسه ده‌كه‌ن و ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکراینا سه‌ر به ڕووسیا بوون و خۆیشیان سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی ڕووسن و مه‌یلییان بەلای ڕووسیادا هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌وان حوكمیان بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی ڕۆژئاوا به ڕووسی قسه ناكه‌ن و دژایه‌تیی ته‌واوی ڕووسیا ده‌كه‌ن و هه‌موو كولتووری ڕووسیا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
(باس‌نیوز) ئه‌گه‌ر شەڕه‌كه درێژخایه‌ن بێت، توركیا كه سنووری ئاوی و بازرگانیی له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌یه و ئەندامی ناتۆیه و هەروەها ئەمریکا کە ده‌یه‌وێت له ناوچەکەدا به‌هێز بێت، ئاخۆ پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مانه به چاوی خۆیان ببینن کە ڕووسیا ئۆکراینا داگیر بكات؟
د. نه‌هرۆ عه‌لی: توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه، باوه‌ڕ ناكه‌م ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان ڕووسیا و ناتۆدا ڕوو بدات، ئاسته‌مه، چونكه ئه‌و كاته ده‌گاته چه‌كی ئه‌تۆمی و كه‌س نایباته‌وه، به‌ڵام به بۆچوونی من، ناتۆ و ڕۆژئاوا ئۆکراینایان فرۆشتووه، پشتیان تێكردووه و به‌ته‌نیا له مه‌یدانه‌كەدا ماوه‌ته‌وه، ڕۆژئاوا ده‌ڵێت سزای ئابووری ده‌خه‌نه سه‌ر ڕووسیا، به‌ڵام بۆ ڕووسیا گرنگ نییه، ئه‌و شەڕهش درێژه ناكێشێت، ڕووسیا ده‌یه‌وێت ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکراینا بخاته ژێر ڕكێفی خۆی و ئیتر شەڕ ده‌وه‌ستێت، ڕووسیا نایه‌وێت ئۆکراینا داگیر بكات، به‌ڵام ئاكامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه ئۆکراینا ئه‌و هێزه به‌قوه‌ته نییه ڕووبه‌ڕووی ڕووسیا ببێته‌وه، شەڕ پێویستی به پاره و سوپایه و ئۆکراینا ئه‌و توانایەی نییه.
(باس‌نیوز) له‌باره‌ی ئابووریی ناوچه‌كه‌وه چی ده‌بێت، ئابووریی جیهان به‌ره‌و كوێوه دەڕوات؟
د. نه‌هرۆ عه‌لی: ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه ئه‌م پرسه‌یه کە ئاكامەکەی گۆڕانكاریی ئابووری ده‌بێت؛ یه‌كه‌م، ڕووسیا ڕۆژانه سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌نێرێت بۆ بازاڕی جیهان و %50ی غازی سروشتیی ئەورووپا ڕووسیا دابینی ده‌كات و ئه‌مه كاریگه‌ریی زۆر ده‌بێت و نرخی سووته‌مه‌نی زۆر گران ده‌بێت، كاتێك نرخ گران بوو، شتی تریشی به‌دواوه دێت و ڕه‌نگه هه‌موو شتێک گران ببێت.
(باس‌نیوز) روانین و بۆچوونی شه‌قامی ڕووسی له‌م بارەیەوه چییه؟
د. نه‌هرۆ عه‌لی: به‌پێی كه‌ناڵه تی ڤییهكانی ڕووسیا زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه به‌لایانه‌وه باش نییه، به‌ڵام نوخبه‌كه پێیان باشه یه‌كلا بكرێته‌وه و ئۆکراینا نه‌چێته به‌ره‌ی ناتۆوه کە دواتر گرفتیان بۆ دروست بكات، خاڵی دیكه ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکراینا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و كارگه‌ی ئاسن و دروستكردنی بۆڕیی نه‌وت و كانگەی خه‌ڵووز، هه‌مووی له‌و ناوچەیە دروست ده‌كرێت و ئه‌مه بۆ ڕووسیا باشه و ئۆکراینا لاواز ده‌كات و ئه‌گه‌ر هات و ئۆکراینا له ده‌ستی بدات، كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووریی جیهان.
(باس‌نیوز) پێشبینی ده‌كرێت گرژیی ئه‌ورووپا و ڕووسیا زیاتر ببێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه؟
د. نه‌هرۆ عه‌لی: ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئەمریکا جیاوازن، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا پەیوەندیی ئابووریی له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌هێزه و ئیتالیا و فه‌ره‌نساش هەر وان، بۆیه ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت به نه‌رمی مامه‌ڵه بكه‌ن و ئه‌وانه گغازی سروشتی له ڕووسیا ده‌كڕن، بۆیه ڕووسیا وه‌ره‌قه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر به دڵی نه‌بێت، غازه‌كه ڕاوه‌ستێنێت ئیتر ئه‌ورووپا په‌كی ده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت له بواری كاره‌با و پیشەسازی و بابه‌ته‌كانی دیكه.