"an independent online kurdish website

بەمەمەبەستی ورووژاندنی باس لە سەر کۆمەڵێک بابەتی گرینگی ڕۆژ بە نیسبەت پرسی کورد و کوردستان دەمانەوێ ئەم چەند پرسیارە بێنینە گۆڕێ و ئێوەی بەڕێزیش ڕاو سرنجی خۆتان باس بکەن تا هەرچی زیاتر کۆمەڵگای کوردستان لەگەل ئەم کۆمەلە بابەتە باسەکان بەرفراوانتر بکاتەوە.soleyman_keleshinu
ئەم کۆمەڵە بابەتەی کە دەمانەوێ بپرسین، لە نەزەر ئێمەو ەگرینگترین باسگەلی ئیمڕۆی ئێمەی کوردن کە راستەوخۆ بە چارەنووس ئێمەوە بەستراونەتەوە.

لە ئامادە کردنی: کاووس عەزیزی

١. دوای ماوەیەک بێ دەنگی لە باس و بابەتی پەیوەندیدار بە کۆنگرەی نەتەوەیی یەوە، ئەوە دووبارە ئەو باسە دەوروژێندرێ و گوایە بەرەو کۆنگرە دەڕۆین، دەمانەوە بپرسین، کۆنگرە دەگیرێ؟ ئاکامی کۆنگرە دەتوانێ چارەسەری لانی کەمی کێشە وکەم و کۆڕی یەکانی نێو بزووتنەوەی کوردی بکا؟ بە گشتی ڕاتان لە سەر کۆنگرەی نەتەوەیی چیە؟

و.هەر وەک دەبینن هەر پرسیارێکتان چەند پرسیارە . ‌ڕاستی ئەوەیە کە گرتنی کۆنگرەی نەتەوەیش بەستراوە بە وەزعی ناوچە و ئەحزابی کوردی. دەبینن کاتێک کە ئەحزابی دژبەرییان کەمە باسی گرتنی کۆنگرەی نەتەوەییش گەرم و گورە؛ بەلام ئەگەر ئێختلاف و دژبەری لە ناو حیزبەکانی کوردی دا پێک دێ. گرتن و باسی کۆنگرەی نەتەوەییش شلتر دەبێ. بە ئێحتمالی زۆر کۆنگرە بگیرێ، بەلام رەنگە کۆنگرە لە وەزعێکی وەها دا نەتوانێ ئامانجەکانی بپێکێ. لە بەرئەوە هەر وەک دەبینن؛ دوایی ئیجازە نە دا ن بە هاوسەرۆکی پەیەدە سالح موسلم بۆ باشووری کوردستان ؛کەم و زۆر دژبەرییەک لە نێوان دوو ،یان سێ هێزی بە باندۆری کۆرد وەک پارتی دێمۆکرات وپ ک ک و پ ی د دا چێ بووە.

هەروەها هێزەکانی رۆژهەلاتی هەتا ئاستێکی نارازی بوون. هەر وەک دەزانن هێزەکانی باشووریش زۆر یەک دەنگ نین. هەر بۆیە ئەگەر مروڤ ڕابردوو و دیرۆکی کوردان دەدا تە بەرچاو ؛ مروڤ ناتوانێ زۆر خوشبین بێ. چوونکی کوردەکان زۆر ستراتێژیک فکر ناکەن. هەر حێزب و گرۆپیک زۆرتر قازانج و بەرژەوەندیی حیزب و گروپی خۆی بەرچاو دەگرێ هەتا قازانج و بەرژەوەندیی نەتەوەیی.ئەوەش مروڤ نیگەران دەکا. هەر وەها من کەمێک نیگەرانم کە ئەحزابی کوردی لە کۆنگرەی نەتەوەی دا دابەش بن لە سەر ئەو بەرەیەی کە ئێستا لەجیهان و ناوچە دا شکل دەگرێ . وەک بەرەی ئامریکا وغەرب و تورکیە ….هەروەها بەرەی ئێران ، رووسیا؛ چین و سووریا و عیراق ، دا بەش بن ونەتوانن چاوەروانی خەلکی بە جێ بێنن.

بەلام ئەگەر وادابنێین ئەوە خراپترین حالەتی کۆنگرەی نەتەوەی بێ؛ بەلام دیسانیش من پێم وایە کۆنگرەی نەتەوەی یەکێک لە خەونەکانی گەلی کوردە و سالانی سال بۆ ئەو یەکیەتییە خەبات کراوە. هەروەها هەموو حیزبە گەورە و بە تەجروبەکانی کوردستان تێیدابەشدارن و موسئوولییەتێکی مەزن و دیرۆکی لە سەر شانییانە ، بێ گومان نەتیجەی باشتر دەبێ. من ئینتزار دەکەم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەستپێکی یەکیتی هەر چوار پارچەی کوردستان؛ ببێتە دەستپێکی دەولەتی کوردی؛ ببێتە یەک دەنگی ویەک رەنگی هەموو کوردەکان. نابێ کوردەکان ئەم هەلە مەزنە لە دەست بدەن؛ هەر کەس و لایەنێک ببێتە سەدەمی لە دەست چوونی ئەم هەلە کە بۆ کورد رەخساوە؛هەتا هەتایە روورەش و شەرمەزاری تاریخی گەلی کورد دەبێ.دیسان هیوادارین رێبەران وئەحزابی کوردی گەورەتر لەوە بن کە شتی پچووک و ئیختیلافی ئەم کەسە لە گەل ئەم کەسە یان ئەم حیزبە لە گەل ئەم حیزبە شرۆڤە بکەن؛ دەبێ باسی قازانج و بەرژەوەندیی گەلی کورد بکرێ.

٢. ئەوە ماوەیەکە دیسان شاڵاوی ئیعدام لە ئێران و کوردستان دەستی پێکردووە و لە ماوەی کورتی سەرۆکایەتی حەسەن ڕووحنای دا کۆمەڵێک بەندکراوی سیاسی ئیعدام کراون کە بەداخەوە لەو شاڵاوە دا کورد و بەلووچ پشکی شێریان وەبەر کەوتووە، ئێوە ئەو سالاوە بۆ کام هۆکار دەگەڕێننەوە و ئەرکی ئێمەی کورد بە گشتی و حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و جڤاکی یەکان لەم قۆناغە هەستیارە دا دەبێ چی بێ؟

و. بەلێ؛ لە راستی دا قەت ئێعدام لە ئێران دا رانەوەستاوە تا جارێکی دیکە دەست پێ بکاتەوە. دەتوانین بلێن زۆرتر بووە و ئێستا رۆلە مافخوازەکانی گەلانی ئێران بە کۆمەل ئێعدام دەکرێن. ئەویش یەکێک لە هۆیەکانی ئیعدامی رۆلەکانی ئێران و کوردستان دوای هاتنە سەر کاری ئاقای حسن روحانی دەتوانێ ئەو ئێختیلاف و دوو بەرەکی یە لە ناو دەسەلاتدارانی کۆماری ئیسلامی دایە. هەردوایی سەفەری حەسەن رووحانی بۆ ئامریکا و دەست پێکردنی دانوستانی لە ئامریکا ، و غەرب و باسی کرانەوەی دەرگای گۆران کارییەکان و رەفتاری تازە لە گەل جیهان و چارەسەر کردنی مەسەلەی ئەتۆمی و هەلگرتنی شیعاری مەرگ بەر ئامریکا. دیارە بالی خامنەیی و موحافیزەکاران ئەو رەفتارەی حسن روحانی یان پێ باش نیە ،هەر بۆ ئەوەی بە جیهان و خەلک بلێن ئاقای روحانی هیچ کارەیە و تەنیا دەتوانێ قسەی خۆش بۆ جیهان و خەلک بکا. ئەوەی بریار دەدا و ئێران بە رێوەی دەبا ئێمەین .

بە نەزەری من هۆکاری دیکەش ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژایی تەمەنی خۆی دا کەلکی لێ وەرگرتوە،ئەویش ئەوەیە کە هەر کات کۆماری ئیسلامی لە لایەک رووی خوشی نیشان بدا، بێ گۆمان لە رووەکەی دیکەوە قەهر و کوشت و کوشتار، شکەنجە .ئیعدام و مالوێرانی لێ دەبارێ.ئێستا کە لە گەل ئامریکا و غەرب روویەکی خۆش لە خۆیی نیشان دەدا و لە ئێرانیش دا گرتن و شکەنجە و تەپەسەر کردنی خەلکی و داخستنی روژنامە و گۆڤار و سایتی رەخنە گر هەروەها ئیعدامی رۆلە ئازادیخوازەکانی ئێران بە گشتی و رۆلەکانی گەلی کورد و بلوچ بە تایبەتی. بەلام ئەوەی کە دەلێ ئەرکی ئێمەی کورد بە گشتی و حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و جڤاکی یەکان لەم قۆناغە هەستیارە دا دەبێ چی بێ؟‌ من پێم وایە خەلکی کورد ئەرکی خۆی هەتا ئەو جێگایە کە بۆی دەکرێ دەزانی و ئاشنایە. بەلام ئەوەی جێگای داخ و کەسەرە کە حیزب ورێکخراوەکانن، کە بە شێوەی پێویست بە ئەرکی خۆیان هەلناستنەوە و یەک ناگرنەوە و پێکەوە ناسازن و هاوکاری ناکەن. هەر هەموویان خۆیان بە خەلکی و بە نوێنەری خەلک دەزانن ؛ بەلام هیچ کامیان بە قسەی خەلک نرخ دانانێن.

ئەوە نیە دەنگی خەلک و ئەندام ولایەنگرانی حیزبەکان لە هەموو جێگایەک بەرزە و هاوار دەکەن ئیدی بەسە بۆ یەکتر قەبوول نەکردن، ئیدی بەسە بۆ جیابوونەوە و دژایەتی یەکتر گردن. ئەوە نیە رۆژانە لە سەر شاشەی تلوزیونەکان ؛ لە مەشی سەر شەقامەکان؛ لە کۆر و کۆبونەوەکانی داخراو دا هاوار دەکەن یەکگرتن یەکگرتن ؛ هاوکای هاوکاری، یەک دەنگی یەک دەنگی کوردی یان دەوێ . باشە لە ئەوە روونتر پەیامی خەلک چۆن بێ؟بەلام مەخابن رێبەریی ئەو حیزبانەش وەک زۆربەی هەرە زۆری حیزبەکانی رۆژهەلاتی ناوین تەنیا خۆیان بە عەقلی تام و تەواو دەزانن ،هەر بۆیەشە تەنیا قسەی خۆیان دەبنە سەر و ئامادە نابن راپرسیەکی راست و دروست لە خەلکی خۆیان بکەن. ‌من هیوادارم کە خوێنی بە ناحەق رژاوی ئەم رۆلانە ببێتە مایەی یەکگرتن و لێک نێزیک بوونەوەی هێزەکانی رۆژهەلاتی کوردستان ، هەتا بتوانن لە ئەمرۆ و داهاتوو دا باشتر گەلەکەمان بپارێزن و خزمەتی بکەن؛

٣. ڕۆژئاوای کوردستان لە دۆخێکی ترسناک دایە، لە لایەک هەڕەشەی ئیسلامییە توندئاژۆکان بە هاندانی دەوڵەتی تورکیە و کۆمەڵێک لایەنی دژ بە کوردی دیکە، لە لایەک تاکڕەویی لایەنێکی کوردی و پەڕواێز خستنی باقی لایەنەکان لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەو بەشە لە نیشتیمان ، چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ پێتانوایە ئەو وەزعە بەرەو کوێ دەروا؟

و. بە راستی ئەو پرسیارە زۆری دەوێ کەکێ من؛ ئەگەر ئێمە بمانەوێ بە تەواوی وڵام بدەینەوە بۆ ئێرە نابێ؛ لەبەر ئەوەی کاتێکی زۆری دەوێ.بەڵام بە کورتی ڵام دەدەمەوە . کەکۆ من سالێک و چەند مانگ پێش ئێستاش لە تلوزیونی تیشک دا هەر ئەم ولامەم دایەوە؛ وەزع و قەیرانی سووریە لە دەستی خەلکی سووریە و حکوومەتەکەی چۆتە دەرێ و ئێستا بۆتە قەیرانێکی جیهانی. ئەوەی کە ئێستا کەمتر دەخالەت لە و قەیران و بریاردانە دا هەیە خەلک و بەشار اسد ن. دەبینین کۆر و کۆبونەوە لە سەر شەر و قەیرانی سووریە لە دەروەی سووریە دەگیرێن بێ ئەوەی کە دژبەرەکان یان حکوومەتی سووریە بەشدار بن؛ مەبەستم ئەوەیە کە ناتوانین وەزعی رۆژئاوای کوردستانیش زۆر لە وە جیابکرێنەوە. ‌ ئێستا راستیی ئەوەیە کە هەتا زلهێزەکانیش نازانن وەزعی سووریە و رۆژئاوا بەرەو کۆیێ دەچێ لە بەر ئەوەی وەزعەکە هێندە ئالۆزەو تەنیا یەک و دووش نین کە بتوانن لە سەر وەزعی سووریە و رۆژئاوا قەرار بدەن. بەلام ئەوەی کە بۆ ئێمەی کورد گرینگە ئەوەیە کە، ناو مالی خۆمان رێک و پێک بکەین و ئامادە ویەک دەنگ بین ؛ دەتوانین لە هەر ئالۆگۆرێک دا باندۆرمان هەبێ و مافی خۆمان بپارێزین. لە هە موو جێگایەک یەکیتی و یەک دەنگیی کورد گرینگترین فاکتۆری سەرکەوتن دەبێ بۆ کورد و کوردستان.

٤. دوای هەڵبژاردنی پارڵەمانی باشوور ، کۆمەڵێک گرفت هاتۆتەوە ئاراوە و هەتا ئێستاش دوای مانگ و نیوێک نەیانتوانیوە حکوومەت پێک بێنن، ئێران دەخالەتی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لە کار وباری ناوخۆی باشوور دا دەکا ، هیزەکان یەکتر تەحەموڵ ناکەن، ئەو دۆخە بە ترسناک دەبینن؟ ئەگەر ئەو گرفتانە درێژەیان هەبێ ، کێ یە ئەو گرێ کوێرانە بکاتەوە؟ ئەوەتە لایەنی توندئاژۆی ئیسلامی تەنانەت سروودی نەتەوایەتیی کوردی قەبووڵ نیە و بە کفر دەزانێ؟

و. هەر وەک ئێوەش دەزانن.؛ هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی ئەو ەندە تەجروبە و ئەزموونی حوکمرانییان نیە. سەرەرای ئەوە ش نەیار وحکوومەتە داگیرکەرەکانیش بۆئەوان ئاستەنگ و موشکیلە دەخۆلقێنن و دەست تێوەردان دەکەن بۆ تێکدانی وەزعەکە. بە تایبەتی حکوومەتی ئێران ، نەک تەنیا لە کوردستان دا بەلکوو هەموو ئێراق . ئێران کە هەمیشە خۆی وەک دۆست و دلسۆز و هاوکاری هەرێمی کوردستان وحیزبەکانی نیشان دەدا ؛ بەلام لە بنەرەت دا ئەوان ماکە و دایکی هەموو دوو بەرەکی و ئێختیلافی ناو کوردانن. بە ناوی هاوکارییەوە تۆوی دووبەرەکی دەچێنن هەتا بتوانن ئامانجەکانی خۆیان بەرنە پێش و دوستانی ئیسلامی و کاتیی خۆیان بە هێز بکەن. من پێموایە گەلی کورد و حیزبەکانی باشوور لەو ماوەیە دا باش کۆماری ئیسلامی یان ناسیوە. بەلام ئەگەر گەلی کورد و حیزبەکانی هەتا ئێستاش دوژمنایەتی و فێل و تەلەکەکانی کۆماری ئیسلامی یان نەناسیوە و پێیان وابێ داگیر کەران و کۆماری ئیسلامی دێت گرێ کۆێرەکان بۆیان دەکاتەوە ؛ ئەوە جێگایی داخە. دەبێ بلێن سەرەرای هەموو کەم و کۆرییەکانیش؛ هەر ئەو حیزب و پارتی شۆرشگێرانەن کە هەتا ئێستا ش خەباتی نەتەوەی بەرەو پێش دەبەن و کوردستانی یان پاراستووە؛ هەر ئەوان دیسان گیروگرفت و گرێکۆرێرەکان دەکەنەوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆێرایی چاوی دوژمن و نەیاران بەرەو پێش ببەن. نە کۆماری ئیسلامی ئێران ؛ نەش ئەوپارلمانتێرە ئیسلامی یانە ئامادە نابن بۆ سروودی نەتەوەیی هەستنە سەر پێ. ئەو کەسانەی کە ئامادە نین لە بەر سروودی ئەی رەقیب هەستنە سەر پێ لیاقەتی کورد بوون و پارلمانی کوردستانییان نیە.

٥ .ڕەوتی ئاشتیی نێوان پ ک ک و دەولەتی تورک پێشڤەچوونێکی ئەوتۆ بە خۆیەوە نابێنێ و هەرکام لەو دوو لایەنە یەکتری تاوانبار بە خەتماندنی پڕۆسەکە دەکەن، ئێوە پێتانوایە ئەو پڕۆسەیە بە لانی کەمی ئاکامێکی دڵخواز دەگا؟ ئەگەر پڕۆسەکە یەکجارەکی بە بن بەست گەیشت ، ئەوجار دەبێ لایەنی کوردی کام ڕێگا بگرێتەوە بەر؟ ‌

و. دیارە شەر و داوای ماف کردن یەک لایەنە زۆر ئاسانترە لە وەی کە دوو لایەنی دژبەری یەکتر کە سالانی سال بۆ ناو بردنی یەکتر شەرییان کردووە ؛ گەلێک زەحمەتە کە لە ماوەیەکی کورت دا بە دیالۆگ و تەوافق بگەن. ئەوەش مەسەلەیەکی وەک مەسەلەی کورد لە تورکیە دا کە بە درێژی تەمەنی کۆماری تورکیەوە ئینکاری کراوە. بە نەزەری من پرۆسەی ئاشتی لە نێوان تورکیە و پ ک ک (توركيه و كورد دا)بەم زووانە بە ئاکام ناگا. هەتا ئەگەر ئەمرۆ دەولەتی تورکیە هەبوونی کورد بە فەرمی قەبوول بکا؛ دیسان مەسەلەکە تازە دەستی پێ کردۆتەوە. هەر چەند لەو ماوەیە دا هێندێک پێشکەوتن هەبوون ،بەلام رەنگە زور کەم بووبن. لە هەموو ی گرینگتر ئەوەیە کە عەقل و مەنتیق بگۆردرێ.هەر لەو ماوەیە دا چەندین راپرسی لە ناو تورکیە کراوە کە هەموویان نیشان دەدن بیرو هزری تورکەکان زۆر بە موسبەت گوردراوە و ئامادەن لە گەل کورد دا دانوستان بکەن کە پێشتر خالی سوور بوو. هەروەها لە باری عەمەلیش هەنگاو نراوە بۆ نموونە هەلگرتنی سروودی کە هەموو خەلکی تورکیە ناچار دەکرا کە بلێن شانازی دەکەم کە تورکم. دوو پیتی کوردی کە هەتا ئێستا لە تورکیە دا ممنوع بوون. گورانی ناوی گوند و باژارەکانی کوردستان. هەرچەند ئەمانە دەستکەوتی زۆر بچووکن ، بەڵام خۆی لە خۆیدا پێشکەوتنن . رەنگە زۆر جار ئەم پروسەیە رابوەستێ و هەتا شەر بکرێ ؛ بەلام پروسەکە بە شێوەیەک بۆ دواوە ناگەرێتەوە ،بەلکوو هەر بەرەو پێش دەچێ. ئەو پروسەیە دەبێتە پروسەی ئاشتی نێوان کورد و تورکیە؛ پێموا نیە کە ئەم پروسەیە لە یەک و دوو سێ سال دا بە نەتیجە بگا.ماوەیەکی دوورو درێژی دەوێ. کورد دەبێ هەمیشە گونجاوترین رێگای کە لە گەل هەل و مەرج سازگار بێ هەلبژێرێ بۆ بە دەست هێنانی مافەکانی.

٦. ئەم ڕۆژانە باسی ئەوە دەکرێ کە گوایە دوو لایەنی دابڕاوی ” دێمۆکرات” بۆ گەیشتن بە یەکیەتیی دووبارەی تەشکیلاتیی خۆیان گەڵالەی خۆیانیان گۆڕیوە. لایەنی حدکا پێداگری لە سەر گەڵالەی کۆنگرەی ١٠ بۆ یەک گرتنی هەردوولایەنی حدکا دەکا، لایەنی حدک پێیوایە ئەو گەڵاڵەیە کاتی بە سەر چووە و پێویستە وەک دوو حیزبی سەربەخۆی جیاواز یەک بگرنەوە، داخوا پێتانوایە ئیرادەی یەک گرتن ویەکڕیزی لە لای ڕێبەرانی هەردوولا تا چ ئاستێک جیدی یە؟ یان ئەسڵەن پێویستیی یەک گرتن چیە؟ چۆن دەتوانن یەک بگرن و چەندە پیوسیتە ئەو یەک گرتنە؟

و. ئەوەی راستی بێ  منیش هەر لە سەر سایت و تلویزیونەکان بیستومە گویا هەر دوو لایەن گەلالە یان بۆ یەکتر ی ناردووە. راستی من ئاگاداری جەوهەر و ناوەرۆکی گەلالەکانیش نیم. ئەوەی کە ئیرادەی یەکگرتن و یەکرێزی لە لای رێبەرایەتی هەر دوو لا هەیە؟ هەردوو لا مان لە یەک قۆماش و یەک بنەمالەین. پێموانیە بۆ یەک گرتن زۆر جیدی بن ؛ مەگەر لە رووی ناچاری و فیشارەوە . دیارە یەکگرتن پێوست نیە؛ یان ئەوان بە پێویستی نازانن. چوونکی ئەگەر ئەوان (رێبەرایەتی ) بە پێویستی بزانن دەتوانن زۆر راحەت یەکتر بگرنەوە، بێ ئەوەی کۆسپێک بەری ڕێگایان پێ بگرێ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی