خوێنەری هێژا
ئەمەی لە بەردەستتاندایە دڵۆپێک لە دەریایەک خەبات و تێکۆشانی مرۆڤێکی هەتا سەر دێموکرات و وەفادار بە ڕێبازی شەهیدانە کە خۆشی سەخاوەتمەندانە گیانی شیرینی لە تەمەنی لاویەتی دا فیدای ڕێبازەکەی کردووە.

کاک عەلی کاشف پوور ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، یەکێک لە کەسایەتی و خەباتکارانی ناسراوی نێو ڕیزەکانی حیزب بوو کە خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵک و کادر وپێشمەرگە و ڕێبەرانی حیزب بوو. ئەوەش باس و بیرەوەریی کۆمەڵێک لە هاوڕێیان و هاوخەباتانی کاک عەلیی شەهیدە کە لە تویی کتێبێک دا بە زاراوەی کرمانجی لە ساڵی ١٩٩٧ و لە لایەن بنەماڵەی بەڕێزیانەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە و لە ساڵی ٢٠١٩ یەکێک لە هاوخەباتانی شەهید عەلی کردوویەتی بە زاراوەی سۆرانی و بە شێوەی پی دی ئێف بڵاوکراوەتەوە .
یاد و ناوی شەهید کاک عەلی کاشف پوور هەردەم لە لامان زیندووە.
تکایە بۆ داگرتنی کتێبەکە ئێرە کلیک بکەن

