"an independent online kurdish website

تیمە ٦ کەسیەکەی هێزی ئاگری ئەمڕۆ بە تەواوی کۆتایی هات.

ساڵی ١٩٩١ تیمێکی ٦ کەسیی پێشمەرگە ئازاکانی هێزی ئاگری چوونە نێو شاری ئۆرمیە و دوای زەبر وەشاندن لە دوژمن ، گەرانەوە نیزیک گوندی کەریماوای گەلی بەردەڕەش کە بەداخەوە  ڕاپۆرتیان لێدرا و لە هەزار گەلی دا گەمارۆ دران و بە ماندوویی تووشی شەڕ هاتن .

لە شەڕەکە دا حوسێن ستوەت دوای بەربەرەکانییەکی سەخت، بەداخەوە شەهید دەبێ. محمد ساڵح شاهینی (دربۆ) شەڕدەکا  تا ئەوەی کە تەنیا یەک فیشەکی دەمێنێ و ئەویش دەکاتە  دوا هەنگاوی قارەمانیەتیەکەی تا بە زیندووی نەکەوێتە دەستی دوژمن.

مەلا جاسم ئیسماعیلی و ئەیووب جەهانگیری بە برینداری بە دیل دەگیرێن کە دواتر مەلا جاسم لە ساڵی ١٩٩٢ و ئەیووب ٩٣ لە زیندانی ئۆرمیە لە سێدارە دران.

میرزا محمد قاسمی کە چەکەکەی ئارپی جی بوو و هەموو گولەکانی شەو لە عەمەڵیاتی نێو شار دا بەکار هێنابوو، ئەویش لە واقیعدا بێ چەک بوو  و بەدیل گیرا کە دوای ٨ ساڵ لە زیندان ئازاد بوو و هاتە باشووری کوردستان و چەند مانگ بەرلە ئێستا بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

عوسمان مستەفا پوور شەڕ دەکا تا فیشەکی پێ نامێنێ  و بەدیل دەگیرێ و دوای ٢٨ ساڵ زیندان، ئازاد بوو و گەڕایەوە سەنگەری خەبات  کە  دوای  ساڵێک لە ئازادبوونی، بەداخەوە ئەمڕۆ وەک دوایین شاهیدی ئەو داستانە بە هۆی کرۆنا ، لە ەنخۆشخانەی شاری کۆیەی باشووری کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان و کەس و کار و  گەلەکەی کرد . چ  خەمناکە ئەو ئەو داستانە !

بابەتی پەیوەندی دار

کۆچی دوایی هاوڕێ عوسمان مستەفا پوور تێکۆشەرە خۆڕاگرەکەی دێمۆکڕات

وتووێژی تیشک تی ڤی لە گەڵ عوسمان مستەفا پوور

رەنج نامەی دڵته‌زێنی دوو زیندانیی سیاسیی كورد پاش زیاتر لە 20 ساڵ زیندان

ئەم هەڵبەستە پێش کێشە بە کاک عوسمان موستەفاپوور و هەموو زیندانیانی سیاسی کورد، عەزیز مورادپەرەست

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی