کوردستان میدیا: گۆڤاریسڤیل له‌گه‌ڵ مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وتووێژێکی سەبارەت بە کتێبی نسکۆ و دابڕان لە نووسینی مستەفا هیجری و رێکەوتنی نێوان رێژیمی ئێران و گرووپی ١+٥پێک هێناوە.
(بەشی یەکەم)ی دەقی وتووێژەکە بەم چەشنەیە:
سڤیل: ده‌وترێت زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له‌رێكه‌وتنی نێوان ئێران و گروپی١+٥ هێزه‌ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێرانن، به‌حیزبه‌كوردییه‌كانیشه‌وه. تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دای؟
مسته‌فا هیجری: ئه‌و رێكه‌وتنه‌به‌زه‌ره‌ری خه‌ڵكی ئێران ته‌واو نابێت، كه‌خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌شێكن له‌خه‌ڵكی ئێران، چونكه‌له رووی ئابوورییه‌وه‌بەڕێك ده‌بووژێنه‌وه، ره‌نگه‌ده‌رفه‌تی كاری زیاتر بڕه‌خسێت، به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا خه‌ڵكی ئێران چاوه‌ڕوانی ده‌كات، چونكه‌ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك زۆر به‌رز بووەته‌وه‌و راستیه‌كانیش شتێكی دیكه‌ن. به‌ڵام له‌لایه‌كیتره‌وه، پێمانوایه‌كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستا له‌رووی ئابوورییه‌وه‌له‌دۆخێكی ئێجگار شپرزه‌دایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه‌ئاماده‌بووه‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات، ئا‌مریكایه‌ك كه‌ساڵه‌هایه‌به‌شه‌یتانی گه‌وره‌ناوی ده‌بات و له‌رێبه‌ره‌وه‌تا ده‌سه‌ڵاتدارانی خواره‌وه‌رایانگه‌یاندبوو كه‌ئه‌وان قه‌ت له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا گفتوگۆ ناكه‌ن، كه‌چی ئێستا وت‌ووێژیان كرد و ملیشیان بۆ مه‌رجه‌كانی ئا‌مریكا و خۆرئاوا كه‌چ كرد. جا كه‌ئه‌وان گه‌مارۆی ئابوورییان له‌سه‌ر نه‌مێنێت، بێگومان ده‌ستیان له ئێستا پڕتر ده‌بێت، له ئاكامیشدا توانای ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و گوشارهێنان بۆ نه‌یارانی خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌زیاتر ده‌بێت و ده‌ستیان ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت، كه‌ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێرانیش به‌شێكن له‌دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی و ئێستا له باشووری‌كوردستان نیشته‌جێن. دیاره‌تا ئێستا كۆماری ئیسلامی هه‌رچی له‌ده‌ستی هاتووه‌هه‌ر كردویه‌تی، به‌ڵام ئێستا ده‌ستی ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت.
سڤیل: پێتوایه‌ئێران ده‌سبه‌رداری دروشم و خه‌ونی له‌مێژینه‌ی بێت، كه‌به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌و ساڵه‌هایه‌خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه‌گرفتار كردووه؟ واته‌به‌ڕای تۆ ئێران راستگۆیه‌له‌رێكه‌وتنه‌كه‌و پێیه‌وه‌پابه‌ند ده‌بێت؟
مسته‌فا هیجری: كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌حه‌موولی ئه‌و هه‌موو زه‌ره‌ره‌ی كرد، كه‌به‌سه‌دان میلیارد دۆلار زیان به‌ر ئابوورییه‌كه‌ی كه‌وت و خه‌ڵكی ئێرانی تووشی بێكاری و هه‌ژاری كرد و له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی په‌راوێز كه‌وت، له‌پێناوی ئه‌وه‌دابوو چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت و رێژیمه‌كه‌ی پێ بپارێزێت، به‌ڵام ئه‌و به‌رنامه‌یه‌قه‌یرانی ئابووریی به‌دوای خۆیدا هێنا. ئێستا ئه‌گه‌ر مل رانه‌كێشێ و ئه‌ركه‌كانی خۆی له‌و رێكه‌وتنه‌جێبه‌جێ نه‌كات، گه‌مارۆكانی له‌سه‌ر هه‌ڵناگیرێ، واته‌ئه‌وكات له‌لایه‌نی ئابوورییه‌وه‌كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت و ناتوانێت وڵاته‌كه‌به‌ڕێوه‌ببات. بۆیه‌دیسان هه‌ر بە ئامانجی پاراستنی رێژیمه‌كه‌ی مل بۆ رێكه‌وتنه‌كه‌راده‌كێشێت، نه‌ك به‌دڵخوازی خۆی ئه‌مه‌بكات.
سڤیل: به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێران له‌و رێكه‌وتنه‌ده‌ستیكه‌وتووه، ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌یتوانی به‌ده‌ستی بهێنێت، بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران تووشی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌بكات. ئه‌مه‌ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت، كه‌ئێران له رووی مه‌عنه‌وی و سیاسییه‌وه‌لایه‌نی دۆڕاوی ئه‌و رێكه‌وتنه‌یه؟
مسته‌فا هیجری: بێگومان ئێران دۆڕاوی ئه‌سڵی ئه‌و رێكه‌وتنه‌یه. من له‌وتارێكدا نووسیومه‌ئه‌و رێكه‌وتنه‌مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێرانه‌بۆ خاڵی سفر، واته‌ئه‌و رۆژه‌ی كه‌هێشتا ده‌ستی نه‌كردبوو به‌پیتاندنی ئۆران‌یۆم و گه‌مارۆی نه‌خرابووه‌سه‌ر. ئێستا دوای ئه‌و هه‌موو خه‌ساره‌ت و دروشم‌دانه، تازه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ئه‌و خاڵه‌ی كه‌ده‌ستیپێكردبوو. واته‌ئێران زه‌ره‌ری زۆری كرد، به‌ڵام رۆژئاوا هیچی له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو و به‌ئامانجی خۆی گه‌یشت، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه‌كۆماری ئیسلامیی ده‌ستی به‌چه‌كی ئه‌تۆمی رانه‌گات، خۆ ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌ی درێژه‌پێبدابایه، ئه‌وا قسه‌له‌په‌لامار و هێرشی سه‌ربازیش ده‌كرا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ئێستا رۆژئاوا ته‌نیا به‌وتووێژ و بێ ئه‌وه‌ی هیچ تێچوویه‌كی هه‌بێت، كۆماری ئیسلامی به‌چۆكدا هێنا و مه‌رجه‌كانی خۆی به‌سه‌ردا سه‌پاند. بۆیه‌له‌و رێكه‌وتنه‌دا یه‌ك دۆڕاو هه‌یه، ئه‌ویش كۆماری ئیسلامیه.
سڤیل: ئه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م رێكه‌وتنه‌به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینی؟ پێتوایه‌ئه‌و هێژمۆن و نفوزه‌ی ئێران له‌هه‌رێمدا هه‌یه‌تی، دوای ئه‌و رێكه‌وتنه‌زیاتریش بێت و سێبه‌ری ئێران له‌سه‌ر هه‌رێم قورس‌تر بێت؟
مسته‌فا هیجری: بێگومان كۆماری ئیسلامیی ئێران ئامانجی ئه‌وه‌یه‌هێژمۆنی خۆی زیاتر بكات. ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ عێراق به‌گشتی و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش به‌جۆرێك سیاسه‌ت بكات، كه‌به‌دڵخوازی خۆی بێت. دوای ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش ده‌سه‌ڵاتی زیاتری ده‌بێت، چونكه‌باشتر ده‌توانێ‌هاوكاریی هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌و ئه‌و گرووپانه‌ش بكات، كه‌سه‌ر به‌خۆیه‌تی. به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا رۆژئاوا كه‌به‌رژه‌وه‌ندی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زۆره، رێگه‌به‌ئێران ده‌دات به‌دڵی خۆی ده‌ست وه‌ربداته‌ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات؟ چونكه‌ئێستا ده‌بینین هه‌ندێك به‌رگری به‌رامبه‌ر به‌هه‌وڵه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا دروست بووه، بۆ نمونه‌حوسییه‌كانی سه‌ر به‌ئێران، كه‌له یه‌مه‌ن ده‌ستیان پێكرد، پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد، رووبه‌ڕووی دژكرده‌وه‌ی ئاوا توندوتیژی عه‌ره‌به‌كان و هه‌ڵوێستی توندی وڵاتانی رۆژئاواش ببنه‌وه. بۆیه‌ره‌نگه‌وڵاتانی رۆژئاوا ئێران ناچار بكه‌ن جۆرێك له هاوسه‌نگی رابگرێت و وه‌ك ئێستا مه‌یدانی بۆ ئاوه‌ڵا نه‌كه‌ن.
سڤیل: تۆ وه‌ك سه‌ركرده‌ی حیزبێكی كاریگه‌ری كوردی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی ئه‌و رێكه‌وتنه، هیچ جۆره‌نائومێدی یان نیگه‌رانیه‌ك داینه‌گرتی، له‌باره‌ی ئاینده‌ی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداریتان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا؟
مسته‌فا هیجری: هیچ نیگه‌رانیه‌ك داینه‌گرتم و بۆشم شتێكی تازه‌نه‌بوو، چونكه‌به‌پێی لێكدانه‌وه‌كان و هه‌ندێك زانیاری كه‌خۆم هه‌مبوو، پێش ده‌ستپێكردنی وتووێژه‌كانی ژنێڤ، ساڵ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر من وتارێكم نوسیبوو و ئاماژه‌م به‌وه‌داوه، كه‌له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار، كه‌له‌وێدا باسم كردبوون، له‌و وتووێژانه‌دا كۆماری ئیسلامی به‌چۆك دادێ و ته‌سلیمی مه‌رجه‌كانی رۆژئاوا ده‌بێت. پێشبینی ئه‌و رێكه‌وتنه‌م كردبوو. ئێستاش كه‌زۆر كه‌س گومانی له‌وه‌هه‌یه‌تا مانگی شه‌ش به‌رێكه‌وتنی كۆتایی ده‌گه‌ن یا خود نا، پێموایه‌به‌رێكه‌وتنی كۆتاییش ده‌گه‌ن، پێشبینی ده‌كه‌م ئێران به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه‌بێت، جگه‌له‌وه‌ش هیچ رێگا چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نیه. ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر خاتری خه‌ڵكی ئێران، چونكه‌خه‌ڵكی ئێران له‌و رێكه‌وتنه‌شتێكی ئه‌وتۆیان ده‌ست ناكه‌وێت، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی بۆیه‌كۆماری ئیسلامیه، كه‌به‌پێی ئیدیۆلۆژی و یاسای بنچینه‌ییه‌كه‌ی بتوانێت شۆڕش هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌بكات، چونكه‌له ئێستادا كۆماری ئیسلامی ده‌بێ شه‌ڕی‌سووریا به‌ڕێوه ببات، هاوكاریی حیزبووڵڵای لوبنان بدات، ده‌بێ هاوكاریی حوسییه‌كان بكات و كه‌ره‌سته‌و توانای جه‌نگیان بۆ دابین بكات، كه‌هه‌موویان ره‌ش‌وڕووت و بێداهات و ماڵوێرانن، هه‌روه‌ها زۆر گروپی تیرۆریستی دیكه‌له‌ناوچه‌كه، ده‌بێت یارمه‌تیان بدات، ئه‌گه‌ر پاره‌ی نه‌بێت، ناتوانێت ببێته‌كۆماری ئیسلامی، بۆیه‌مه‌جبووره‌سه‌ردانه‌وێنێت و به‌چۆكدا بێت.
سڤیل: هه‌ڵوێستی حیزبه‌كانی باشووری كوردستان، به‌رامبه‌ر به‌هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ سه‌پاندنی هێژمۆنی خۆی له‌هه‌رێمدا به‌تایبه‌ت چۆن ده‌بینی؟ پێتوایه‌له‌ئاستی پێویستدا بوونه‌له‌وه‌ستانه‌وه‌به‌رامبه‌ر به‌هێژمۆنی ئێران، یا خود تا راده‌یه‌ك خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌داوه؟
مسته‌فا هیجری: پێم وابێت ئێستا هه‌موو شتێك ئاشكرایه‌و شتی شاراوه‌نه‌ماوه‌ته‌وه، كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌هه‌موو عێراقدا نفوزێكی ئێجگار زۆر به‌ربڵاوی هه‌یه، به‌كوردستانی باشووریشه‌وه، له باشووریش ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات و كێشه‌سازده‌كات، به‌رده‌وام خه‌ریكی ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه. گومانم له‌وه‌دا نیه، زۆربه‌ی ئه‌و كێشه‌و دووبه‌ره‌كی و دژایه‌تیه‌ی له‌نێو هێزه‌سه‌ره‌كیه‌كانی باشووردا هه‌یه، ده‌ستی ئێرانی تێدا هه‌یه، هێنده‌شی بتوانێت درێژه‌به‌م ئاژاوانه‌ده‌دات.
سڤیل: ئێوه‌كه‌له‌ناوچه‌ی جێ‌نفووزی یه‌كێتین، نزیكی ئه‌و هێزه‌له‌ئێران هیچ جۆره‌گوشارێكی بۆ سه‌ر ئێوه‌دروستكردووه، یا خود سنووری ئازادیی جموجۆڵی لێ به‌رته‌سك كردبنه‌وه؟
مسته‌فا هیجری: تائێستا له‌جموجۆڵی كاروباری سیاسیماندا ئازاد بووینە، تەلەڤزیۆن و ده‌زگای راگه‌یاندنمان هه‌بووه، به‌شی ئاشكرای حیزبمان به‌رێبه‌رایه‌تیه‌وه‌لێره‌وه‌سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ هه‌ر شوێن و جێگایه‌ك مه‌به‌ستمان بێت، چاوپێكه‌وتن پێكدێنین. تا ئێستا هیچ گرفتێك له‌سه‌ر رێگای ئێمه دروست نه‌كراوه.
سڤیل: به‌ڵام ره‌خنه‌یه‌ك كه‌زیاتر هه‌ر له‌نوسه‌ران و رۆشنبیرانی خۆتانه‌وه‌ده‌گیرێت، ئه‌وه‌یه‌كه‌حیزبه‌كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵات لێره‌له‌باشووردا رۆڵی پاشكۆیه‌تی حیزبه‌سه‌ره‌كییه‌كانی باشووریان پێڕه‌وا بینراوه، بۆ نمونه‌له‌مه‌سه‌له‌ی به‌شداریكردنتان له شه‌ڕی داعش؟
مسته‌فا هیجری: ئه‌وه‌به‌ڵگه‌ی پاشكۆیه‌تی ئێمه‌بۆ لایه‌نێك نیه، به‌ڵكو به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه‌وه‌ك حیزبێكی سیاسی به‌دروستی ره‌فتار ده‌كه‌ین. سیاسه‌تی ئێمه‌له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، یان لایه‌نه‌كانی دیكه‌جیاوازی هه‌یه. پێمانوایه‌حیزبه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵات و باكوور و رۆژئاوا، هه‌موویان ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌شه‌دا كه‌هه‌ن، كار و چالاكی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، له پێناو ئازادی و مافی خۆیان خه‌بات بكه‌ن. وه‌زیفه‌ی ئێمه‌ئه‌وه‌یه‌یارمه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی خه‌بات له‌هه‌موو به‌شه‌كاندا بده‌ین، پشتیوانیان بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و پشتیوانییه‌ئه‌و كاته‌یه‌كه‌خۆیان داوا بكه‌ن، چونكه‌له‌و باوه‌ڕه داین، كه‌خۆیان داوا نه‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕۆیانه‌بچین له‌به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ یان له‌هه‌ر كارێكی دیكه‌دا به‌شداریی بكه‌ین، ئه‌وا ده‌ستێوه‌ردانه، كاتێك داوامان لێكرا پێشمه‌رگه‌كان بنێرینه‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ، وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وه‌مان جێبه‌جێ كرد. پاشانیش پێمان راگه‌یاندوون، هه‌ركاتێك ئه‌وان داوامان لێبكه‌ن، هێزه‌كانی ئێمه‌ئاماده‌ن.
كاتێكیش سوپاسیان كردین و گوتیان پێویستمان به‌ئێوه‌نیه‌و بكشێنه‌وه، ئێمه‌كشاوینه‌ته‌وه. بۆیه‌ئه‌وه‌به‌هیچ جۆرێك به‌مانای پاشكۆبوون نیه، ده‌بێ هه‌موو كورد رێز بۆ یاسا و سنووری هه‌رێم دابنێت.
سڤیل: كه‌واته‌مادام هه‌ڵوێستی ئێوه‌رێزگرتن بێت له‌یاسا و سه‌روه‌ری هه‌رێم، ئه‌وه‌ی هێزێكی دیكه‌بێ پرسی هه‌رێم ده‌یكات، بۆ نمونه‌ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌له‌ناوچه‌ی شنگال ده‌یكات، پێشێلكردنی ئه‌م سه‌روه‌رییه‌و یاسای هه‌رێمه؟
مسته‌فا هیجری: ئه‌گه‌ر بێ‌ره‌زامه‌ندی و داخوازی حكومه‌تی هه‌رێم بیهە‌وێت موداخه‌له‌بكات، به‌ڵێ ئه‌وه‌له‌ژێر پێنانی سه‌روه‌ری ئه‌و به‌شه‌یه‌له‌نیشتیمان.
سڤیل: یه‌كێكی دیكه‌له‌و ره‌خنانه‌ی له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌گیرێت، ئه‌وه‌یه‌تا ئێستا كه‌یسی ئه‌و ٢٥٠ كادره‌تان، كه‌له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به ده‌ستی كۆماری ئیسلامی تێرۆركراون، له دادگایه‌كی هه‌رێم، یان له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌تانكردۆته‌كه‌یسێك و دژی ئێران نه‌تانجوڵاندووه؟
مسته‌فا هیجری: زۆربه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی هاتنه‌پێشێ، كاتێك بوو كه‌هێشتا حكومه‌تی هه‌رێم پێك نه‌هاتبوو، له‌ماوه‌ی نێوان پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی سه‌دام حوسێن تا پێكهاتنی حكومه‌تی هه‌رێم بوو، له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر كادر و پێشمه‌رگه‌ی ئێمه‌و رێكخراوه‌سیاسییه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێرانی تێرۆركران. ئه‌وكات حكومه‌تێك نه‌بوو به‌دوای ئه‌مه‌وه‌بێت، هێزه‌سیاسییه‌كانیش ره‌نگ بێت به‌هۆی ئه‌و دژبه‌ریه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یانه، به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كیەتی، نه‌یانویستبێت یان نه‌یانتوانیبێت به‌و جۆره‌ی پێویسته‌به‌و ئه‌ركه‌هه‌ڵبستن و به‌دوای ئه‌و تێرۆریستانه‌دا بگه‌ڕێن و بیانبیننه‌وه‌و سزایان بده‌ن. چونكه‌تێرۆریستان هه‌موویان مه‌علومن، كه‌له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه رێك ده‌خرێن و ئێمه‌ش جگه‌له كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌س و لایه‌نی دیكه‌به‌دوژمنی خۆمان نازانین. له‌باره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و كادره‌تێرۆركراوانه‌شه‌وه، ده‌بێت به‌ڵگه‌كان به‌جۆرێك بن كه‌قابیلی قبوڵكردن له‌دادگادا بن، ئێمه‌ئه‌و به‌ڵگانه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نین. راسته‌خۆمان به‌شێكی زۆری ئه‌و تێرۆریستانه‌ده‌ناسین، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی یاساییمان له‌به‌رده‌ستدا نیه، تا بیانده‌ین به‌دادگا، لایه‌نی دیكه‌ش حاشا ده‌كات، بۆیه‌ره‌نگه‌ئه‌وه‌له‌دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌كرێت.
سڤیل: به‌ڵام خۆ هه‌رنه‌بێت له‌راگه‌یاندندا ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت، كه‌دۆسیه‌ی تێرۆركردنی سه‌دان كه‌س دژ به كۆماری ئیسلامیی ئێران جوڵێندراوه؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه‌له‌كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا و له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژئاوادا كه‌په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، هه‌میشه‌باسی ئه‌وه‌مان كردووه‌و ورژواندومانه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ك كه‌یسێكی یاسایی به‌هیچ دادگایه‌كمان نه‌داوه.
سڤیل: هیچ كام له‌و تێرۆریستانه‌ی باسیان ده‌كه‌ی، كه‌ژماره‌یه‌كی زۆریان لێده‌ناسن، له‌هه‌رێمی كوردستاندا ماون و ده‌ژین، كه‌ئازادانه‌بسوڕێنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ نه‌كرابێت؟
مسته‌فا هیجری: به‌ڵێ هه‌ن.
سڤیل: هه‌یانه‌له‌پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بێت، یان له‌سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كاندا بێت؟
مسته‌فا هجیری: تاكوته‌را له‌پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشدا هه‌ن.
سڤیل: تا ئێستاش ئه‌و مه‌ترسی تێرۆركارییه‌له‌سه‌ر ئێوه‌و كادره‌كانتان هه‌ر ماوه؟
مسته‌فا هیجری: ئه‌و مه‌ترسییه‌قه‌ت له‌سه‌ر ئێمه‌نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌تائێستا تێرۆری دیكه‌جێبه‌جێ نه‌كراون، دوو هۆكاری هه‌یه، یه‌كه‌میان: بۆ خۆمان له‌هاتوچۆ و هه‌ڵوس‌وكه‌وتماندا زۆر وریاترین. دووه‌میان: كۆماری ئیسلامیش له‌و هه‌لومه‌رجه‌كه‌له‌دونیادا په‌راوێزخراوه، توشی گرفتی سیاسی گه‌وره‌بووه، ره‌نگه تا ئێستا به‌پێویستی نه‌زانیبێت، كه‌درێژه‌به‌تێرۆركاریه‌كانی بدات. به‌ڵام هه‌رگیز له‌وه‌نه‌وه‌ستاوه، كه‌جاسوس بنێرێته‌ناومانه‌وه، كێشه‌مان بۆ دروست بكات و زانیاری كۆبكاته‌وه. ره‌نگه‌له‌كاتێكی دیكه‌كه‌له رووی سیاسییه‌وه‌بۆ خۆیان له‌باری بزانن، كاری تێرۆریش ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
سڤیل: رێفۆرمخوازانی كورد له‌ئێران چۆن ده‌بینی؟ دواجار هه‌ڵوێستی ئه‌وان ده‌چێته‌خانه‌ی به‌رگری له‌رێژیمی ئیسلامی یان به‌رگری له مافی كورد؟
مسته‌فا هیجری: پێموایه‌رێفۆرمخوازه‌كانی ئێران به‌گشتی و رێفۆرمخوازه‌كانی كوردی ئێرانیش به‌تایبه‌تی به‌دوای كڵاوی بابردوو كه‌وتوون. ئه‌وه‌ی ئێستا زۆر روونه، رێفۆرم یه‌كێكه‌له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی حكومه‌تێكی دێموكراتیك، له‌وێدا رێفۆرم دێته‌پێشێ، ئه‌وڕۆ كه‌م‌وكوڕیه‌كی هه‌یه، خه‌ڵك فشار دێنێت، به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه‌و ده‌زانێت كه‌هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه، هه‌ڵه‌كه‌ی راست ده‌كاته‌وه‌و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌چێته‌پێشه‌وه، ئه‌مه‌رێفۆرمه. به‌ڵام له‌وڵاتێكدا كه‌یاساكه‌ی به ئاسمانی ده‌زانێت، پێی وایه‌كامڵترین یاسایه‌له جیهاندا و سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و ویلایه‌تی فه‌قیهه‌وه‌وه‌رگرتووه، له‌و وڵاته‌دا چۆن ده‌توانرێت رێفۆرم بكرێت؟ وه‌ك ده‌بینین له‌ماوه‌ی ٣٦ ساڵی رابردوودا له‌رێژیمی‌ئیسلامیی ئێران‌دا گه‌ر ئاڵوگۆڕێك كرابێت، ئاڵوگۆڕ به‌ره و دواوه‌بووه‌و رۆژ به رۆژیش توند‌وتیژتر بووه. بۆ نموونه‌له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێن ده‌ده‌ن، وه‌ك چۆن له دوایین هه‌ڵبژاردندا حه‌سه‌ن رۆحانی هات به‌ڵێنی زۆری به‌كورد و غه‌یری كورد دا، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كانی جیهان و هی خۆشیان، ژماره‌ی له سێداره‌دانه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا له‌هی سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد زیاتره. ئه‌و رێژیمه‌له واقعدا پێی وایه‌هه‌موو شتێك ده‌زانێت، وه‌لی فه‌قیهـ‌خۆی به‌نوێنه‌ری ئیمامی زه‌مان داده‌نێت و به‌ستراوه‌ته‌وه‌به‌ئاسمانه‌وه، تۆ چۆن ده‌توانی قسه‌له‌قسه‌ی كه‌سێكی ئاوادا بكه‌ی، یان شتێكی پێ‌بڵێی له‌هی ئه‌و باشتر بێت؟!! بۆیه‌ئه‌و جۆره‌سیسته‌مانه‌رێفۆرم هه‌ڵناگرن.
سڤیل: كه‌ناڵی ئاسمانی تیشكتان بۆچی داخست؟ له‌به‌ر نه‌بوونی توانای دارایی بوو، یان نه‌بوونی كادری‌راگه‌یاندنكاری پێویست بوو؟
مسته‌فا هیجری: داخرانی تیشك به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه‌بوو، له‌به‌ر نه‌بوونی تێچووی كه‌ناڵه‌كه‌بوو. تا كاتێكیش متمانه‌مان نه‌بێت كه‌بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی باشتر به‌رده‌وامی پێبده‌ین، ره‌نگه‌ئه‌و كه‌ناڵه‌ده‌ست به‌كار نه‌كاته‌وه. ئه‌زموونی پێشووتر كه‌م‌وكوڕی و هه‌ڵه‌ی تێدابووه، به‌ڵام ئه‌و جاره‌ئه‌زموونمان زیاتر ده‌بێت. له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی دیكه‌مان كه‌هه‌مانه، وه‌ك ماڵپه‌ڕی حیزب، به‌هێزتری بكه‌ین.
سڤیل: ئه‌نجامی كاری ئه‌و لێژنه‌یه‌ی پێك هێنرابوو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌له‌رووداوی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر كه‌مپه‌كه‌تان له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایشی كۆیه‌وه‌چی به‌سه‌ر هات؟
مسته‌فا هیجری: ئێمه‌ش هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامین كه‌پێمان بڵێنه‌وه. چونكه‌ئه‌وكاته‌ی براده‌رانی لێژنه‌كه‌هاتنه‌لای ئێمه، باسیان له‌وه‌كرد كه‌لێكۆڵینه‌وه‌ده‌كه‌ن و تاوانباره‌كان سزا ده‌ده‌ن، به‌ڵام گوتیان ماوه‌یه‌كی پێده‌چێت تا لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان به‌ئه‌نجام ده‌گات. تائێستا هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ئێمه‌نه‌داوه‌ته‌وه.
سڤیل: هیچ ئومێدێكت به‌و لێژنه‌یه هه‌یه‌ئه‌نجامێكی هه‌بێت، یان وه‌ك هه‌ر لێژنه‌یه‌كیتره‌كه‌بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی كێشه‌كان پێك ده‌هێنرێن؟
مسته‌فا هیجری: له راستیدا ئێمه‌تا ئێستاش هیوادارین كه‌ئه‌مه‌به‌و جۆره‌نه‌بێت و ئومێدمان به‌رنه‌داوه.