پێشه‌کی سوپاسی ئێوه به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌له‌ڤزیزیۆنی تیشکی خۆشه‌ویست ده‌که‌م که ئه‌م فرسه‌ته‌تان به من دا. ئه‌م رۆژه‌تان پیرۆز بێت.
له ڕێگای تیشکه‌وه سڵاو و رێز و پیرۆزبایی خۆم پێشکه‌ش به هه‌موو هاوڕێیانی کادر و پێشمه‌رگه
، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌کان، زیندانیانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌کانیان و خه‌ڵکی به شه‌ڕه‌فی کوردستان ده‌که‌م.
کاتێک حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له ساڵی 1363 ی هه‌تاوی، رۆژی 26 ی سه‌رماوه‌زی وه‌ک رۆژی پێشمه‌رگه دیاری کرد، له سه‌رجه‌م بنکه‌کانی حیزب و له ناو خه‌ڵکی پێشمه‌رگه په‌روه‌ری کوردستان، پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێ‌کرا و بوو به هۆی دڵگه‌رمی زۆرتری ئێمه‌ی پێشمه‌رگه و ئێستاش هه‌موو ساڵێک ئه‌م رۆژه به شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ پیرۆز ده‌کرێت و رێز له خه‌بات و فیداکاری ئه‌م رۆڵه گیان له سه‌ر ده‌ستانه‌ی گه‌لی کورد ده‌گیرێ.
26 ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، رۆژی رێز گرتن ته‌نیا له پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکڕات نیه، رۆژی رێز گرتنه له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له کاتی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌دا یار و یاوه‌ری پێشمه‌رگه بوون و هه‌ن.
ئه‌گه‌ر بم هه‌وێ به کورتی باس له پێشمه‌رگه بکه‌م، ده‌بێ بڵێم:
- پێشمه‌رگه که‌سێکه که له ژیانی خۆشی خۆی ده‌گوزه‌رێ و سه‌ختترین ژیان هه‌ڵده‌بژێرێ، بۆ خۆشی و سه‌ربه‌رزی میلله‌ته‌که‌ی و بۆ نه‌جاتی نه‌ته‌وه‌که‌ی له ژێرده‌ستی.
- پێشمه‌رگه‌ی واقعی که‌سێکه که ئاگای له ژیان و ماڵی خه‌ڵک و پارێزه‌ری شه‌ڕه‌ف و نامووسی گه‌ل بێت و زۆر ئازایانه به دژی داگیرکه‌ران دا بچێته‌وه.
- پێشمه‌رگه شه‌معێکه به سوتانی خۆی روناکی به ده‌وروبه‌ری ده‌به‌خشێ.
- پێشمه‌رگه ئه‌و ئینسانه گه‌وره‌یه‌یه که به به‌خشینی گیانی، ده‌بێته پردێک بۆ گه‌یشتن به ئازادی نه‌سلی داهاتوو.
- پێشمه‌رگه گۆچانی پیرهدایکان و پیره بابانه، هیوا و پشتیوانی دایک و خوشکانه و دابینکه‌ری دوا رۆژی خۆش، پڕ له به‌خته‌وه‌ری بۆ مناڵانی کوردستانه.
- پێشمه‌رگه هه‌موو ئه‌و دایک و خوشکانهن که له نیوه شه‌ودا، له پشت ده‌رگا به‌ستراوه‌کاندا نانیان ده‌کرد و خواردنیان دروست ده‌کرد بۆ پێشمه‌رگه‌کان و لایه لایه‌ی ئازادی خوازیان به گوێی کۆرپه‌کانیان دا ده‌چرپاند.
له کۆتایی دا ئه‌م رۆژه له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت و کاتێکی خۆشتان هه‌بێت.
…………..
تێبینی: ده‌قی ئه‌م نوسراوه له رۆژی 26 ی سه‌رماوه‌زی 2011 له تیشک تی ڤی خوێندرایه‌وه.
{jcomments off}