دوو ساڵ پێش ئێستا و ڕاست لە ڕۆژی ٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٢ لە کاتێک دا حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سەروبەندی کۆنگرەی ١٥ ی خۆیدا بوو ، و کۆمەڵەش بەرەو کۆنگرە دەچوو ،
لە نەکاو هاوپەیمانی یەک ئیمزا کرا کە تا ئەوکات دەتوانم بڵێم بەشی هەرەزۆری تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ئاگاداری وەها پڕۆسەیەک نەبوو ، و تەشکیلاتی لایەنی کۆمەڵەش نازانم ئاگادار بوو ، یان نا؟
هاوپەیمانییەکە لەبەر چاوی کامێرا کان و لەلایەن سکرتێری گشتیی هەردوو حیزبەوە ئیمزا کرا و لەلایەک ئەو دوو حیزبە لە میدیاکانیان دا بە بەرینی باسی لایەنە ئەرێنی یەکانی ئەو هاوپەیمانییەتیەیان کرد و لە لایەک ئەحزابی دیکەی ڕۆژهەڵات هەرکامەی لە زاویەێکەوە وێڕایی پێداگری لە سەر یەکڕیزی و لێک نیزیک بوونەوەی ئەحزابی کوردی و بە ئەرێنی زانینی ئەو هەنگاوە، هەم پێشنیاریان هەبوو بۆ بەرین تر کردنەوەی هاوپەیمانەتیەکە و هەمیش ڕەخنە و تێبینیی خۆیان هەبوو.
لە هەمبەریش دا لایەنە شوێنیستە فارس ، و لایەنە دژی کوردەکانی نێو تورکەکانی ئێرانی زۆر بە خەستی و زۆر بە خەسمانە هێرشیان کردە سەر ئەو دوو حیزبە و بزووتنەوەی کورد بە گشتی و تەنانەت کەمپەینیان وەڕێخست بۆ دژایەتیی ئیمزاکردنی ئەو هاوپەیمانیەتیە کە لە نێو دژبەران و تووڕاوان دا هیندێک کەس دەبینران کە تا ئەوکات لایەنە کوردییەکان پێیانوابوو دۆستی کوردن، لەوانە : علیرضا نوریزادە، مهدی خان بابا تهرانی ، بابک امیر خسروی ……. و زۆری دیکە دەبیران. میدیاکانی ئێرانیانی دەرەوە و بە قەول موخالیفی نیزامی حاکم زۆر توندتر و دوژمنکارانەتر لە کۆمایر ئیسلامی هاتنە مەیدانی دژایەتی یەوە.
هاوپەیمانییەتەکە ئیمزا کرا و هەموو لایەک و بەتابیەتی بەشی زۆری تەشکیلاتی هەردوو حیزب کە پێشتر تووشی دابڕان هاتبوون، چاوەڕوانیی ئەوەیان لە ڕیبەرایەتییەکەیان دەکرد کە لانی کەم هەنگاوی دووهەمی ئەو دوو حیزبە لەپێناو کەمکردنەوەی کۆسپەکانی سەر ڕێگای بەرین تر کردنی ئەو هاوپەیمانیە و بە جیدی گرتن و گەورەکردنەوەی تا ئاستی بەشداریی زۆربەی حیزبەکانی ئەوبەشە لە کوردستان و لە نیهایەت دا گۆرینی بە بەرەیەکی یەکگرتووی ئەحزابی کورد دەکرا. ئەوەبوو کە تا ئاستێکی باش پێشوازیی خەڵک و بگرە نوخبەی بزووتنەوەی کوردیشی بەدواوە بوو .
بەڵام هەروەک بینرا هەرکام لەو حیزبانە نەتەنیا نەیانتوانی لانی کەم بەشە دابڕاوەکەیان لەگەل خۆیان ئاشت بکەنەوە و یەکگرتوویی خۆیان بەدەست بێنن، بەجۆرێک کەوتنە بیری کێشە “تفرقە بانداز و حکومت کن” و هیندێکیش لەو مەیدانە دا چوونە پێش و کەمێک لە ئامانجەکەیان پێکا (مەبەستم باش یان خراپیی ئامانجەکەیان نیە و هەڵدەگرم بۆ کاتێکی دیکە). بەداخەوە ئەوە لایەنی هەرە نەرێنیی ڕەفتاری ئەودوو حیزبە لە دوای ئیمزا کرانی هاوپەیامانەتیەکە بوو بە نیسبەت هاوڕێیانی پێشوویانەوە .
لایەنێکی نەرێنیی دیکەی ئیمزا کرانی ئەو هاوپەیمانەتیە ئەوەبوو کە ئەو دوو حیزبە تەنیا هاوپەیمانی خۆیان لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ دا کە پارتی ئازادیی کوردستان بوو لە دەست دا . هاوکات ئەوە خاڵی لاوازیی هەوڵ بۆ ئەو هاوپەیمانەتیە بوو کە نەیانتوانی پارتی ئازادیی کوردستان لەگەل خۆیان واریدی هاوپەیمانەتییە کە بکەن.
بە گشتی دەتوانم ئەوە باس کەم کە هەنگاوی یەکەم کە دەستپێکردنی وەها رەوتێک بوو لە پێناو یەکڕیزی، هەم دڵخۆشکەر بوو، هەم جێێ سوپاس، کەچی دواتر هەنگاوێکی ئەوتۆ نەبینرا جگەلە چەند بەیاننامەیەکی هاوبەش کە ئەو بەیاننامانە تەنانەت زۆر لە پێشتریش لە لایەن ئەو دوو جەریانەوە بە بۆنەی جۆراوجۆر بلاو کرابوونەوە. بۆیە من دەتوانم بڵێم کە ئەو هاوپەیمانەتیە نەیتوانی هیچ یەک لە ئامانجەکانی بپێکێ و پیویستیی بە پیداچوونەوەی دووبارە هەیە. تەنانەت ئەگەر دیقەت بکەین هیندێک ڕەفتار وهەڵوێستی ئەو دوو حیزبە کە لەو دوو سالە دابینراون دە ئەسلدا بەشێکن لە ڕێک کەوتنەکە و بە جۆرێک پێشێل کراون.
بە هێنانی ئەو چەند بۆچوونە، دەتوانم لێرە دا چەند پرسیارێک بێنمە گۆڕێ کە هەم ڕووم لەو دوو حیزبەیە و هەم دەمەوێ دوای دوو ساڵ ئەو هاوپەیمانەتییە هەم لە نێو دوو حیزبی ناوبراو و هەم باقی حیزب و لایەنی سیاسی دا ببێتەوە باسێکی جیددی ( هەڵبەت ئەگەر ئەو حیزب و لایەنانە باسەکە بە پێویست و بە جێ بزانن؟).
١ . دوای دوو ساڵ هاوپەیمانەتی ، کامە دەستکەوتتان هەبووە، و داخوا توانیوتانە بچووکترین ئامانج کە لەوخالانەی کەلە سەری ڕێککەوتبوون جێ بە چی بکەن؟
٢ . تاقە یەک هەنگاویش بەرەو یەکگرتووی و یەکڕیزی بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانتان لە ژێر سایەی ئەو خاڵانە دا هەڵگرتووە و چوونەتە پێش؟
٣ . لانی کەم توانیوتانە درێژە بەو دیالۆگە بدەین کە ئەوکات هەرکام لە دوو حیزبەکە لەگەل هاوڕێیانی پێشووی خۆتان دەستتان پێ‌کردبوو ، یان بەرهەمی ئەو دیالۆگە کامە دەستکەوت بووە؟
٤ . داخوا توانیوتانە تاقە ڕێکخراوێکیش لەو هاوپەیمانەتیە زیاد بکەن؟
٥ . درێژەدانی وەها هاوپەیمانەتییەک چ سوود و ئاکامێکی بۆ بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ؟
٦ . ئەگەر تەماشای هەڵس و کەوتی ئەو دوو حیزبە لە دوو ساڵی ڕابردوو دا بکەین، چەندە وەفادار بوون بە ئیمزاکەتان؟ دوا نموونەی وەفادار نەبوونتان بە ئیمزاکانتان بەشداری کردن و نەکردنی ئەو دوو حیزبە بوو لە کۆنگرەی پان ئێرانسیتەکان دا.
٧ . باشتر وانیە هەرکام لە ئێوە دەست بکەن بە دیالۆگ و کارێکی جیدیی خەمخۆرانە لە گەل بەشە دابڕاوەکەتان بۆ یەکختسنەوەی حیزبەکانتان؟
لە کۆتایی دا هیوادارم ئەو هاوپەیمانەتیە کاری بۆ بکرێ تا بکرێتەوە بەردی بناغەی بەرەیەکی یەکگرتووی ئەحزابی ڕۆژهەڵاتی کوردستان . بەدڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم کە هەرکام لە ئێمە مانان کە بەجۆرێک پەیوەندیمان بە بزووتنەوەی سیاسی و ئەحزابی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەیە، بەداخەوە لەو وەزعەی کەلەنێوخۆمان دا هەیە ، تووشی شەرمەندەگی هاتووین و خەڵک لێمان تووڕاوە . ئەگەر بە هەموومان عیلاجی ئەو دەردە نەکەین ،لەوە زیاتریش خەڵکەکەمان لێمان دەتووڕێ و بەداخەوە لەو ەها وەزعێک دا دۆڕاوی یەکەم و ئاخریش هەر خۆمانین و بەس.
بابەتی پەیوەندی دار
….
رێککه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
ئه‌م رێککه‌وتننامه له نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ئیمزا کراوه و له‌وه به‌دواوه له هه‌ر جێگایه‌کی ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه‌دا کۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆکرات دێ، مه‌به‌ست له‌و دوو رێکخراوه‌یه.
پێشه‌کی:
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران، ساڵانێکی زۆره که قۆناغه جیاوازه‌کانی خه‌باتی پڕ هه‌وراز و نشێوی خۆی تێپه‌ڕ کردووه. به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی و قوربانی دان و شه‌هید بوونی هه‌زاران رۆڵه‌ی فیداکار له‌پێناو سه‌لماندنی شوناس و مافه سیاسییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد که له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی دیاری کردنی چاره‌نووسه، راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره.
بۆ خه‌باتی گه‌لی کورد له سه‌رده‌می ئێستا و له‌م بارودۆخه‌دا، هه‌م ئاڵوگۆڕه جیاوازه‌کانی جیهان و هه‌م ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها هاوسه‌نگی زلهێزه‌کان و هاوکێشه نوێیه‌کانی ئه‌م پانتاییه، زیاتر له هه‌میشه بواری بۆ هێنانه ئارای ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد و پێداگریی زیاتر له‌سه‌ر مافه‌کانی له ئاستی جیهانیدا ره‌خساندووه.
باهۆزی گۆڕانخوازی و دێمۆکراسیخوازیی جه‌ماوه‌ری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌هێزتر له هه‌رکاتێک، کۆڵه‌که‌ی دیکتاتۆرییه‌کانی به‌ره‌و رووخان پاڵناوه. دره‌نگ، یان زوو دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی، به به‌رده‌وام بوونی خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ئیراده‌ی قایمی تێکۆشه‌رانی رێگای ئازادی، له وڵاتی ئێرانیش ئاسۆیه‌کی جگه له په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی فره ره‌هه‌ندی ئابووری و سیاسی و رۆیشتنی به‌ره‌و رووخانی یه‌کجاره‌کی بۆ به‌دی ناکرێت.
ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و گرووپ و لایه‌نه نه‌یاره‌کانی کۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له دوو سێ ساڵی رابردوودا، به‌دوای سه‌رهه‌ڵدان و شکستی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران، ده‌ورێکی نوێ له دیالۆگ و دانیشتنی هاوبه‌ش و چالاکییان ده‌ست پێکردووه. له‌م نێوه‌دا سه‌ره‌ڕای جیاوازیی روانگه و بیروڕا، هه‌ندێک لێک تێگه‌یشتنی زیاتر و نزیک بوونه‌وه تێیاندا له چاو رابردوو هاتۆته ئاراوه و بیرۆکه‌ی یه‌کگرتن و چه‌شنێک هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی دێمۆکراسی‌خوازی به دروشمی گۆڕانی رێژیم زیاتر له پێشوو لایه‌نگری په‌یدا کردووه.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، وه‌ک دوو هێزی به ئه‌زموون که له‌م ماوه‌دا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسی گرینگ هاوکاری و کاری هاوبه‌شیان به ئه‌نجام گه‌یاندووه، له درێژه‌ی ره‌وتی روو له‌گه‌شه‌ی ئه‌م لێک نزیک بوون و هاوکارییانه‌دا هه‌ردوولا له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که‌له هه‌لومه‌رجێکی وه‌هادا، رێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک خاڵی بنه‌ڕه‌تی هاوبه‌ش له دوو توێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌دا پێویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره. ئه‌م پلاتفۆڕمه هاوبه‌شه وه‌ک سه‌ره‌کیترین ئه‌جێندای سیاسی له هه‌مبه‌ر ئاڵۆگۆڕه سیاسییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه له راستیدا گوزارش له چه‌شنێک هاوپه‌یمانی له نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا ده‌کات.
ئه‌م رێککه‌وتننامه هاوبه‌شه که‌له لایه‌ن رێبه‌ریی هه‌ر دوو حیزبه‌وه په‌سند کراوه، بناغه‌یه‌ک بۆ کاری هاوبه‌شی هه‌ردوو لایه‌ن له بواره‌کانی سیاسی، دیپلۆماسی، راگه‌یاندن و هتد… داده‌رێژێ. له هه‌مان کاتدا بنه‌مایه‌که بۆ تێکۆشانی هاوبه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه و به‌دیهێنانی هاوکاری زیاتر له نێوان باقی هێزه‌کانی کوردستانی ئێران.
الف) بنه‌ما گشتییه‌کان:
١ ــ هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن به‌بێ رووخانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، به دیهاتنی دێمۆکراسی و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد ده‌سته‌به‌ر نابێ. هه‌روه‌ها له‌و بڕوایه‌دان که نیزامی سیاسیی داهاتووی ئێران پێویسته سیستمێکی سیکۆلاری دێمۆکراتیکی فیدراڵ بێت، بۆیه پێویسته هه‌ر دوولایه‌ن له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ ئوپۆزیسیونی ئێرانی و ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه پێ‌داگر بن.
٢ ــ کۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆکرات بڕوای ته‌واویان به هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی سیاسی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه و له وه‌ها هه‌ڵبژاردنێکدا بێ‌شک سندووقه‌کانی ده‌نگدان به سه‌ره‌کیترین سه‌رچاوه‌ی مه‌شروعییه‌تی هه‌موو هێزێکی سیاسی له کوردستان و به بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کیی دێمۆکراتیزه کردنی کۆمه‌ڵگای ئازاد و سه‌ربه‌ستی ده‌زانن.
٣ ــ هه‌ر دوولا بڕوای ته‌واویان به جیایی دین له ده‌وڵه‌ت هه‌یه و له‌و بڕوایه‌دان که حوکمڕانی دواڕۆژی کوردستان و یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه‌کانی دێمۆکراسی و جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دابنرێت. هه‌روه‌ها ئازادیی ئایین و بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌کان له کوردستان به مافێکی ره‌وا و حاشاهه‌ڵنه‌گری هه‌موو دانیشتوانی کوردستان ده‌زانن.
٤ ــ هه‌ر دوولا پێداگری له‌سه‌ر یه‌کسانیی ته‌واوی مافه‌کانی ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی، بنه‌ماڵه‌یی و هتد له کۆمه‌ڵگادا ده‌که‌ن و خۆیان به پارێزه‌ری یاسای پێشکه‌وتنخوازانه و مودێڕن و ئینسانی له‌و بواره‌دا ده‌زانن و بۆ چه‌سپاندنی تێده‌کۆشن.
٥ ــ کۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆکرات خۆیان به پارێزه‌ری ئازادی راده‌ربڕین، ئازادی نووسین، ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی سه‌ربه‌خۆ، ئازادی دروست کردنی رێکخراوی سیاسی، ئازادی دامه‌زراندنی رێکخراوه‌گه‌لی مه‌ده‌نی و سینفی وه‌کوو رێکخراوه‌ی کرێکاران، ژنان، خوێندکاران، لاوان، موعه‌لیمان و هتد ده‌زانن و پشتگریی ته‌واویی یاسایی له کۆمه‌ڵگادا لێده‌که‌ن.
٦ ــ هه‌ر دوولا پشتگیری و پابه‌ند بوونی خۆیان به دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان و گونجاندنی ئه‌و بابه‌تانه له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا راده‌گه‌یه‌نن.
٧ ــ هه‌ر دوولا پابه‌ند بوونی خۆیان به چاره‌سه‌ر کردنی کێشه و گرفته سیاسییه‌کانی نێوانیان له‌رێگه‌ی دیالۆگ و به‌شێوه‌ی سیاسی و هێمنانه و دوور له هه‌ر چه‌شنه توندوتیژییه‌ک ده‌رده‌بڕن. هه‌ر وه‌ها ئه‌م شێوازه‌ش له‌نێوان سه‌رجه‌می هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان به‌پێویست ده‌زانن و بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و پره‌نسیپه له پانتایی هه‌موو کوردستان تێده‌کۆشن.
٨ ــ حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه، فێدرالیزمی نه‌ته‌وه‌یی ــ جوغرافیایی وه‌ک دروشمی سه‌ره‌کی و به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان هه‌ڵبژاردووه و خۆیان به ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌م دروشمه ده‌زانن و کاری هاوبه‌ش بۆ چه‌سپاندنی ده‌که‌ن.
٩ ــ ئه‌م رێککه‌وتنه پره‌نسیبی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی، رێکخراوه‌یی، دیپلۆماسی و راگه‌یاندنی هیچکام له‌م دوو لایه‌نه خه‌وشدار ناکات، به‌ڵکوو هه‌وڵ ده‌دات که هاوده‌نگی و هاوئاهه‌نگی له نێوانیاندا له پێناو ئامانجه هاوبه‌شه‌کان که له‌م پلاتفۆرمه‌دا هاتووه ده‌سته‌به‌ر بکات.
ب) ئه‌رکه‌کانی پێش ئاڵ وگۆڕی سیاسی و رووخانی رێژیم
١ ــ ناساندنی کێشه‌کان و خواسته‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران به کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌سته‌به‌ر کردنی پشتیوانیی سیاسی بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد، بۆ وێنه رێکخستنی چالاکیی دیپلۆماتیکی هاوبه‌ش له ئاستی جیهانی و سه‌ردانی ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌م مه‌به‌سته.
٢ ــ به‌شداری کردن، یان نه‌کردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی به هه‌ماهه‌نگی و راوێژی پێشوو و پێداگری له‌سه‌ر ماف و داوکارییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به ئامانجی به‌هێزکردنی پێگه‌ی کورد له رێگه‌ی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له کۆنفڕانس و سمیناره جیاوازه‌کان و هه‌ماهه‌نگی له‌م بواره‌دا. پێداگری کردنی هه‌ر دوولایه‌ن له سه‌ر دروشمی فێدرالیزم وه‌ک رێگه‌چاره‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له نێو گوتاره جیاوازه‌کانی ئوپۆزسیۆنی ئێران و که‌سایه‌تییه نه‌یاره‌کانی کۆماری ئیسلامی. به‌هێز کردنی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش و گوتاری پێشکه‌وتنخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ و پاراستنی ئه‌م رێکخراوه و ناساندنی به رای گشتی جیهان. هه‌وڵدان بۆ داڕشتنی سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش له ئاست ئوپوزیسیۆنی ئێرانی که ده‌ربڕی پره‌نسیپه ئه‌ساسییه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی میللی ــ دێموکراتیکی خه‌ڵکی کوردستان و … هتد بێ.
٣ ــ هه‌ردووک لا پشتیوانی له خه‌باتی ره‌وای گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن و هاوکات له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که هه‌ر چه‌شنه ده‌ستتێوردانی پارچه‌یه‌ک له پارچه‌کانی دیکه سیاسه‌تێکی نه‌گونجاو و زیانباره. هه‌ر له‌م ئاراسته‌یه‌دا بۆ پته‌وکردنی پێوه‌ندی و ده‌سته‌به‌ر کردنی جێگه و پێگه‌یه‌کی شیاوتر بۆ کوردی رۆژهه‌ڵات و ره‌چاو کردنی سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش، به‌پێی پێویست دانیشتنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم و هێزه سیاسییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
٤ ــ کۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆکرات ته‌بایی و یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستانی ئێران و پته‌وکردنی هاوخه‌باتی له نێوان هێزه سیاسییه کانی کوردستانی ئێران به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان ده‌زانن و بۆ دیتنه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو به مه‌به‌ستی لابردنی کوسپه‌کانی سه‌ر رێگای یه‌کریزی هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
٥ ــ هه‌ردوولا کۆکن له سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوکاری دوو قۆڵی نێوانیان په‌ره‌پێ بده‌ن و پته‌وتری بکه‌ن. له‌م پێناوه‌دا هاوکاری له نێوان ئۆرگانه‌کانی په‌یوه‌ندیداری هه‌ردوولا له بواری راگه‌یاندن، بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر رووداوه سیاسییه گرینگه‌کان و کاری هاوبه‌ش بۆ له قاودانی سیاسه‌ته دژی گه‌لییه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، یان هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی مه‌ده‌نی و سیاسی، به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک هه‌نگاوی به‌کرده‌وه هه‌ڵده‌گرن.
سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، مسته‌فا هیجری
سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، عبدالله موهته‌دی
گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی
ئووتی ٢٠١٢ی زاینی
……………………………………
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی حیزبی دێمۆكراتى كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
له درێژه‌ی دیدار و دانیشتنه هاوبه‌شه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، بۆ باس و لێكدانه‌وه و تاوتوێ كردنی پرسه گرینگه‌كانی ناوچه و پێوه‌ندیدار به مه‌سه‌له‌ی ئێران به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها له درێژه‌ی باسه‌كان بۆ گه‌ڵاڵه كردنی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ هاوكاری و هاوده‌نگی نێوانیان كه ماوه‌یه‌ك بوو له لایه‌ن هه‌یئه‌تی راسپێردراوی هه‌ردوو لاوه كاری بۆ ده‌كرا، رۆژی سێ‌شه‌ممه رێكه‌وتی ٣١ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٢١ی ئووتی ٢٠١٢ی زایینی، هه‌یئه‌تێكی رێبه‌ری هه‌ر دوولا له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆكرات به سه‌رپه‌رستی به‌ڕێزان “عه‌بدوڵڵا موهته‌دی” سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه و “مسته‌فا هیجری” سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات كۆبوونه‌وه.
دوو هه‌یئه‌ت له دانیشتێكی ٥ ساعه‌تیدا وێڕای باس له پرسه گرینگه‌كان، بارودۆخی ئێران و ناوچه و كوردستان، باسه‌كانی پێشوویان له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی رێككه‌وتننامه بۆ هاوكاری نێوانیان درێژه دا و به‌م شێوه‌یه ئه‌و ره‌وته‌یان به ئاكامی كۆتایی گه‌یاند و رێككه‌وتننامه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان “مسته‌فای هیجری” و “عه‌بدولڵای موهته‌دی”یه‌وه واژۆ كرا.
هه‌روه‌ها هه‌ر دوولایه‌ن هیوایان خواست كه نێوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بێ بۆ هاوكاری به‌رینتری هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
31/5/1391ی هه‌تاوی
21/8/2012ی زایینی