بەناوی خوای دڵاوای دلۆڤان
هەر وەک هەموو دەزانـن مەسەڵەی ژن بـابـەتێکی گرینگی ئـەوڕۆیـە. لە ڕوی نەناسین و نەزانین ئەوهەوڵ و دەولانەی دەدرێن بابەتەکەیـان ئـاڵۆزتـر کردوەو
مەسەلەکەیان وا تێکەڵ پێکەڵ کردوەو کردویـانـەتـە گرێی پـوچکەیـەک هەروا بـەهـاسانی نـاکرێتەوە . نـەک لێکیان نـیـزیک نـەکردون بـەڵکو دوژمنایەتیەکیان دروست کردوە کە گەیوەتە کوشتن سوتاندن وهتد. هەمو شانەکانیشیان لە سەری ئیسلامـدا شکانـدوە، ئەوەی بڕوای بە ئیسلام نـیە ئاساییە ڕەخنەی هەبێ، چونکە ئـەو لـە ئـەسڵدا دینەکەی قـبوڵ نـیـە. بـەڵام زۆر بـەداخـەوە ڕەفـتاری هـێـنـدێـک موسوڵمان لە پلەی بـەنـاو ڕێـبەریشدا هەم خۆیـان هـەتـڵەکردوە وهـەم زۆرێکی بـەهەڵە بـردوە و بـۆتە بـەڵگە بۆ تانەو تەشرو هێرش و پەلاماریش. گلەییەکەش هەرلەوانە وبەرپرسایەتیەکەش هەردەکەوێتە ئەستۆی ئەوان.بۆیە باشترەبزاندرێ ئیسلام چ جیگەو پێگەیەکی بەژن داوەو چ حیسابێکی لەسەر کردوە .
دێمە سەر باسەکە
بـەبێی دەمار گرژی دەڵێم : ئیسلام بایخێکی زۆری بەژن داوە ، دەشزانم زۆران ئـەوەیان قـبوڵ نیە. بـەو پەڕی ڕیـزو حورمەتەوە لـە ژنی ڕوانـیوە و دەڕوانێ. ئەوەی لە داب و نەریتی وڵاتان بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا دەبیندرێ بە دڵنیایەوە ئیسلام نیە و بەسەریدا سەپاوە. تۆ بێنە دنیای ١٤٤٢ ساڵ لـەمەو بـەر دەگەڵ دنـیـای ئـەوڕۆ هـەڵسەنگێـنە گریـنگی ئـەو دیـنـەت بـۆ دەردەکەوێ. لە ڕوانگەی ئیسلامەوە ژن شەریفترین مرۆڤە، دایـکە، خـوشکە ، کـچە، پـورە، نەنکە، لەوەش گرینگتر شەریکی ژیانی پـیاوە، لـە هەمـوشیان دا مـافی زیـادی پێدراوە و مخابـن لـێی زەوت کراوە. وەک پـیـاو نـوێـنەری خوایە لەسەرزەوی . دایکەواو باوکە وا نمونەیانە . ژن دایکەو مـنداڵی دەبـێو پـەروەردەی دەکا کە لـە دواڕۆژدا دەبنە ژنـان و پـیاوانی نـاوداری ئـەم جیهانـە، تەنـانـەت ئـەو پـیاوانەی بێحورمەتیش بەژن دەکەن هەر لەژن بـون! لـە مافی مرۆڤانـەدا ژن دەگەڵ پـیـاو بەرانبەرەو کەمتری پێنەبڕاوە.
لـەسەر دەمی نـەزانـیدا کە ژن بـەدەست پیاوەوە دەیناڵاند و هەموو مافێکی لێ زەوت کرابـوو، وەک حەیوانات سات و سەودای پێدەکرا ، ئیسلام هات و ئەو داب و نەریتانەی تێکەوە پێچاو مافی خوێندن ،خاوەن مڵکی ، مـیرات ، زەواج ، دابین کردنی بژیوی ژیان وزۆریتریشی بۆ مسۆگەر کردن .زوڵم وزۆرو بەد ئەخلاقی ومامەڵەی خراپی دەگەڵ ژنان قەدەغە کرد . ئەوەی وەک زوڵم لە ژنان دەکرێی هەر ئەو ڕەوتە غەڵەتەی کۆنە کە مێشکی هێندێک لە پـیاوانی بـەر نەداوە ئەگینا فڕی بە ئیسلامەوە نیە. ئەو ناعەداڵەتیە لەناوغەیرە ئیسلامیشدا دەکرێی .پەیامبەر لە حەجی ماڵ ئاوایی دەڵێ : ( بە شێوەی جوان دەگەڵ ژنان ڕەفتار بکەن، ئـێـوە خاوەنی نـەفسی ئـەوان نین ، ئـەوان ئـەمانەتی خوان لـەلای ئێوە . بە پێی یاسای ئیسلام تێکەڵاویان بۆ ئیوە حەڵاڵ کراوە. ئەی خەڵکینە تێبگەن وخۆ بپارێزن .) بڕوانە چۆن هۆشدار دەداو دەفەرموێی خەڵکینە تێـبگەن ، واتـە مـرۆی لـە دیـن تێگەیشتو هەرگیز ژن لە مافەکانی بێبەش ناکا، ئەرکێکیان ناخاتە سەرکە توانـای کردنیان نیە. کاتێک شەڕیکی ژیانە ، شەراکەت خۆی مانای و ناوەرۆکی هەیە، ئەوەنیە لایەنێک بە مەیلی خۆی چی حەز لێبو بیکا.
پێغەمبەر ( ص) بەنەخۆشی هاتـە مـزگەوت کوتی :لـەبەرخوا نوێژ لەبیر مەکەن دەگەڵ ژنەکانتان لە باشیش باشتر بن . بۆ ئەوەی گومان لە بەرانبەری ژنو پیاو دا نەمێنێ بڕواننە ئایەتی ٣١ ی سوڕەی حوجوڕات{ ئەی مرڤەکان ئێوە لە نێرو مێیەک کەوتـونـەتـەوە، کردومـن بـەگەل و هـۆز تـا یـەکتر بـناسن وهـاوکار بن بـاشترینتان لـە لای خـوا پـارێـزگارینتانـە } لـێرەدا دەردەکەوێ هەمـو مرۆڤەکان عەوڵادی یەک دایک و بابن ، دوایە گەل و هۆزیان لێ دروست بـوە ، هـێچیان بەسەر ئەویتریانەوە نیە مەگەر بە ئاکارو کردارو خۆ پاراستن لە خراپە. باشترە بڵێم :کردەوەیە پلەو پایەو کەسایەتی مرۆڤ دیاری دەکا ، نەک تایەفەوعەشیرە، ژن یـان پیاو بـون و هـیتر . ئـەنجومەنی نـەتـەوەیەکگرتـوەکانیش دەڵێ : مرۆڤ بـە ئـازادی لـە دایک بـوەو لـە مافیش دا بـەرانبەرن . زۆر پـیش دـنیـای ئـازادو پێشەکەوتو، خوا ١٤٤٢ساڵ لەمەوبەر ژنو پیاوی وەک بەرانبەر حیساب کردوە. بەداخەوە زۆر جار سەبارەت بـە ژن و مـافەکانی شتی داتـاشراو دەکوتـرێ و دەبیندرێ ، هێندێک تـەعبیرو تـەفـسیری تـێـنە نـەگەیـشتوانـە، یـان غـەرەزاویـو بـەراوەژو کراو لـیـدەدرێـنـەوە . مـن هـیـچ نـاڵـێم .زاناو کۆمەڵناسی فەرانسەوی ( جۆستاف لۆبون ) دەڵێ : گەورەیی ئیسلام لەوەدایە هیچی لە پلەو پایەی ژنان کەم نەکردۆتەوە ، بەڵکو، هـەوەڵ دینە کە کەرامەتی ژنی پـاراستوە . مەسەلـەی بەرانبەری بۆ ئەو دوانە لە مرۆڤ بون ومـافەکانی مـرۆڤ دایـە ، ئـەگینا نـەک هەر ژن و پیاو بەڵکو پیاوەکانیش جیاوازیـان هـەیـە .لـە دنیای پێشکەوتـوش ئەو جیاوازیە ڕوونو بەرچاوە، نە جل و بەرگ نە خوو خدە ونە زانست و لێهاتوییان وەک یەک نیە . تەماشای سینگ و بەرۆکی پیاو بکە دەڵێی جەنگەڵی ئـامازۆنە و سەر سینگی ژنیش تاقە دەنکێکی لێنەڕواوە. تـۆنی دەنیگیان، بە بیستنی ژن و پیاو جیادەکرێنەوە. بەڵێ هەشن ژن و پیاوی ئەوتـۆ کە شیوەی یـەکتری دەدەن و جل وبەرگی یەکتری دەبەر دەکەن ، ئەوەش زۆر کەمە.
یـەکێک لـە ئێعجازەکانی ئـایینی ئیسلام و مەزنی و بەرزی پلەو پایەی پێغەمبەر ( ص) ئـەوەیـە کە خوا هەوەڵـێن وشەی، کە بـۆ ئەو پەیـامبەرە نـەخـوێندەوارە ناردوە، وشەی ( إقرء ) واتە بخوێنە . بەڵێ نەخوێندەوار دەبێی بخوێنێ . مـانـاو نـاوەرۆکی ئـەو وشـەیــە کە هـەمـوو پێشکەوتـنـو سەنـعـەت و تـەکنۆلـۆژیـایـەی لێکەوتـۆتـەوە هەروا سادەنـیە. دیـنێکی کە خوێـندن و زانستی لـە هەموشتێک بە باشتر زانیوە ،نـاکرێی بـەهێندی نەگری و بە ئەفیونی کۆمەڵگای بزانی ! دەکرێ پـەیـڕەوانی هـێـندێک ئـیـدەو ئایین بە باشی نەزانن یان خراپ تێگەیشتبن ، یان بەرژەوەندو مەسڵەحەت بـەملاو ئـەوڵای دا بـردبن ، یـان تەماعو چاوچنۆکی و بێی ئیرادەیی و ترسنۆکی وەسەر تـەڵـەی پـەڕانـدبن، بـەڵام دینەکە ئـەوەنیە کە دژمن و دژبەرانی تەعبیرو تەفسیریان لێکردوە . کام دنیای پێشکەوتـوی ئـەوڕۆ توانیویەتی بەبێ عیلم و زانست کارێک بکاو شتێک دروست بکا. نامەوێی بڵێم: وەرن هەموتان موسوڵمان بن ، بـەڵکو حەزدەکەم هەموتـان بـەمەنتیق و زانـست لێکدانەوە بکەن، بە ئینسافەوە، بێی دەمار گرژی و غـەرەز ڕاستیەکان بڵێن، با ئەوەش نەبێ کەدەتانەوێ.!
براتان مەلا برایمی مەجید پور ١٢ جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی
٢/ ٦ / ٢٠٢١ ی زایینی
…
هەر بابەتێک لە سایتی پێشمەرگەکان بڵاو دەبێتەوە بۆچوونی نووسەرە.