"an independent online kurdish website

بە درێژایی مێژووی بزاڤی نەتەوایەتیی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی ئەو بڕگەیە لە بزووتنەوە کە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ڕێبەر و ڕێبکخەری بۆوە ، پڕە لە ڵاپەڕە ی هەڵنەدراو کە لەو ڵاپەڕانە دا کۆمەڵێک سەربازی ون  و ڕاز و  نهێنی ماون و هەن. kerem_neimet

لەم کورتە نووسینە دا دەمەوێ یەکێک لەو سەربازە ونانە بە جیلی ئێستای خەباتکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بناسێنم کە بەداخەوە جگە لە یەک، یان دوو گۆرانی نەبێ لە هیچ کوێ یەکی خەباتی حیزب دا باسی لێوە نەکراوە.

هەر وەک لە مێژووی حیزب دا باسی لێوە کراوە ، یەکێک لە ڕێبەرانی حیزب کە بەقارەمانیەتی و سەربەرزانە لە ڕۆژگارێکی پڕ لە خەفەقانی ئێرانی سەردەمی پەهلەوی و کوردستانێکی تەنراو بە ژاندارمی دژی مرۆڤ بووبە هێما و سیمبۆلی بەرخودان، شەهید نەحۆ پاشایی و هاوڕێکانی بوون کە پاش شەڕیکی قارەمانانە لەگەل باقی هاوڕێیانی بە کوشتنی چەندین ژاندارمی جینایەتکار ، گیانیان بەخشییە ڕێبازی پێشەوا قازی کە ڕێبازی کوردایەتی و بەرگری لە مان و مەوجوودیەتی نەتەوەی کورد بوو.

بڕگەیەک لە مێژووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا هەیە کە بە خەباتی چەکدارانەی ساڵەکانی ٤٦-٤٧ ناسراوە کە لەو ێدا کۆمەڵێک کادری ڕێبەری و سەرکردەی لێهاتووی حیزب بە شێوەی جۆراوجۆر شەهید بوون و خەباتەکە بۆ ماوەی ١٨ مانگ و بە شەهید بوونی زۆربەی بەشدارانی ئەو بڕگەیە لە خەباتی حیزب کۆتایی هاتووە . تا ئێستاشی لەگەل بێ کە کاک نەحۆ پاشائئ(باپیر شکاک)  و هاوڕێیانی هەربە شەهیدی خەباتی ٤٦-٤٧ ناوی هێندراوە و باسی لێوە کراوە، کەچی لەوێدا هەڵەیەک ڕوویداوە وبەداخەوە تا ئێستاش ڕوون نەکراوەتەوە. بەڵام لێرە دا بە بەڵگەوە عەرزی خوێنەران دەکەم کە: کاک نەحۆ و هاوڕێکانی ساڵی پێش دەستپێکردنی ئەو خەباتە دەستیان دابووە خەباتی چەکداری و شەهید ببوون. ئەوان لە ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٤٥ لە گوندی ساکان شەهید بوون کە تیمەکەیان جگە لە یەک کەس کە ئەویش لەو ساتەوەختەدا لەوێ نەبووە ، هەموویان شەهید بوون و ئەوە نووسراوەی سەر مەزاریان شاهیدی بۆ ئەو ئیدیعایەمان دەدات.

لێرە دەمەوێ باسێك لەو کەسە بکەم کە: شانسی هەبووە کەلە نەبووە و لە ژیاندا ماوە کە ژمارەیەک کوڕ و کچی لە دوای خۆی بەجێ هێشتووە، بەد شانسییەکی هێناوە کە ئەویش ئەوەیە دوای شەهید بوونی هاوڕێکانی و ئاوارە و دەربەدەر بوونی ئەو ، تا ئێستاشی لەگەل بێ ناوی لە هیچ کوێ یەکی ئەو بڕگەیە لە مێژووی حیزب د انەهاتووە.

کەرەم نەعمەتی(کەرەمێ نەعمەت) خەڵکی دێلەزی و یەکێک لە دۆست و هاوکارانی کاک نەحۆ شکاک و لە واقیعدا یەکێک لە پێشمەرگەکانی ئەوکات بووە کە هەم کەسێکی ناسراو، هەم کەسێکی شارەزای ناوچە و لە هەمانکاتیش دا بە هۆی بوونی خزم و کەسی زۆر لە سەرئەلباکی باکووری کوردستان کەلەو ڕێگایەوە توانیویەتی هاوکارییەکی باش لەگەل تیمەکەی کاک نەحۆ بکا.

کەرەم لە تەواوی ئەو ماوەیەی کە نەحۆ پاشایی و هاوڕێکانی خەریکی جەولەی سیاسی تەشکیلاتی و ڕێکخستنی خەڵکی ناوچە بوون کە لەو ناوچەیە هەتا ئیستاش بەشێک لەو ئەندامانە ماون و ناسراون بە ئەندامە سوێندخواردووەکان. ئەوان هەربەڕاستی سوێندخواردوو بوون بۆ خزمەت و ئەوانەی کە نەماون هەتا لە ژیان دامابوونەوە ئەندامی بەوەفا و دڵسۆزی حیزب بوون و ئەوانەشی کە ئێستا ماون هەر بە هەمان شێوە کەسانی دڵسۆز و بەوەفان.

کەرەم کەلە کەسە چالاکەکانی تیمەکەی کاک نەحۆ بووە، زۆرنامە و ڕاسپاردەی بەرپرسەکەی بۆ کەسانی ناودار و نیشتیمان پەروەری ناوچە بردووە و پەیکی نێوان کاک نەحۆ و تەشکیلاتی ناوچەکانی سەڵماس و شپیران بووە . یەکێک لەوکەسانە کە نەحۆ پاشایی لە ڕێگای کەرەمێ نەعمەتەوە پەیوەندیی پێوە کردووە مەلا سەیدێ مەلای بە ناو بانگی دێلەزی بوو کە (بەداخەوە بینایی نەبوو) کە قسەی یەکەم لە دەڤەرەکە قسەی ەئو مامۆستا گەورە و نیشتیمان پەروەرە بوو. قسەی ەئو بە فتوا حیساب دەکرا. بۆیە کاتێک بە خەڵکی دەڵێ: هەرکەس جاسوسی بۆ ژاندارم بکا نە دینی هەیە و نە ئیمان، خەڵک ئامادە نابن ئیزنی ژاندارمەکان بدەن بۆ ماڵەکانیشیان.

کەەم زۆر جار باسی چۆنیەتیی ئەو ڕووداوەی کردووە و بەداخەوە تۆمار نەکران و هەمووی لەگەل کەرەم چوونەوە ژێر گڵ.

وەک خۆی گیراوەتەوە و لە گۆرانیەک دا یەکێک لە هونەرمەندەکانی ناوچە(قادۆ) باسی دەکا، کەرەم ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش ئەوەی کە نەحۆ و هاوڕێکانی بکەونەوە گەمارۆی ژاندارمەکان، نامەیەکی نەحۆ دەباتەوە ناوچەی شپیران. ئەوەی من پرسیارم کردووە دەبێ نامەکە بۆ مەلا سەیدێ بووبێ. تا کەرەم پەیامەکە دەگەینێ، بەداخەوە دوژمن دێتەوە سەر نەحۆ و هاوڕێکانی و دوای شەڕێکی قارەمانانە هەموویان شەهید دەبن و ژمارەیەکیش ژاندارم دەکوژرێن کە ناسراوترین یان لە ناوچە دا دەرجەدارێک بۆوە کە خەڵک بە هۆی ئەوەی گوێی گران بوون ، پێیگوتووە کەڕۆ.

کاتێک خەبەری ئەو داستانە قارەمانانەیە و شەهید بوونی هاوڕێ وبەرپرسەکەی کەرەم بڵاو دەبێتەوە ، ئەو بە نائۆمێدی ڕێگای شاری وانی باکوور دەگرێتەوە بەر و لەوێ دەگیرسێتەوە. کەرەم لەو کاتیەوە تا دوای سەرکەوتنی ڕاپەرینی گەلانی ئێران بە دژی ڕێژیمی پاشایەتی لە ئاوارەیی و دەربەدەری دا ژیاوە . زۆر جار لە لایەن پۆلیس و ژاندارمی تورکەوە تەعقی کراوە و ناچار کراوە ەب نهێنی بژی. پاش نیزیک پانزدە ساڵ کەرەم و مناڵەکانی گەڕاونەتەوە گوندی دێلەزی و و لەوێ لە زێدی خۆیان گیرساونەتەوە و هەتا ئەوڕۆژەی کەلە ژیان مابووە وەفادار بە ڕێبازی شەهید نەحۆ و هاوڕێکانی مایەوە و کەمتر دانیشتن و مەجلیسێك هەبووە کە کەرەم باسی لە شەهید نەحۆ و چۆنیەتیی شەهید بوونی ئەو نەکا و فرمێسک بە چاوانی دا نەهێنە خوار.

کەرەم نیزیک ٩٠ ساڵ تەمەنی کرد و لە ماوەی ژیانی دا ٤ جار ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە کە یەکێک لە هاوژینەکانی لە خزمانی شەهید نەحۆ بووە و سەرجەم ١٤ کوڕ و ١١ کچی لە ژیان دا ماوە .بەداخەوە کەرەم لە ساڵی ٢٠٠٦ کۆچی دوایی کردوە.

ڕووحی کەرەمێ نەعمەت و هاوڕێ شەهیدەکانی شاد


ئەمەش نووسینێکی کورتی  هاوڕێ عیسمەت عەبدی کە لە کاتی شەهید بوونی ئەو پۆلە لە تێکۆشەرانی دێمۆکرات دا لەگەل ئەوەی تەمەنی کەم بووە، بەڵام شاهیدی ئەو ڕووداوەیە وهەروها سوپاسی بەڕیزیان دەکەم بۆ وێنەی گڵکۆی شەهیدانی ٢٧ ی بانەمەڕی ١٣٤٥.

ئیرۆ٥١ ساڵ سەر شەهادەتا نحۆ پاشای و هەڤالێن ڤی دەربازدبە .٢٧ گولانا سالا ١٣٤٥شەهید نحۆ گەل شەهید ڕزا مامێ خوە ، فیرۆز برا و ناجی خوارزی و مەلە سمایل خەلکێ پیرانشارێ ل گەلیێ گۆوێ بنتارا چیاێ وەریسۆک هنداوا گۆندێ ساکان ل ئالیێ ژاندارمێ رێژیما شاهڤە تێنە دۆرپێچکرن و مخابن تنێ نحۆ دکارە ژ وێ ئێرشێ رزگار بە و پاش شەرەکی قەهرەمانانە ئەو ژی ل گرێ زەر هنداوا گۆندێ ساکان تێ شەهید کرن .ل ڤیدۆێ دە ب تەوایی تێ بەحس کرن لێ فەقەت تاریخا شەهید بوون گۆتاربێژ ئیشتباە دبژە.

سلاڤ سەر رحێ شەهید نحۆ و هەڤالێن ڤی و تەواێ 


 
شەهیدێن کۆردستانێ

mezari_shehidan_3mezari_shehidan_1mezari_shehidan_2shehid_banemer4

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی