پێشمەرگەکان: لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژی ڕابردوودا کورد کاناڵی زمانحاڵی “حدک” ژیاننامەی شەهید هەمزە بێهنام فەرماندەری پێشووی هیزی ئاگریی حدکا کە لە ٢٧ ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٧٣ لە ئاوایی “نۆوێ” ی سەر بە مەڕگەوەڕی ورمێ بە هۆی پیلانی بەکرێگیراوێکی ڕیژیمەوە کەوتبووە داوی ماشێنی تێرۆری ڕێژیم و شەهید کرابوو ، خوێندراوەتەوە.
لەجەریانی بەشداریی چەند کەس بە گێرانەوەی ژیاننامەی شەهید هەمزە ، بەڕێز مامۆستا حەسەن زادە باسێک دەورووژێنێ کە ڕەنگە پیویستی بە لێوردبوونەوە هەبێ.
ئەوکات چۆنیەتی شەهید بوون ولە بە جێهێشتنی تەرمی شەهید هەمزە دا گومان هەبوو. بۆیە هەیئەتێک بە بڕیاری دەفتەری سیاسی لە لایەن کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامیPDKI یەوە پێکهێنرابوو تا لێکۆڵینەوە بکا. ئاکامی ئەو هەموو لێپرسینەوانە لە پێشمەرگەکانی بەشداری ئەو مەئمووریەتە و بەرپرسانی ئەوکاتی مەڵبەندی شیمال لە ڕێگای هەیئەتەکەوە گەیاندرابوونە کومیسیۆنی سیاسی نیزامی و دەفتەری سیاسی.
ئاکامی لێکۆڵینەوەکان بۆ دەفتەری سیاسی و شەخسی بەڕیز مامۆستا حەسەن زادە کە ئەوکات جێگری سکرتێر بووە زۆر روون بوون. بێگومان مامۆستا بەو حافیزە بەهێزەی کە هەتا ئێستاش هەیەتی، هەموو وردەکاریەکانی نێو ڕاپۆرتەکەی لە بیرماوە. بەلام چۆنە کە دوای ١٩ ساڵ جارێ هەر بۆ بەڕیزیان معمایە ، ئەوەش خۆی معمایەکی دیکەیە!
شیواندنی ئەو رووداوە تالە بە چ مەبەستێکەوە لە زمان بەڕیز مامۆستاوە هاتۆتە دەر، خۆی معمایە. بەڵام بە ئەزموونێک کە لە ساڵانێکی دوور و درێژ دا هەیە، نیشان دەدات کە بەڕیز مامۆستا زۆر معمای لا ماوە و بە ڕووی خەڵک دا نەیکردوونەتەوە و بە ناڕوونی ماونەتەوە. لەوانە معمای تیرۆری حەسەنی شیوەسەڵی کە ئەویش هەتا ئێستاش لای مامۆستا هەرمعمایەکی ناڕوونە، هەرچەند ئەویش لای هەموو کەس هەر روونە , بەس مامۆستای لێ دەربچێ. معمای ١٧ ی سەرماوەزی دەروازەی کۆیە لای مامۆستا هەر ڕەنگ وبۆی نەماوە، بڵێی ئەو بۆ چی بگەڕێتەوە؟
هەر وەک گوتمان کاک هەمزە بێهنام لە ٢٧ ی ڕەزبەری ٧٣ شەهیدبوو، مامۆستا لە کۆنگرەی ١٠ و پێنج مانگ دوای ئەو ڕووداوە(خاکەلێوەی ٧٤) بۆتە سکرتێر بۆ ماوەی زیاتر لە ٩ ساڵ. پرسیار ئەوەیە کە بەڕیز مامۆستا بۆچی لەو نۆ سالەی دا کە زۆرینەی بڕیاردانی بەدەست بوو، جارێک هەوڵی نەدا بۆ کردنەوەی ئەو معمایە، ئەوەش دیسان هەر لە معماکانی مامۆستای بەڕیزە.
یەکێک لە بەرپرسانی نیزامیی ئەوکات کە لە نیو خودی رووداوەکە دا بووە ، بەناوی ئەبوو بەکر ئیبراهیمی لەو بارەوە هیندێک سەرنەخ و زانیاریی داوە و لینکەکەی ئەوە لە خوارەوە دادەنێین .
لێرە دا ئێمە وەک ماڵپەڕی پێشمەرگەکان رووی قسەمان لە بەرپرسانی ئەوکاتی مەڵبەندی شیمال و بگرە کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی و بەتایبەتی بەڕیز کاک بابا عەلی بەرپرسی ئەوکاتی سیاسی نیزامی ، کاک مەحموود دەشتی بەرپرسی مەڵبەندی شیمالی ئەوکاتە تا ئەوان لانی کەم تیشکێک بخەنە سەر ئەو ڕووداوە و معماکە بۆ مامۆستای بەڕیز و هەموو خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی بەڕێزی کاک هەمزە بکەنەوە. هەرچی لە ژێر بەڕەیە با بخەنە سەر بەڕە و ئەو غەدرەی کە لە کاک هەمزە بێهنام کراوە، بۆچی دەبێ پووشەسەر بکرێ؟
مادام ڕووداوەکە گیانی تێکۆشەرێکی دێمۆکراتی تێیدا بۆتە قوربانی، و ئامانجی پیلانەکەش لە بەین بردنی تێکۆشەرێکی دێمۆکرات بووە ، با بە راشکاوانە باس بکرێ. بێگومان راستیی مەسەلەکە هەم بەڕیز مامۆستا و هەم باقی بەرپرسانی مەڕبووتەی ئەوکاتی حیزب کە لە ژیان دا ماون باش دەزانن.
خوێنەرانی خۆشەویست ، ئێمە وەک ماڵپەڕیک کە لە سەر ئەساسی ناوی پیرۆزی پێشمەرگە دەست بەکار بووین، بە مافی خۆمان دەزانین کە ئەو کۆمەلە پرسیارەی سەرەوە بێنینە مەیدان تا ئەو غەدرەی کە لە پێشمەرگەیەک کراوە، لانی کەم دوای ١٩ ساڵیش بی لەو لێلی یە بێتەوە دەرێ .
دەقی نووسینەکانی ئەبوبەکر ئیبراهیمی وەرگیراو لە رۆژهەڵات تایمز
بیرهوهریەکی تاڵ‌و لەدهستدانی فه‌رمانده‌ی به‌وه‌ج هەمزە بێهنام
عەبۆ ئیبراهیمی
سالی ١٣٧٣ ئێمه ده‌سته‌یه‌ک لە کادر و پێشمه‌رگه‌کانی هێزی ئاگری و مه‌ڵبه‌ندی شیمال لە دۆڵی قه‌ره‌غان مابووینەوە و لە فکری ئه‌وه دا بووین کە عه‌مه‌لیاتێک رێک بخەین. کاک هەمزە بێهنام کە فەرماندەری هێز بوو، پێشنیاری پایەگای گۆندی ئهمبێی کرد و رۆژی ١٦ی ره‌زبه‌ر تیمێکی فه‌رمانده‌رانی نیزامی بۆ شناسایی کردنی پایگاکە رۆیشتن به‌لام پاش گه‌رانه‌وه زۆربەیان مخالف بوون. هه‌ر له‌و سەروبەندەدا بوو که کاک تاهیر سۆفی کە ئه‌و ده‌م به‌رپرسی کومیته‌ی ورمێ بوو، به بێ‌سیم ئاگاداری کردینەوە کە جێگایه‌کی بۆ عه‌مه‌لیات دۆزیوەتەوە و بچین بۆ لای ئەو.
ئه‌وه‌ی راسته ئێمه نه‌مانده‌زانی ئەو شوێنە چ جێگایه‌که. رۆژێک پرسیم ئه‌رێ کاک هه‌مزه ده‌زانی ئه‌وه چ جیگایه‌که و کوێیە؟ گۆتی ناوچه‌ی به‌راندێزه. ئه‌وه بوو رۆژی ١٨ی ره‌زبه‌ر لە سه‌ر ئه‌وه ساخ بووینەوە که بۆ سبه‌ینێ به‌ره‌و ناوچه‌ی به‌راندێز حه‌ره‌که‌ت بکه‌ین و هه‌ر ئه‌و رۆژه، ئەو پێشمەرگانەی بۆ جەولەکە هەڵبژێردرابوون، ئاگادارمان کردن تا بۆ کاتژمێر ٦ی بەیانی خۆیان ئامادە بکەن.
به‌یانی رۆژی ١٩ی ره‌زبه‌ری ١٣٧٣، ئیمه لە دۆلی قهرهغانەوە به‌ره‌و ناوچه‌ی به‌راندێز رێ که‌وتین. بۆ دوانیوه‌رو گەیشتینه سه‌رشیوی ئه‌مبێ و له‌وێ ماینەوە تا دنیا تاریک بوو. پاشان به‌ره‌و چیاێ سیرێ که‌وتینه رێگا و به‌ری به‌یانی رۆژی ٢٠ی مانگ گه‌یشتینه چیای سیری و له‌گه‌ل کاک تاهیر یه‌کترمان گرته‌وه. دوا نیوه‌رۆی هەمان رۆژ له‌گه‌ل کاک تاهیر کوبووینهوه تا بزانین شوێنی عەمەلیاتەکە کوێیە و چۆنە. کاک تاهیر گۆتی گۆرووهی زه‌ربه‌ت ئێواران دێته گۆندی سعهتلیا و بۆ به‌یانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حه‌سۆکه‌ندی. مه‌علوم نه‌بوو کە ئه‌و زه‌ربه‌ته هه‌موو ئێواران دێت یان نه و هەر بۆیەش لە سەرەتاوە هەستمان کرد هاتنەکەمان بە خۆڕاییە. بەڵام بەو حاڵەش ئیوارە تیمێکی چه‌ند که‌سی چوون بۆ سه‌ر جاده‌ی خواره‌وه‌ی سعهتلیا. لە گەڵ کاک هه‌مزه و ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه لە پشتی گۆندی هه‌وه‌ندۆک بووین که گۆتیان هێندێک جار زه‌ربه‌ت به‌وێ دا دێت. باران ده‌باری، هه‌وا زۆر سه‌رد بوو. خانویه‌کی سه‌ر رووخاوی لێ بوو کە ئێمه تێیدا مابووینەوە. دنیا تاریک داهات بەڵام نە لە لای ئێمە و نە بۆ ئەوانەی خوارەوەی گوند هیچ خه‌به‌ر نه‌بوو. به کاک هه‌مزه‌م گۆت به خۆدای زه‌حمه‌ته‌که‌مان به فێرۆ رۆیشت! پێکه‌نی و هیچی نەگوت. چاوەڕوانیمان بە خۆڕایی بوو و ئومێدی ئه‌وه نه‌ما که زەربه‌ت بێت. ئیمه هاتینه نێو دێ و بە سه‌ر چه‌ند مالدا دابه‌ش بوون دوای دواتر ئه‌وانی خواره‌وه‌ی سعهتلیاش هاتن. ئیمه ئه‌و رۆژه لە دێی هه‌وه‌ندۆک دا ماینەوە. بۆ دوانیوه‌رۆ هندێک جاش و پاستار هاتن بە بەرزاییەکان دا بلاو بوون و دوایی به بێ ته‌قه پاشه کشه‌یان کرد بۆ حه‌سۆکه‌ندی.
دوانیوه‌رۆ کوبوونه‌وه‌مان هه‌بوو. له‌و کوبوونه دا ساخ بووینەوە بگه‌رێینه‌وه بۆ لای میر به‌هال. شه‌هید ناسر و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک دیده‌بان بوون له به‌رزایه‌کانی هه‌وه‌ندۆک و سه‌لیم به‌گ به بێ‌سیم ئاگادارمان کردن که نه‌یەنه خوار و ئێمه دێین بۆ لایان. کوبوونه‌وه بڵاو بوو کە دیتم کاک هه‌مزه له‌گه‌ل کاک تاهیر چونه بن گۆێی یه‌کتر و هندێک قسه‌یان کرد، وه‌ختایه‌ک کاک هه‌مزه هاتە لام و گۆتی عه‌بۆ بۆ ئه‌و شه‌ویش نه‌چینه سه‌ر جاده به‌لکو شتێک هات! ده‌مزانی هیچ نیه، چونکه هه‌ر ئهورۆژە جاش و پاسدار بە دەڤەرەکەدا بۆمان بڵاو ببون و دۆژمن سوور ده‌یزانێ ئێمه لەو دێیه داین کەوابو چون دێت ده‌که‌وێته که‌مینی ئێمه، به‌س نه‌متوانی دلی کاک هه‌مزه بشکێنم. لە گەڵ کاک هەمزە جیا له‌وه کە هاوڕێی پێشمه‌رگه بووین، وه‌ک دوو دوستی زۆر نێزیکی یه‌کتریش بووین. گۆتم باشه با برۆین. ئه‌و جار ده‌با هه‌موومان روشتباینە گۆندی سعهتلیا. بۆ ئێوارێ چوینه نێو دێ. دهستەیەک پێشمه‌رگه دیسان چونه سه‌ر جاده و ئه‌من و کاک هه‌مزه و وه‌ک لە بیرم بێت شێرکو لە مالێک دا ماینەوە. ئه‌وانه‌ی سه‌ر جاده پاش ده‌مێک له‌وێ بوون، هاتن بۆ نێو دێ. گرنگ ئه‌وه بوو تازه ئێمه نه‌مانده‌توانی بۆ دواوه بگهرێینەوە. ده‌با بەرەو خواره‌وه‌ی حه‌سۆکه‌ندی و وه‌رمه‌زیار چوباین و بۆ سه‌رێ هاتباینەوە. ئه‌وه بوو دوای شام خواردن که‌وتینه رێگا. به‌ره‌و خواره‌وه‌ی حه‌سۆکه‌ندی هاتین. بۆ به‌ری به‌یانی گه‌یشتنه نه‌ره‌له و له‌وێ ماینەوە. بە هه‌ر چه‌ند پێشمه‌رگه بە سەر مالێک دا دابەش بوون. هێشتا مابووی دنیا رۆناک دا بێت و ئه‌و ماله‌ی که ئێمه بۆی چووین، ئه‌من و شێرکۆ و فه‌رهاد پیسپای و شه‌هید سادق حه‌سه‌ن زاده و چه‌ند که‌سی دیکه بە یەکەوە بوین. ساحبی ئه‌و ماله خزمی شه‌هید سادق بوو. نازانم کێ بوو چووە ده‌رێ و هاتەوە گۆتی جاش لە ده‌وروبه‌ری دێ هه‌ن. ئه‌من چوم ته‌ماشام کرد دیتم رووبه‌روی مالی ئێمه چه‌ند پاستارێک راوەستاون. ویستم به بێسم هاورێیان ئاگادار بکه‌مەوە به‌لام یه‌ک بێ‌سیم کراوه نه‌بوو. نه‌شمانده‌توانی نه‌فه‌ر بنێرین. چونکه رووبه‌رووی ده‌رکه‌ی ئێمه بوون. پاش ماوه‌کی که‌م دیتم ده‌نگی شه‌هید ناسر هات. پرسیم ده‌زانی چ خه‌به‌ره؟! گۆتی به‌لی ئه‌وان له کاک هه‌مزه و ئه‌وانی دیکه نێزیکن به‌لام ئێمه لە مالێک دابووین کە له خواره‌وه‌ی دێ هەڵکهوت بوو، دیاره کاک تاهیر له گه‌ل تیمی ته‌شکیلاتی هه‌ر لە گۆندی سعهتلیا له ئێمه جیا بوونه‌وه.
جاشه‌کان بۆ نان خواردن هاتنه نێو دێ و وه‌ختایه‌ک دیتم لە سه‌ر شێره‌ی ئاوێ خه‌ریکی ده‌ست و چاو شوشتنن. زانیم ئه‌وان پێشتر خه‌به‌ریان لە بوونی ئێمه لە ناو دێ دا نیه بەڵام هه‌ر لە وه‌ختی ده‌ست و چاو شوشتن نازانم چۆن بوو ئاگادار بوون که له‌و دێیه پێشمه‌رگه‌ی لێیە. ئیدی هه‌ڵاتن به‌ره‌و گوندی حه‌سار کانی‌سپی. ئێمه‌ش زۆر چاوه‌روان بووین و ئیحتمالمان دا کە حهملهمان بۆ بکەن به‌لام هه‌تا ئێوارێ هه‌ر لە نه‌ره‌له دا ماینەوە و هیچ خه‌به‌رێک نەبوو. ئێوارە کوبوونه‌وه‌مان گرت. ساخ بووینەوە بەرەو گۆندی حسارێ بڕۆین. بۆ شام چوینه حسارێ و له‌وێ ماینەوە هه‌تا دره‌نگانی شه‌و. پاشان به‌ره‌و ده‌شته‌کان رۆیشتین و ئه‌و رۆژه لە ده‌شته‌کان ماینەوە. تا نێزیک ئێوارێ پاشان بۆ شام چوینه گۆندی شێره‌کان. پاش نان خواردن و توزێک پشوودان خۆمان ئاماده کرد که حه‌ره‌که‌ت بکه‌ین. ماشینێکی ئامووزش و په‌روه‌رش هاته نێو دێ، پێشمه‌رگه‌کان پێشیان گرتبوو و دەیانویست ئاوری تێبه‌رده‌ن. ئه‌و سوفیانه هه‌موو لێی کۆ ببوونه‌وه. کاک هه‌مزه‌ش سوور بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ماڵی رێژیمه و ده‌بێ بیسووتێنین، ئه‌من که رۆیشتم و ته‌ماشام کرد هندێک شێخ و سۆفی هه‌بوون قورئانیان هینابوو که ئه‌و ماشینه به‌رده‌ن و نهیسوتینن. سوتاندنی ماشێنەکە له چه‌ند باره‌وه بۆ ئه‌و دێیه زۆر خراب بوو یەک ئه‌وه بوو که رێژیم ئیدی مه‌دره‌سەی نه‌ده‌دا به‌و دێیه و ماموستا و خه‌لکه‌که‌ش ده‌گیران و تووشی لێدان و ئه‌شکه‌نجه ده‌بوون. به‌هه‌ر حال ماشینهکەمان به‌ردا و پێش ئه‌وه‌ی دنیا تاریک دا بێت لە گۆندی شێره‌کان ده‌ر که‌وتین و به‌ره‌و سێگرکان رێکه‌وتین.
نازانم ساعه‌ت چه‌ندی شه‌و بوو گه‌یشتنه گۆندی سێگرکان و خه‌ریکی پشوودان بووین کە خەڵک ئاگاداریان کردین ماشینێک جاش و پاستار هاتوونه نێو دێ به‌لام که زانیان ئێوه لێره‌نه، ڕۆیشتن. ئێمه‌ش پاش ئه‌و خه‌به‌ره گۆنده‌که‌مان بەجێ هێشت. ئیدی له‌و رۆژه بۆ دواوه ئێمه چوباینه هه‌ر گۆندێک جاش و پاستار هه‌ر له‌گه‌ل ئێمه بوون. بۆ رۆژی دوایی چوینه پشتی گۆندی گهلاسه بۆ دوا نیوه‌رۆ رێژیم هندێک توپ بارانی ئه‌و ده‌ور و به‌رانه کرد به‌لام بێ زیان بوون. هه‌وا زۆر سه‌رد بوو هه‌ر چوونێک بوو هه‌تانی ئێوارێ له‌وێ ماینەوە و بۆ شه‌و چوینه گوندی هولستانه. گه‌یشتنه ناو گۆنده‌که و بەسه‌ر چه‌ند مالدا دابه‌ش بووین به‌لام هەستمان کرد له‌و دێیه‌دا جاش و پاستار هه‌نه. کابرایه‌ک گۆتی ئێوارێ هاتوونه نێو دێ و نهرویشتونەتهوه. ئێمه‌ش گه‌راینه‌وه بۆ جێگای رۆژی به‌رتر که لێی بووین. لای ئێوارێ چومه لای کاک هه‌مزه دیتم زۆر تێکچو بوو. گۆتی عه‌بۆ ئه‌تو رادیوت گرت؟گۆتم نه‌وه‌لا بۆ؟!گۆتی عه‌بۆ جارێ با که‌س نه‌زانێت به‌لام ئه‌و جوره‌ی که‌من ئه‌و په‌یامه‌م دەرکردووه 6 پێشمهرگهمانکهوتوونهته نێو مه‌یدانی مین و شه‌هید بوونه. دیسان بۆشه‌و هه‌ر چوینه گۆندی هولستانه ئه‌من و چه‌ند که‌س هه‌ر بوونه میوانی ئه‌و ماله که شه‌وی پێشتر لێی بوون کابرای ساحب مال گۆتی ئه‌ورۆ حاجی مسته‌فا هات و ئه‌منی گرت و پیی گوتم پێشمه‌رگە میوانی توبوونه، گۆتی بردیانمە قه‌راخ دێ و قسه‌یان لە گەڵ کردووم و ئه‌منیش هه‌ر حاشام لێ کردووە ئەویش پێی گۆتم حاشای لێ مه‌که هیندێ نه‌فه‌ر بوونه و بۆ نان خواردن لە هۆده‌که بوونه به‌لام بۆ خۆ گه‌رم کردن هاتوونه‌ته به‌ر ته‌نوور. کابرا گۆتی هه‌ر هه‌موو قسه‌کانی راست بوون و بۆیە ئه‌من که زانیم ئاگاداری هه‌موو شته‌کانه گۆتم به‌لێ میوانی هه‌موو که‌س بوونه. هندێکیش هاتوونه‌ته مالی من، به‌و جوره پاش بێ ئیحترامیهکی زۆر ئه‌منیان به‌ردا به‌لام ئیحتمالی ئه‌وه هه‌یه دیسان بمگرن.
دیاره ئێمه ده‌مانزانی هێزێکی زۆری دوژمن بە دوای ئێمه‌یه و ده‌یهه‌وێ لە جێگایەک دا یان لە که‌مینیان بکه‌وین یان گیرمان پێ بدات و زه‌ربه‌مان لێ بدات. هه‌روه‌ها به‌فر و باران و سەرد و سه‌رماش فشاری هێنا بوو بۆمان. نازانم چون بوو کاک تاهیر سوفیش ئه‌و شه‌وه هاتبووه ئه‌و گۆنده. دیاره ئێمه ئه‌و رۆژه هه‌تا نێو دێ هیچ تهماسێکمان له‌گه‌ل کاک تاهیر نه‌بوو. دوای نان خواردن کوبوونه‌وه‌مان هه‌بوو. لە مالێک دا کوبووینهوه کە کاک تاهیریش هاته ژوورێ. سه‌باره‌ت به‌و وه‌زعه‌ی که ئێمه تێکهوتبووین و ده‌شمانزانی ئه‌و هێزه‌ی دوژمن که که‌وتووته دوای ئێمه ئیحتمالی ئه‌وه هه‌یه زه‌ربه‌مان لێ بدات، قسەمان کرد بەڵام نه‌گه‌یشتینه هیچ نه‌تیجه‌یه‌ک و من و کاک تاهیر هندێک لە یه‌کتر توره‌ش بووین. دوایی هه‌ر له‌وێ کاک تاهیر نازانم کێی دیکه له‌گه‌ل بوو له ئێمه جیا بوونه‌وه و نازانم بۆ کوێ رۆیشتن. ئێمه‌ش رۆیشتین بۆ گه‌لی که‌چه‌له که ده‌که‌وێته بناری چیای دالانپه‌ر و بۆ دنیا رۆناک بوون گه‌یشتنه گه‌لی که‌چه‌له.
باران ورده ورده ده‌باری. پێشمەرگە بە ناو ئه‌شکه‌وت و بن به‌رد دا بلاو بوون و هه‌ر یەکەی خۆی لە جێگایەک خزاند. ئه‌من و کاک هه‌مزه و هێندێک که‌سی دیکه‌شمان لە بن به‌ردێک دا دانیشتبووین و چاوه‌روان بووین که وه‌ختی ئه‌وه بێت رادیو بەرنامەکانی دوێنێی تیکرار بکاته‌وه و ئێمه ئه‌و په‌یامه ده‌ر بکەین تا بزانین چی قه‌وماوه. په‌یامه‌که‌مان ده‌رهێنا و به خۆشیه‌وه ئه‌و جوره نه‌بوو و هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌هید نه‌ببوو، ته‌نیا ئێمه ئاگادار کراین که ئه‌و رێگایانه‌ی که پێشتر ئێمه هات و چومان تێدا ده‌کرد رێژیم مین گۆزاری کردووه و خۆ له‌و رێگایانه نه‌ده‌ن. دوانیوه‌رۆ شوانێک له چیای دالانپهرهوه هاته خوارێ و هێندێک لای ئێمه راوه‌ستا.
ئێمه عهوهل لە سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بووین که ده‌بێ شوان هه‌تا ئێوارێ لای خۆمان رابگرین به‌لام دوایی به‌زه‌یمان پێ دا هات و به‌رمان دا و رویشت به‌لام پیمان گۆت نه‌چی به خه‌لک بلێی که پێشمه‌رگه لێره‌نه سوندی خوارد گۆتی ئه‌من چی کارم به‌وه دا نیە و دهچمەوە نان و شتومه‌کی بۆ خۆمان بینم. شوان که رویشت هه‌ر ساعه‌تێک پێوه چو رێژیم ده‌ستی کرد به توپ باران کردنی ئه‌و گه‌لیه‌ی که ئێمه لێی بووین. دیارە شوان هه‌ر لای ئێمه رۆیشت یەکراست چووە گۆردانی زێوه و خه‌به‌ری به رێژیم دا بوو که پێشمه‌رگه له‌و جێگایه‌نه. بارانێکی زور باری بوو، سێلاو هاتبوو، هه‌موومان لە یه‌ک ئه‌شکه‌وت دا کوببووینهوه کە بۆ توپ باران زۆر باش بوو. توپ بارانەکە توزێک راوه‌ستا و ئێمه‌ش به‌و چۆمه‌دا به‌ره‌و کانی تابیر هاتینه خوار و گه‌یشتینه نێزیک دێ. له‌گه‌ل هندێک جاش و پاستار به‌ره‌و روو بووین هندێک ته‌قه‌مان لە یه‌کتر کرد به‌لام وابزانم هه‌ر دوو لامان له‌و ته‌قه‌یه دا بێ ته‌له‌فات بووین. دوایی رێگاکه‌مان گوری و هندێک چوینه ئه‌ولاتر به‌رنامه‌یه‌کمان دانا و رێ که‌وتن بۆ گۆندی نوێ. سازمانده‌هی مان ئه‌و جوره بوو تیمه‌کی که‌مین شکێنمان دانا بوو که لاوه نه‌بی زاده مه‌سئوول بوو ئه‌من ده‌با لە وهسهتێ هاتبام و کاک هه‌مزه‌ش لە دوایی ده‌هات. باران راوه‌ستا بوو، یه‌ک هه‌ور له‌و ئاسمانه دا نه‌ما بوون مانگه شه‌وێک بوو وه‌ک رۆژ وابوو. گه‌یشتینه تهپۆڵکهیەک که گۆندی نوێی لێ دیار بوو. هێندێک نه‌فه‌ر لە نێو دێ ده‌گه‌ران. ئه‌من ویستم بە بێ‌سیم کاک هه‌مزه ئاگادار بکه‌م که هندێک نه‌فه‌ر لە نێو دێ ده‌گه‌رێن، له بیرمه نێوی بێسیمیی کاک هه‌مزه ئاژوان بوو، گۆتی ئه‌وه ئێمه‌ین چوینه نێو دێ، زوو کەن وه‌رن، ئێمه‌ش هاتینه نێو دێ. کاک هه‌مزه به من گۆت ئێوه برونه ئه‌و ماله دیاره رووبه رووی ئه‌و ماله دارستان بوو لهوانەیە فاسله‌ی ده‌رکه‌ی ئه‌و ماله له‌گه‌ل دارستان 40 تا 50 مێتر بێ.
نگههبانمان دانا‌و چوینه ژوره‌وه. پاش پشوودانێکی کورت سه‌ردانی نگههبانهکانم کرد. خه‌بات نگه‌هبان بوو، شه‌هید ناسر و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک لە مالێک دا بوون کە هنده له ئێمه دوور نه‌بوون. چوین سه‌ردانمان کردن و گه‌راینه‌وه. هاتینه به‌ر ده‌رکه‌ی ئه‌و ماله که ئێمه لێی میوان بووین، خه‌بات گۆتی؛ عه‌بۆ پیره‌مێردێک هات لێره دا چو، پێی گۆتم هندێک نه‌فه‌ر لای مالی ئاغاوه هاتنه نێو دێ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بن پاستارن ئاگاتان له خۆ بێت. خەبات ئەوەشی گۆت: پیره‌مێرد ده‌له‌رزی و زۆر ده‌ترسا. ئێمه‌ش زانیمان حه‌تمه‌ن پاستارن و به بێ‌سیم هه‌موو تیمه‌کانمان ئاگادار کردن. ئه‌و پاستارانه له مه‌سیری ئێمه و شه‌هید ناسره‌وه هاتبوونه نێو دێ. به ناسرمان گۆت نگههبانهکان زیاد بکه،. به‌رنامه‌ش ئه‌وە بوو که کاک هه‌مزه هندێک نه‌فه‌ری شاره‌زا په‌یدا بکات بۆ ئه‌وه‌ی لە سنووری ئیران و عراق بهلهدیمان بۆ بکه‌ن به‌لام هه‌تا دره‌نگ کاک هه‌مزه گۆتی که‌سمان بۆ په‌یدا نه‌بووە. هندەی پێ نه‌چۆ ده‌نگی ته‌قه لە به‌ر ده‌رکه‌ی مالی ئێمه هات. خانوه‌که‌مان دوو قات بوو، زۆر توند به ره‌گبار لە ده‌رکه و په‌نجه‌ری ئێمه‌یان ده‌دا له قاتی سه‌رەوە دههاتینە خوار و دیتم سادق مووسایی لە سه‌ر پێلهکانەکان ده‌هاته سه‌رێ، گۆتم سادق ئه‌وه چیه، گۆتی نزانم. دیاره سادق له‌گه‌ل ئێمه نه‌بوو و لەگه‌ل کاک هه‌مزه بوو.
کاک هه‌مزه به‌منی نه‌گۆتبوو کە له‌گه‌ل سادق چوبوونه لای لاوه. گۆتبووی ده‌ڕۆین و عه‌بۆش دێنین کوبوونه‌وه ده‌گرین. وه‌ختیک دێنه به‌ر ده‌رکه‌ی مالی ئێمه، کاک هه‌مزه به سادق ده‌لێت برو به عه‌بۆ بلێ وه‌ره ده‌رێ کوبوونه‌وه ده‌گرین، سه‌رم دێشیت و حه‌وسه‌له‌ی دانیشتنم له ژورێ نیه. که سادق دێت به من بلێت وه‌ره ده‌رێ، له‌و ده‌مه دا پاستار ده‌گه‌نێ و ته‌قەی لێ ده‌که‌ن. ئه‌منیش خه‌به‌رم نه‌بوو که کاک هه‌مزه هاتووەته به‌ر ده‌رکه‌ی ئه‌و ماله که ئێمه لێی میوان بووین و به بێ‌سیم با‌نگم ده‌کرد “ئاژوان” به‌لام به‌داخه‌وه بێ جه‌واب بوو. زۆر به‌زه‌حمه‌ت توانیمان بێینه ده‌رێ. ته‌قه لە به‌ر ده‌رکه‌ی ئیمه زۆر توند بوو.
به‌ر ده‌رکه‌ی ئێمه تانکێرهکی 6و7وهزار لێتری نه‌فتی لێ بوو و حه‌وزێکی چکوڵەی هه‌بوو، هندێک ده‌به‌ی پێخور لە نێو ئه‌و حه‌وزه داندرابوون به‌لام تانکێری نهفتەکە له به‌ر گۆله دابوو، هه‌موو دابێژ دابێژ ببوو. ئه‌و ناوه پر ببوو لە نه‌فت. خو ده‌رباز کردن له‌و وه‌زعه کارێکی ئاسان نه‌بوو. وه‌ختێک توانیمان بێینە ده‌رێ، نه‌مانده‌زانی ته‌قه لە کوێ بکه‌ین به‌لام وه‌ختی جاش وپاستار ته‌قه‌یان ده کرد ئاوری ته‌قه‌ی ئه‌وان دیار بوو کە زۆر نێزیک بوون. ئه‌گه‌ر به رهکبار له ده‌ر و دیواری ئه‌و ساختمانهیان ده‌دا که به کهلپیچ دورست کرابوو، وردە بەردیان بە سەرماندا دەباراند. نه‌مانده‌زانی کوێ گیراوه و کوێ نه‌گیراوه هه‌تا یەکێک لە هاورێیان گۆتی چونه سه‌ر بانی ماڵی ئێمه ئێستا بە ئارپیچی لیمان ده‌ده‌ن و ئه‌و نهفته ئاور ده‌گرێت و به‌خودای هه‌موومان ده‌سوتێین. به‌لام ئێمه‌ش ئیدی ده‌مانزانی پاستار لە کوێ هه‌نه، ئه‌ویش به ئاوری ته‌قه کردن بۆ ئێمه مه‌علوم بوو. ئێمه‌ش تهقهیەکی توندمان بەرەو ئه‌و جێگایانه کرد که ئه‌وانی لێ بوون و توانیمان ئه‌و ناوه هندێک له پاستاره‌کان پاک بکه‌ینه‌وه. لەو وەختەدا بوو کە شه‌هید ناسر بە بێ‌سیم گۆتی ئه‌من بریندار بوومه. گۆتمان لە سه‌ر بێ‌سیم باسی بریندار بوون مه‌که، ئه‌و پێشمه‌رگانه کوکه‌وه و وه‌ره بۆ سه‌رێ. گۆندی نوێ دوو پایگای دۆژمنی لێ بوون.
پشتی گۆنده‌که نوقتهیەکمان بۆ یه‌کگرتنەوە دیاری کرد. هه‌موو پێشمەرگەکان بۆ وێ هاتن و هه‌ر چونێک بوو یه‌کترمان گرته‌وه به‌لام ئه‌من تا ئەو کاتیش لە چارەنووسی کاک هه‌مزه هیچ ئاگاداریەکم نەبوو. هندێک خانووبه‌ره له‌وێ بوون دیار بوو تازه ساز کرابوون. ئێمه بەرەو ئەوێ ده‌رۆیشتن به‌لام وامان ده‌زانی حه‌تمه‌ن ئەوێش گیراوه. ئه‌من هه‌ر بانگی ئاژوانم ده‌کرد. فه‌رهاد پیسپای لای من بوو گۆتی ئه‌بوبه‌کر بانکی کاک هه‌مزه مه‌که، کاک هه‌مزه شه‌هید بووه. گۆتم چون؟ فه‌رهاد گۆتی ئه‌و ماله‌ی که ئێمه‌ی لێ بووین جه‌نازه‌ی کاک هه‌مزه له‌وێ که‌وتبوو! گۆتم فه‌رهاد بە راستی کاک هه‌مزه شه‌هید بووه، له‌وانه‌یه بریندار بوبێت. گۆتی نا، من ده‌ستم لە سه‌ر دلی دانا و سه‌ریم لە سه‌ر چوکی خۆم دانا، دیتم نه‌ما بوو و شه‌هید ببوو. گۆتم له کوێ که‌وتبوو؟ گۆتی هه‌ر لە نێو ئه‌و حه‌وزه‌ی به‌ر ده‌رکه‌ی مالی ئێمه که‌وتبوو، تازه‌ش گه‌رانه‌وه بۆی کارێکی ئاسان نه‌بوو.
ته‌قه هەروا زۆر توند بوو، جیا له‌و جاش و پاستارانهی که هاتبوونه نێو دێ، لە هه‌ر دوو پایگا را له ئێمه‌یان ده‌دا و لە پایگاکانی ده‌ور و بهریشەوە به توپ و خومپاره و دوشکه ده‌وری دێیان ده‌کوتا. به‌لام بیرم له‌وه کرده‌وه که هه‌موو کوده‌کانی هێز و مه‌لبه‌ند له گیرفانی کاک هه‌مزه دا بوون و هه‌موو ده‌که‌وتنه ده‌ست دۆژمن، کەوابوو چون بکه‌ن بۆ ئه‌وانه؟ وەختێک شەهید ناسر و هاوڕێیانی دیکە هاتن، کابرایه‌کیان بۆ به‌له‌دی له‌گه‌ل خۆیان هێنا بوو. مه‌جبوور بووین له‌گه‌ل ئه‌و کابرایه قسه‌مان کرد گۆتمان برۆ به‌ر ده‌رکه‌ی فلانه ماڵ و جه‌نازه‌ی شه‌هیدێک مان له‌وییه ره‌خت و تفه‌نگ و ئه‌و شتانه‌ی له گیرفانی دان هه‌موویان له‌گه‌ل خۆت به‌ره، هه‌تانی که‌نگێ ئیمه هاتین لێت وه‌رده‌گرین.
کابرامان نارد و ئێمه‌ش هه‌موو کو بووینه‌وه سه‌ر یه‌ک. له‌و وه‌خته دا دیتم کاک تاهیر نازانم لە کوێوە هاته سه‌ر خه‌ت. دیاره لاوه له‌گه‌لی قسه‌ی ده‌کرد، گۆێم لێ بوو که لاوه پێی گۆت ئاژوان شه‌هید بووه. نازانم له بیرم نه‌ماوه رەمزی ناوی شه‌هید، چی1 بوو ته‌نیا یەکهکە، له‌بیرم مایه. تاهیریش راست پێی گۆت وه‌رنه گۆندی ئه‌لیێ. ئێمه‌ش به‌ره‌و ئه‌و گۆنده رێکه‌وتین و له گه‌ل کاک تاهیر یه‌کترمان گرت به‌لام عه‌لی مه‌جیدیان جانتای کاک هه‌مزه‌ی له‌گه‌ل خۆی هێنا بوو. گۆتمان له‌وانه‌یه کۆد و مه‌دارکی هێز له‌وێ دا بن. عه‌لی جانتاکەی ته‌حویلی من دا. ئێمه‌ش که چوینه گۆندی ئه‌لیێ، نازانم بانگی کێم کرد گۆتم وه‌ره ته‌ماشا ده‌کەین کا چی له‌جانتای کاک هه‌مزه دا هه‌یه. هندێک پوول بوو، پووله‌که 56 هه‌زار و 800 توومه‌ن بوو نامه‌یەکی خێزانی که وه‌ختی تیمی ئاخری هات بوو بۆی نوسیبوو و هەندیک ئامۆژگاری کردبوو، نامه‌یەکی چکولهش کە “به‌یان”ی کچی بۆی نوسیبوو. بۆ به‌یانی چوینه گۆندی باوا. خه‌ڵک گۆتیان جه‌نازه‌ی کاک هه‌مزه‌یان لە به‌ر گۆردانی زێوه داناوه.
ئێمە چه‌ند رۆژێک لە ناوچه‌ی مرگه‌وه‌ر ماینه‌وه و پاشان به‌ره‌و بنکه‌کانمان گه‌راینه‌وه. هاتینه گه‌لی خاکۆرک، دیتم محەممهد حه‌قدار هاته سه‌ر خه‌ت. دیاره محه‌مه‌د ئه‌و ده‌م لە بنکەی باسرمه‌ی نیزیک شەقڵاوە بوو. لێم پرسی ئه‌تو لە کوێی؟ گۆتی لە گه‌رووی کهڤوته. گۆتم له‌وێ چی ده‌که‌ی؟ گۆتی ئه‌و خه‌به‌ره‌مان بیستووه و ده‌فته‌ری سیاسی به ئێمه‌ی گۆتوه برۆن بزانن چی قه‌وماوه. دیاره به پێی ئه‌و خه‌به‌ره‌ی که به ده‌فته‌ری سیاسی گه‌یشتبوو کاک هه‌مزه له‌گه‌ل زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌کان شه‌هید بوونه، ئێستا خه‌به‌ری ده‌قیق مان بده‌یە و ئێمه‌ش ئه‌و گۆزارشه دهدهینهوە بە ده‌فته‌ری سیاسی. ئێمه‌ش خه‌به‌ره‌که‌مان پێ دان. سه‌ر لە ئێواری گه‌یشتنه گه‌رووی کهڤوته که محه‌مه‌د و مه‌لا عه‌بدولای عه‌بدی و چه‌ند هاورێیه‌کی دیکه له‌گه‌ل بێ‌سیمی راکاڵ له‌وێ بوون. هه‌ر ئه‌و رۆژه سواری ماشین بووین و بۆ ساعه‌ت 12 و 1ی شه‌و گه‌یشتنیه مقه‌ری باسرمه.
رونکردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنیەتی شەهیدبوونی فەرماندە هەمزە بێهنام
26 Oct 2010
عەبۆ ئیبراهیمی
پاش بلاو بوونەوەی بیره‌وه‌ریه‌کی تاڵ و لەده‌ست دانی فه‌رمانده‌ی به‌وه‌ج کاک هه‌مزه بێهنام، چه‌ند که‌سێک داوای ئه‌وه‌یان له من کرد که چونکه شێوه‌ی شەهید بوونی کاک هه‌مزه هێندێک گۆمانی لەسەر بووه، روونکردنەوەی زیاتری له‌سه‌ر بنوسم. بە پێویستی ده‌زانم که پێشه‌کی سوپاس و ده‌ستخوشی ئه‌و که‌سانه بکه‌م که له رێگای نوسین و تەلەفون و ئێمێیلهوه ره‌خنه‌یان له من گرتووه یان پێشنیاریان به من کردووه و یان رێنوێنیان کردووم.
لەم سەرەتایەوە بە پێویستی دەزان رابگەیەنم کە راستە لە جەریانی شەهیدبوونی کاک هەمزە دا کهمتەر خه‌می هه‌بووه به‌لام ناتوانم بلێم فلانه که‌س لەو رووداوەدا تاوانبارە. کهمتەرخهمیش ئه‌وه بووه که ئێمه چه‌ند رۆژ بوو له‌و ناوچه‌یه دا ده‌سووراینه‌وه. ئه‌وه‌ش فرسه‌تێکی باش بوو بۆ دوژمن که بتوانێت مه‌علومات له‌سه‌ر ئێمه کۆ بکاته‌وه و بکه‌وێته فکری ئه‌وه چۆن زه‌ربه‌مان لێ بدات. ئه‌گه‌ر تاکتیکی شه‌ری پارتیزانی لە نه‌زه‌ر بگرین، هه‌ر ئه‌و وه‌خته‌ی که بۆمان مه‌علوم ده‌بوو کە رێژیم هێزی زۆری بۆ زه‌ربه لێدانی ئێمه کۆ کردۆته‌وه ده‌با ئێمه بە زویی ئه‌و ناوچه‌یه‌مان بە جێ هێشتبا به‌ڵام به‌داخه‌وه وامان نەکرد و دوژمن توانی زه‌ربه‌مان لێ بدات.
زۆر شت هه‌ن به‌داخه‌وه ناتوانم لێره دا باسیان بکه‌م. چون ئه‌وانه دەکەونە خانەی نهێنیەکانی حزبیەوە به‌لام دوای شه‌هید بوونی کاك هه‌مزه که ئێمه گه‌راینه‌وه بۆ بنکه‌کان، کومسیونی سیاسی نیزامی هەیئەتێکی بۆ لێکولینه‌وه پێک هێنا و ئه‌گه‌ر چاکم له بیر مابێت کاک ئه‌حمه‌د نستانی و کاک لوقمان مێهفه‌ر بوون کە هاتنه مه‌لبه‌ندی شیمال له گه‌ل ته‌ک ته‌کی ئه‌و پێشمه‌رگانه دانیشتن کە لەو شەڕەدا بەشدار بوون و سه‌باره‌ت به‌و جه‌ره‌یانه پرسیاریان لێ کردین. ئه‌و ده‌م ئه‌و شتانه‌ی که پێویست بوون ئێمه هه‌م له‌گه‌ل ئه‌و دوو به‌رێزه‌مان باس کردن هه‌م له‌گه‌ل ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی. بە کورتی ئاکامی ئەو لێکولینهوانه ئەوە بوو ئه‌وه که ئه‌من و لاوه و صادق بۆ ماوه‌ی یەک ساڵ بەرپرسایەتیمان لێ بستێننەوە! ئه‌وه‌ش بریارێک بوو راسته‌وخۆ له‌لایان ده‌فته‌ری سیاسیه‌وه درا. هه‌ر چه‌نده ئه‌من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌و کاتیش ئەو بریارەم پێ هەڵە بوو و ئێستاش هه‌ر پێم غه‌ڵه‌ته. چونکه کاک هه‌مزه فه‌رمانده‌ی هێز و مه‌سئوولی یەکەم بوو. ئەو ده‌یتوانی قه‌رار بدات و بلێت ئێمه ده‌بێ ئه‌و ناوچەیه چول بکه‌ین، بەڵام لە زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان دا ئیمه پێشنیاری ئه‌وه‌مان به کاک هه‌مزه کرد که ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ بهێلین چوونکە دوژمن بە هێزێکی زۆره‌وه که‌وتۆته دوامان و ده‌یهه‌وێ زه‌ربه‌مان لێ بدات کەچی به‌داخه‌وه کاک هه‌مزه قه‌بوولی نه‌دەکرد. ئه‌و رۆژه‌ی که ئێمه لە “گه‌لی که‌چه‌له” ماینەوەو دوژمن توپبارانی کردین و دوای ئەوەی ئێوارێ لە پشتی گۆندی “کانی تابر” رووبه‌رووی که‌مینی دوژمن بووینەوە و ته‌قه‌مان لە یه‌کتر کرد، گهراینهوە بۆ دواوه و کوبوونهوهیەکی چه‌ند دهقیقهییمان گرت، له‌و کۆبوونه‌وه دا فه‌رمانده‌رانی نیزامی هه‌موو مخالفی ئه‌وه بوون که ئێمه برۆینه گۆندی “نوێ”. بە کاک هه‌مزه‌مان گوت کە ئه‌وه ئێمه تازه لە که‌مین که‌وتوین و سوور ده‌زانین ده‌وروبه‌ری ئه‌و دێیه جاش و پاستاری لێیه، بۆ ئەوە نابێ بچینە ئەو گوندە، بە بەڵام کاک هەمزە گۆتی “به‌خۆدای ئێستا 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بن ئێمه ده‌رۆینه ئه‌و دێیه”. به‌داخه‌وه ئه‌وه ئاخر بریاری کاک هه‌مزه بوو، ئێمه‌ش مه‌جبوور بووین ملکه‌چی ئه‌و بریاره‌ی فەرماندەی هێزەکەمان بین، چونکه هیچ دەرفەتی بۆ قسەی زیاتر نەهێشتەوە. زۆر جێگا هه‌بوون ئیمه ده‌مانتوانی که‌لکی لێ وه‌ربگرین. ده‌شمان توانی نه‌چینه ئه‌و دێیه چونکه چونی ئێمه بۆ ئه‌و دێیه هیچ زه‌روره‌تێک نه‌بوو، هیچ کارێکی تایبه‌تیشمان له‌وێ نه‌بوو، کاک هه‌مزه ئیسراری کرد ئێمه ده‌بێ برۆینه ئه‌و دێیه.
دوای ئه‌وه‌ی کە دوژمن زانی فه‌رمانده هێزمان شه‌هید بووه که‌وته فکری ئه‌وه که لە دێیه‌ک دا گیرمان پێ بدات و زه‌ربه‌ی گه‌وره‌تر له پێشمه‌رگه‌کان بدات، به‌لام ئه‌لحه‌ق ئه‌وه‌ی که ئێمه ته‌حه‌مولی ئه‌وه‌مان کرد که لە چونمان بۆ گۆنده‌کان خۆمان پاراست و لە سه‌ر شاخه‌کان ماینەوە، سه‌ره‌رای ئه‌و سارد و سه‌رمایه‌ی که هه‌بوو به‌شێکی زۆر نه‌خشه و پیلانی دوژمن بە دژی پێشمه‌رگه‌ی پوچه‌ل کرده‌وه.
بەڕێزێک به نێوی کاک شۆرش پرسیاری کردووه که “بۆ لە نێو ئه‌و هه‌موو کادر و پێشمه‌رگه‌یه دا که‌سێکی سڤیلتان ناردووە بۆ سه‌ر جه‌نازه‌ی کاک هه‌مزه؟” راستە کاک شورش ئه‌وه ئه‌رکی ئێمه بوو وه‌ک پێشمه‌رگه بە دوای جه‌نازه‌ی کاک هه‌مزه دا بچین به‌لام کاک شورش گیان ئێمه ئه‌و ده‌م پێشبینی ئه‌وه‌مان کرد بوو ئه‌گه‌ر برۆینه سه‌ر جه‌نازه‌ی کاک هه‌مزه نه‌ک هەر شه‌هید هه‌مزه‌مان بۆ نەده‌هات و به‌لکو ده‌با چه‌ند جه‌نازه‌ی دیکه‌ش بە جێ بێڵین. ئێمە لە فکری ئه‌وه دابووین کە چۆن ئه‌و پێشمه‌رگانه بگهیەنینه جێگایه‌ک که بە روحیەی دوای شەهیدبوونی فەرماندە تووشی ده‌رگیری نه‌بن، ئه‌و که‌سه‌ی ئێمه ناردمان بۆ سه‌ر جه‌نازه شه‌خسی بوو، که‌س حسابی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد که هاتووه مه‌دارک لە گیرفانی شه‌هید کاک هه‌مزه ده‌ر بهێنێت.
کاک حکیم ده‌لێت “کاکی برا له نوسینه‌کانت دا هندێک تێنینی وه‌به‌رچاو بگره بۆ نموونه به سانسورکردنی هیندێک جێگا…” راسته کاک حکیم له‌و باره‌وه که‌م و کوری هه‌یه به‌لام له نوسینی بیره‌وه‌ری دا پیاو مه‌جبووره نێوی هندێک جێگا بلێت ئه‌گه‌ر نا له‌وانه‌یه بیره‌وه‌ریه‌که مه‌عنای خۆی نهگههێنێت.
ئارارات ده‌لێت “ئه‌ورۆژه‌ی جه‌نازه‌ی کاک هه‌مزه‌یان هێنابووه گوردانی نه‌بی ئه‌کره‌می زێوه ئێمه هاتبووین بۆ بووک گوستنه‌وه خه‌لک ده‌یان گۆت شهر نه‌بووه یان جاشێکی گۆندی نوێ لە کاک هه‌مزه‌ی داوه یان پێشمه‌رگه‌کان.” نه برای به‌رێزم شهر بوو شه‌رێکی زۆر توندیش بوو.
کاک زاگرۆس ده‌لێت “هێندێک که‌س ده‌لێن شێوه‌ی شه‌هید بوونی کاک هه‌مزه بێهنام گۆماناوی بووه به‌و جوره‌ی که شه‌هید بووه ده‌بێ ده‌ستی هێزه‌کانی خۆمانی تێدا بوو بێ … جەنابت هەر لەو بیرەوەرییەدا ئاماژەت بە چەند حاڵەت کردوە کە زۆربەیان نیشانەی ئەوەن کە رژیم ئاگای لە هەر جموجۆڵێکی ئێوە بووە کە ئەوەش بی هۆ نیە… تکایە ئەگەر دەکرێ زیاتر لەو بارەوە بدوێن.” کاك زاگروس ئه‌وه‌ی که ئێمه چه‌ند رۆژ بوو له‌و ناوچه‌یه دا ده‌سووراینه‌وه فرسه‌تی چاک که‌وتبووە ده‌ست دوژمن تا لە رێگای جاسووس و سیخوره‌کانی خۆیه‌وه مه‌علومات له‌سه‌ر ئێمه کۆبکاته‌وه. دوژمن هێزێکی زۆری بۆ ئێمه کوکردبۆوه. جیا له‌وه‌ی که هه‌موو پاسگاکانی رێژیم پر ببوون لە نیرو، زۆربه‌ی مزگه‌وته‌کانی ئه‌و گۆندانهشی پر کردبوون لە جاش و پاستار. با ئه‌وه‌ش بلێم له‌و مەئمووریهته دا نه یەک مه‌سئوولی نیزامی و نه یەک پێشمەرگه موافقی ئه‌وه نه‌بوو که ئێمه برۆینه ئه‌و دێیه. ته‌نیا ئه‌وه بریاری کاک هه‌مزه بوو. بەڵام راستیەکەی شانۆگەرییەک کە دوو ساڵ دواتر کۆماری ئیسلامی لەم بارەوە ورێیخست، بۆ منیش جێگای گومان بوو.
سالی 1375 ئێمه کادر و پێشمه‌رگه‌کانی کومیته‌ی سه‌لماس لە ناوچه‌ی سۆما بووین. ئەو کات من هیچ بەرپرسایەتیەکم نەمابوو. رۆژێک گۆێم لێ بوو گۆتیان که‌سێک به ناوی عه‌لی کە شورهتهکهی له‌بیرم نه‌ماوه، هاتووه بێره دا تێپه‌ر بووه و هێندیک بەڵگە و مه‌دارکی کەوتوونەتە دەست کۆمیتەی سه‌لماس. لەو مه‌دره‌که دا ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و کابرایه ده‌ستی هه‌بووه له شه‌هیدکردنی کاک هه‌مزه دا.
ئه‌و که‌سه هاتبوو لە یەکێک له‌و گۆندانه مه‌دارکی خۆی به جێ هێشت بوو. لەوێوە چوبوو بۆ دیوی تورکیه. کومیته‌ی سه‌لماسیش نازانم چۆن ئەو مه‌دره‌کانه دەست کەوتبوو. له‌و مه‌دره‌کانه دا هەبوو که ئه‌و که‌سه لە جه‌ریانی شه‌هید کردنی کاک هه‌مزه دا 50 هه‌زار تمه‌ن و چه‌ند رۆژ مەره‌خه‌سی وه‌ک ته‌شویقی وه‌رگرتووه. ئه‌وه‌ش له‌و وه‌خته دا بوو که ئێمه له گه‌ڵ ئه‌رتێشی تورکیه ده‌رگیر ببووین و 8 پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید ببوون و 14 عه‌سکه‌ری تورکیه کوژرا بوون. گۆیا ده‌بێ ئه‌و که‌سه له‌به‌ر ئه‌وه هاتبێت بزانێت ئه‌و پێشمه‌رگانه لە کوێ شه‌هید بوونه و چه‌ند که‌سن. ئه‌و رۆژه‌ی که ئه‌و که‌سه بۆ ئیران ده‌گه‌راوه مه‌علوم بوو. قه‌رار وابوو چه‌ند پێشمه‌رگه برۆنه سه‌ر رێگا و بیگرن به‌لام کومیته هه‌ر بە پێشمه‌رگه‌کانی سه‌ر گۆمرکی سپارد بوو که ئه‌وشه‌و ئه‌و که‌سه دێت، بیگرن. ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش خه‌ریکی گۆمرک وه‌رگرتن ده‌بن و گوایە وه‌ختایه‌ک که عه‌لی دێته نێزیکیان، ده‌پرسێت ئه‌وانه کێنه، ئه‌و کاسب کارانه‌ش پێی ده‌لێن ئه‌وانه پێشمه‌رگه‌نه. ئه‌ویش له‌وێ را هه‌ڵدێت و به‌و جوره ئه‌ویش خەلاس بوو. هه‌ر چه‌نده ئه‌من ئه‌و ده‌میش لەسه‌ر ئه‌و باوه‌ره بووم که ئه‌وه شانۆگه‌ریه و ئێستاش هه‌ر پێم وایه ئه‌وه شانۆگه‌ری بوو. چونکە، یەکەم بۆ ئه‌و که‌سه بە “قاپووی سێرۆ” دا نه ده‌هات بۆ ئه‌و کاره که هه‌م نێزیک‌تر بوو هه‌م خۆشتر. دووهەم بۆ ئه‌و که‌سه مه‌دارکی خۆی هێنابوون و له‌و جێگایه جێی هێشت بوون؟ ئەویش مەدرەکی دوو ساڵ لەوە پێش؟ سێهەم بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که مه‌دارکی لا بەجی مابوون دوایی نه ته‌نیا نه‌گیرا به‌لکو هه‌ر لێ پرسینه‌وه‌شی لە گه‌ل نه‌کرا؟ ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌و مه‌دره‌کانه لای به جێ مابوون، ئێمه وه‌ک پێشمه‌رگه هه‌میشه لێی بە گۆمان بووین. هه‌ر چه‌نده ئه‌و ده‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من هیچ بهرپرسیاریهتیهکم نه‌بوو و لە هیچ کۆبوونه‌وه‌یەکی مه‌سئوولان دا به‌شدار نه‌ده‌بووم، به ته‌واوی له‌و جه‌ریانه ئاگادار نه‌بووم. به‌لام ئه‌و شتانه‌ی که لە سه‌رەوه باسم کردن و چه‌ندین شتی دیکەش، وا ده‌سه‌لمێنن که ئه‌و کاره‌ی رێژیم تەنیا شانۆگه‌ری بوو، بەڵام بۆ؟ پرسیارەکەی بۆ من روون نیە.