خوێنه‌رانی هێژا ، هه‌ر که‌س له ئێوه‌ی به‌ڕیز سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کانتان کردبێ ، بێ گومان چاوتان به ناوی سروه‌ی 2 و بۆچوونه دژ به کورد و حیزبه‌کانی کوردی که‌وتووه.
له‌م به‌ینه ده‌توانین نموونه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ڕۆژهه‌ڵات تایمزی پڕ خوێنه‌ر بێنین که که‌متر بابه‌تێکی په‌یوه‌ندیدار به حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، که به‌داخه‌وه هه‌میشه
نووکی هێرشی ئه‌و ماڵپه‌ڕه بوون ، هه‌یه که سروه‌ی 2 بۆچوونی پڕ له بۆختان و ته‌وهین و تاوانبار کردنی له ژێر دا نه‌نووسی بێ . به تایبه‌ت هه‌ر بابه‌تێک په‌یوه‌ندی به حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌وه هه‌بێ ، سروه‌ی 2 هه‌موو داغی دڵی خۆی که دیار نیه ئه‌و داغه‌ی له کوێ را هه‌ڵگرتووه به سه‌ر ئه‌و دوو حیزبه و ڕیبه‌رانی دا هه‌ڵده‌ڕێژێ . به تایبه‌تی سروه‌ی 2 بۆچوون نیه که هێرش و سووکایه‌تی به شه‌هید دوکتۆر قاسملوو نه‌کات و ئه‌و قسانه‌ی نه‌داته‌وه پاڵ که دوژمنان و بکوژانی قاسملوو داویانه پاڵی . ئه‌و قین و بۆ‌غزه‌شی که له‌و ڕێبه‌ره شه‌هیده هه‌یه مه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی 60 ی هه‌تاوی و خۆش خزمه‌تی چه‌تر به‌ده‌سته‌کانی ئه‌ستێره داری ئه‌وکاتی کۆماری ئیسلامی .
ئه‌مڕۆ براده‌رێک لینکی بابه‌تێکی به‌ڕێز کاک ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری نووسه‌ر و تێکۆشه‌ری دیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی که به فارسی نووسیوه بۆ ناردم که ، له ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات تایمز د ابڵاو کراوه‌ته‌وه . وه‌ک هه‌موو جارێ به تامه‌زرۆیی یه‌وه بابه‌ته‌کانی کاک ئه‌حمه‌د ده‌خوێنمه‌وه، تا ئاخیری بابه‌ت خوێندمه‌وه . بابه‌ته‌که باس له هیندێک ناته‌بایی گێڕانه‌وه‌ی مێژووی کۆمه‌ڵه له زمان دوو سه‌رکرده‌ی دێرینی ئه‌و حیزبه ده‌کا و کاک ئه‌حمه‌د وه‌ک که‌سێکی ئاگاداری به‌شێکی ئه‌و مێژوویه قسه و تێبینیی خۆی هه‌یه که من له‌و باره‌وه زانیاریه‌کی ئه‌وتۆم نیه و به‌س خوێنه‌رم و ئه‌وه دۆستانی کۆمه‌ڵه‌ن که زانیاریی ته‌واویان هه‌یه ، نه‌ک من .
که بابه‌ته‌که ته‌واو بوو وه‌ک جاری جاران چاوم که‌وته ناوی سروه‌ی 2 که دیسان بۆچوونی نووسیوه (دیاره به فارسی) . له گه‌ل ئه‌وه‌ی که بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندیی به حیزبی دێمۆکراته‌وه نیه ، سروه‌ی 2 وه‌ک پێشه‌یی هه‌میشه‌یی خۆی هێرشێکی ناڕه‌وای دوژمناکارانه‌ی کردۆته‌وه سه‌ر ئه‌و حیزبه و کۆمه‌ڵه‌ش .
ئه‌و هه‌م دێمۆکرات و هه‌م کۆمه‌ڵه به‌وه تاوانبار ده‌کا که خه‌ڵکی کوردستانیان ئیعدام وتێرۆر کردووه !
هه‌ر وه‌ک له وێنه‌که ڕا ده‌بینن دووجار وشه‌ی تێرۆری به نیسبه‌ت ئه‌و دوو حیزبه‌وه به‌کار دێنێ .
ئه‌وه که سروه‌ی 2 به‌کرێگیراوی کام دوژمنی کورده گرینگ نیه . چوونکی ئه‌و ویژدان و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ده‌مێکه به چڵکاو خۆری فرۆشتووه و باکی له‌وه نیه که بزووته‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ی کورد که هه‌تا ئێستا ته‌نانه‌ت دوژمنه‌که‌شی نه‌یتوانیوه ئیتیهامی تێرۆری بداته پاڵ ، به تێرۆریست له قه‌ڵه‌م بدات . ئه‌و نانی سه‌رشۆڕانه‌ی خۆی له‌وه دا ده‌بینێ و ئه‌رکی به‌کرێگیراویی خۆی به جێ ده‌گه‌یه‌نێ .
به‌ڵام له‌و نێوه دا ئه‌وه‌ی گرینگه ماڵپه‌ڕێکی کوردی به ئیدیعای” ناوه‌ندی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد” ه که ئه‌و ئیتیهامه به بێ سانسۆر بڵاوی ده‌کاته‌وه ! ئه‌وه ده‌زانین که له دونیای مه‌جازی دا هه‌ر که‌س ئازاده و ده‌توانێ به بێ سانسۆر نه‌زه‌ری خۆی بڵێ . به‌ڵام به کام پڕه‌نسیپ ؟ به پڕه‌نسیپێک که شه‌خسی موده‌عی به ناوی خۆی و ئه‌و ئیدیعایانه بڵاو بکاته‌وه . ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات تایمز وێبلاگێک نیه که خاوه‌نی دیار نه‌بێ . به‌ڵکوو ماڵپه‌ڕێکی دیاره و خاوه‌نه‌کانیشی ڕه‌نگه خه‌ڵکانێک بیناسن و له چوارچێوه‌ی یاسای وڵاتێک دا ناو و ئادره‌سیان هه‌یه. واته له یاسایی وڵاتێک دا سه‌بت کراوه و لیسانسی پێدراوه.
که‌وابوو چۆنه که ئه‌و سایته له چوارچێوه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد دا ئیدیعایه‌کی بێ بنه‌مای به‌م گه‌وره‌ییه بڵاو ده‌کاته‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی ناوی نووسه‌ر دیار بێ ؟ ڕه‌نگه بۆ ئه‌وان نووسه‌ر ناسراو بێ که ئێمه مانان نازانین. به‌ڵام با به ساده‌یی بڵێین که ئه‌گه‌ر که‌س یان لایه‌نێک ئه‌و تاوانبار کردنه‌ی بۆ ته‌حه‌مول نه‌کرا و په‌نای برده به‌ر یاسا، ئه‌و کات ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات تایمز خۆی وڵامده‌ره یان که‌سی بێ ناو ؟ ئێستا دوو حیزبی شۆڕشگێرو هه‌ر له هه‌مان کات دا قوربانیی ده‌ستی تێرۆری ده‌وڵه‌تیی کۆماری ئیسلامی له لایه‌ن سروه‌ی 2 که ناوێکی دڵخوازه ، له‌و سایته دا به تێرۆریست له قه‌ڵه‌م دراون . هه‌ر وه‌ها ئه‌مڕۆ له دونیاش دا ئه‌و تاوانه یه‌کێک له تاوانه هه‌ره خه‌ته‌رناکه‌کانه . ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حیزبه په‌نا ببه‌نه به‌ر یاسا ، سروه‌یه‌کی 2 له مه‌یدان هه‌یه وڵام ده‌ر بێ ، یان خودی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌بێ وڵام بداته‌وه ؟
مه‌گه‌ر ئه‌رکی ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات تایمز خزمه‌ته به دۆزی کورد ، یان به تێرۆریست کردنی به‌شێکی مێژوویی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌و میلله‌ته ؟ مه‌گه‌رچه‌نده ڕه‌وایه که ڕاگه‌یاندنێک بۆ بازار گه‌رمی و په‌یدا کردنی خوێنه‌ر په‌نا بۆ هه‌موو بێ پڕه‌نسیپی یه‌ک ببات به نیسبه‌ت گه‌ل وڵاته‌که‌ی ؟
بۆیه له کۆتایی دا هیوادارم که ماڵپه‌ڕی ناوبراو هه‌م ئه‌و بۆچوونه لاببا ت و هه‌م داوای لێ بۆردن له حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه ، له خوێنه‌رانی و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد بکا له هه‌مبه‌ر ئه‌و ناحه‌قیه‌ی به نیسبه‌ت دوو حیزبی خاوه‌ن رابردووی شۆرشگێرانه و له هه‌مان کاتیش د اهه‌زاران شه‌هید کراوه .
داخوا ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات تایمز بۆچوونه پڕ له بۆختانه‌کانی سروه‌ی 2 ی لا گرینگه ، یان دوو حیزبی به ڕابردووی کورد؟
{jcomments off}