ئەو بەسەرهاتانەی لێرەدا بە کورتی و سادەیی ئاماژەیان پێ دەکەین، تەنها دڵۆپێکن لە دەریایەکی بێبنی خۆشەویستی، قارەمانێتی، لەخۆبردوویی و فیداکاری.
ئەوە مێژووی پڕشکۆ و پڕ لە شانازیی کادر، پێشمەرگە و فەرماندە سەربەرزەکانی مەڵبەندی پیرانشارە؛ ئەو قارەمانانەی لەپێناو ئامانجە پیرۆزەکانی گەلەکەیاندا، لە دژوارترین هەلومەرج و سەختترین قۆناغەکانی خەباتدا ئەرکی قورسیان لە ئەستۆ گرت و بە فیداکارییەکی بێوێنە درێژەیان بە ڕێگای تێکۆشان دا.
زۆرجار ئەو قارەمانانە تەنها لە سنووری مەڵبەندی پیرانشاردا نەدەمانەوە، بەڵکو بەپێی پێویستیی خەبات و بڕیاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕەوانەی ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکران و لەوێش بە ئازایەتی و لێهاتوویی، داستانی سەروەرییان تۆمار دەکرد. هەر بۆیەش جێپەنجەیان تەنها لە پیرانشاردا نەماوەتەوە، بەڵکو لە زۆر ناوچەی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە ڕوونی دەبینرێت.
زۆر سپاس بۆ هاوڕێی بەڕێزم [ساڵە نەڵۆسی]، بەرپرسی ماڵپەڕی «پێشمەرگەکان» کە پێداچوونەوە و هەڵەگیریی بۆ ئەم نووسینە کردووە و هاوکات کردوونی بە فایلیکی PDF بۆ ئەوەی بە ئاسانی بخوێندرێنەوە.
سەید عەلی هاشمی
2026/09/03
