"an independent online kurdish website

20 ساڵ لەمەوپێش و ساڵی 1370ی هەتاوی شەش چالاكی سیاسی لە دەورووبەری ورمێ‌ لەلایەن هێزە نیزامییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون و پاش ئیعدام كرانی دوو كەسیان، ئێستاش لە زمانی دوو كەس لەو زیندانیە سیاسییانەiran_0-1

وە راستی و زانیارییەكان دەخرێنە روو.

پاش 20 ساڵ زیندان و بێ‌ ئاگایی لە رەوش و ژیانی شەش گیراوی سیاسیی كورد، یەك لەو دەستبەسەر كراوانە بەناوی عوسمان مستەفاپوور لە زیندان رەنج نامەیەكی بڵاو كردەوە كە بووە هۆی دووبارە زیندوو بوونەوەی دۆسیەی ئەو چالاكە كوردانە.
یەك لەو شەش كەسەیە كە ساڵی 1370 بە تاوانی ئەندامەتی و هاوكاریی یەكێك لە حیزبە كوردە ئۆپۆزیسیۆنە دژبەرەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كراوە و پاش ٨ ساڵ زیندان ئازاد کراوە “میرزا محەممەد قاسمی”یە کە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا وتوویژێکی تایبەتی لەگەڵی پێکهێناوە و ناوبراویش رایگەیاند”: لە شوێنێك بەناوی “ئاسنگەران”ی سەر بە ناوچەی ترگەوەڕی شاری ورمێ‌ هاوڕی لەگەڵ 5 كەسی تر لە هاوڕێیانم دەستبەسەر كراین و دوو كەس لە هاوڕێیانم دەستبەجێ‌ بە ناوەكانی” حوسێن ستوەت و محەممەد ساڵح شاهینی” بە دەستڕێژی گوللەی هێزە نیزامییەكانی سپا كوژران”.
میرزا محەمەد قاسمی ئاماژەی بەوەش دا: “پاش ماوەیەك راگرتن لە گرتنگە و ژوورە تاكەكەسییەكانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئەشكەنجە و ئازارێكی زۆر بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ‌ راگوێزراین و دواتر دادگایی كراین و دوو كەسمان بەناوەكانی”مەلا جاسم دڵنشین و ئەیووب جەهانگیری” لە ساڵانی 1371 و 1372دا لە زیندانی ورمێ‌ ئیعدام كران و دواتر هیچ زانیارییەك لەمەڕ تەرم و شوێنی ناشتنیان بە بنەماڵەكانیان نەدرایە و هەتا ئێستاش بە نهێنی ماوەتەوە و راشیگەیاند، كە خۆی دوای 8 ساڵ لە زیندان ئازاد كراوە”.
قاسمی لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا وتیشی: “بە شێوەی یاسایی نەیانهێشت پارێزەرمان هەبێت و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە پارێزەرمان بۆ دیاری كرا كە هیچ رۆڵێكی لە رەوتی پەرەوەندەكانمدا نەبوو، ئاماژەی بەوەش دا كە، بە شێوەیەكی نابەجێ‌ و غەیرە مرۆیانە هەڵسوكەوتیان لەگەڵ كراوە و بێبەری بوون لە هەرچەشنە ئیمكاناتێك”.
میرزا محەممەد لە درێژەدا وتی: ئەمنیش حوكمی ئیعدامم پێدرا و دواتر لە چەندین دادگاییدا ئەو حوكمەی شكاوە و كراوە بە 8 ساڵ.
20 ساڵ دوای ئەو رووداوە هێشتا یەك كەس لەو زیندانیە سیاسییانە بەناوی عوسمان موستەفاپوور لە زیندان دایە، رەنج نامەیەكی بڵاو كردۆتەوە كە كۆمەڵێك زانیاریی تێدایە و لێرەدا ئاماژە بە چەند خاڵێكی دەكەین.
عوسمان مستەفازادە نووسیویە:” هاوینی ساڵی 1371 “مەلا جاسم” ئیعدام كرا و حوكمی “ئەیووب”یش ساڵی 1372 جێبەجێ‌ كرا، دواتر بانگیان كردم و پێیان راگەیاندم كە حوكمی ئیعدامەكەت شكاوە و دەستبەجێ‌ بۆ زیندانی تەورێزیان راگواستم و لە ساڵی 1372وە هەتا ساڵی 1374 لە بەندی سیاسیی زیندانی تەورێز دەستبەسەر بووم”.
عوسمان مستەفا پوور لە درێژەی رەنج نامەكەیدا نووسیویە:”ساڵی 1374 دووبارە بۆ زیندانی ورمێیان هێنامەوە و بەبێ‌ هیچ ئاگادارییەك و بەبێ‌ هیچ هۆیەك پەروەندەیەكان بەناوی قاتڵی بۆ من ساز كرد و ساڵی 1379 پاش 9 ساڵ زیندان پێیان راگەیاندم بەهۆی بەشداری لە كوشتندا بە 10 ساڵی دیكەی زیندان مەحكووم كرام و هاوار و بێدادی هیچ قازانجێكی نەبوو”.
مستەفاپوور ئەوەشی نووسیوە:” دیسان بێ‌ خەبەر بانگهێشتی دادگا كرامەوە و بەهۆی ئەندامەتی لە حیزبی دێمۆكرات بە 15 ساڵ زیندان مەحكووم كرام، پاش نۆ ساڵ ژان و ئازار و دوو ساڵ و چەند مانگ ژووری تاكەكەسی و قەرەنتینە وا دەهاتە بەرچاو كە چیرۆكی دادگاییەكانم كۆتایی پێ‌ بێت، دادگاییەك كە هیچكاتێ‌ پارێزەرێكم نەبوو و هیچ نەمتوانی بەرگری لە خۆم بكەن”.
“تەواوی بەڵگەكان ئەو بەرگە و كاغەزانە بوو كەلە كاتی لێپرسینەوەكان و لەژێر مشت و پێلاقە و سیمی كابلدا لەژێر زمانیان دەرهێنا بووم، یەكێك لە لێپێچەرەكان قامكی رادەگرتم و مۆریانی دەكرد و هیچكاتێ‌ بەڵگە و كاغەزێك كە تاوانبار بوونی من بسەلمێنێ‌، دادنامەیەك، یان هەر بەڵگەیەكی دیكەم نەبینی و پێیان نیشان نەدام و تەواوی ئەو شتانەی كە بەسەریاندا دەسەپاندم و لەسەری مەحكووم كرام زارەكی بوون، واتە مەئموورێك لە زیندان یان ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەهات و پێی رادەگەیاندم و دەڕۆیی”.
ئێستا “رێكەوتی 20ی سەرماوەزی 1390″ كە سەرقاڵی نووسینی ئەم نامەیەم پاش 20 ساڵ و 4 مانگ زیندان هیچكاتێ‌ مەرەخەسیم پێنەدراوە و هەر لە زینداندا بووم كە دایك، برا و خوشكێكم لە دەست داوە و تەنانەت بۆ رێوڕسمی سەرەخۆشیی ئەو ئازیزانەم بە پێچەوانەی ئایین نامەی زیندان دەبا بە پاسەوانەوە منیان ببردایەتە سەر گڵكۆی ئازیزەكانم، ئەم كارەشیان نەكرد و هێشتا كۆتایی زیندانەكەم و رێكەوتی دوایی هاتنی حوكمەكەم بە فەرمی و نووسراوە پێم رانەگەنراوە”.
ئێستا داوا لە رێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، چاوەدێری مافی مرۆڤ و كۆمەڵگای جیهانی و هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەكان و ویژدانە بەخەوەرەكانی سەرانسەری دونیا دەكەم كە بە لێكۆڵینەوە كردن لەبارەی رەوتی دادگایی و بە فێڕوو چوونی بیست ساڵ لە تەمەن و لاویەتیم لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا ئیزن نەدەن كە لاوانی دیكەی ئەم نیشتمانە بەم چەشنە سەردەمی لاویەتییان بەهۆی ئیدیعا و بانگەشوەە بە فێڕۆ بچێت.
ئەوەی كە گێڕامەوە یەكێك لەو هەزار و چەند دڵۆپەیە لە دەریای كێشە و گرفتارییانەی كە لە ژوورە تاكەكەسی و زیندانەكان كێشاویانە، هەرچەند لەوانەیە هەمیسان لەبەر نووسینی ئەم نامەیە تووشی ژووری تاكەكەسی و لێپرسینەوە ببمەوە، بەڵام هەر ئەوە بەسە كە گۆشەیەكی كەم لەو زوڵم و نادادپەروەرییانەی كە لەناو زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا بەسەر من و زیندانییانی دیكە هاتووە و بەسەرماندا دێت، بگەیەنمە گوێی ئێوە و خەڵك”.
كوردپا:{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی