"an independent online kurdish website

٢٨ساڵ هەموو رۆژێ ئارامترین وشەی بەیانانم ئێعدام و سێدارە بوو،

 جەلاد قازی و قازیش هەر جەلاد و وەکیلیش بە پارە بوو.

٢٨ساڵ هەموو رۆژێ ئەشکەنجە و ئەشکەنجە بوو،

بەڵام غەمی پر ئازاری ئەو رۆژگارەم ماڵئاوایی هاورێیانم بۆ بن پەتی سێدارە بوو.

 ٢٨ ساڵ هەموو رۆژێ رۆژ هەر تاریک و شەویش هەر شەو ، دەرگاش قوفل دراو و پاسەوانیش لە بەردەرگە بوو.

 ٢٨ساڵ هەموو رۆژێ زیاتر بوو خۆشەویستیم بۆ نیشتمان، هیوام هەر پۆشینی دووبارە جلی خاکی و لە ملکردنی جامانە بوو.

 ٢٨ ساڵ هەموو روژێ بۆ دیداری ئازیرانم چاوەرێ بووم،

    بەڵام بە بیستنی هەواڵی مەرگیان

ئەوجار بۆ لە ئامێز گرتنی گڵکۆیان هەر بە هیوا بووم.

 ٢٨ساڵ هەموو ڕۆژێ نالە ناڵی ناو زیندان و گریانی بێ کەسەکان موسیقام بوو،

لە بێ کەسیی خۆم بووم بە کەسی بێ کەسەکان، بووم بە نۆژداری هیوا بەخشی برینی زۆر کەسەکان.

٢٨ساڵ هەموو رۆژێ جەستەمیان قاش قاش دەکرد بۆ دیتنەوەی سەرچاوەی پێکەنین وخۆراگریم،

 شەوانەش بەبێ دەنگی وەک پێشمەرگە دروومانی برینی قاش قاشی جەستەم دەکرد.

 ٢٨ ساڵ هەموو رۆژێ ئەوان دەگەڕان بۆ دیتنەوی شاردراوەکان، بەڵام شەرمەزار بوون و گەرانەوە،

چۆنکە لە ناو قەفەسدانەی سنگمدا قوفلمدا بوون،

 بە بینینی خاکی پۆشان، قوفل شکا و شاردراوەکانیش کوردستان و دێموکرات و پێشمەرگە بوون.

شاردراوەکانیش کوردستان و دێموکرات و پێشمەرگە بوون.

تێبینی

ئەم هەلبەستە هەڵگری هەستی خۆمە بۆ کاک عوسمان موستەفاپوور و هەموو زیندانیانی سیاسی کورد. رۆژگارێک لە گەڵ کاک عوسمان لە مەلبەندی شیمال بە یەکەوە پێشمەڕگە بووین.

هیوادارم نووسەر و هەڵبەست وان لێم ببوورن، چۆنکە من هەڵبەست وان نیم.

لە گەڵ رێز وحورمەت

عەزیز مورادپەرەست

سوئێد

ڤیدیۆ 

وتووێژی تیشک تی ڤی لە گەڵ عوسمان مستەفا پوور

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی