ره‌حیم ره‌شیدی (مسته‌ر كورد)
له ئێواره خوانێكی ئه‌نستیتوتی جوو بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به مه‌رج به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا ده‌كات. ناوبراو وته كه كورده‌كان به‌شێك ده‌بن له داهاتووی سیاسیی سووریا، هاوكات جه‌خت له كشانه‌وی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له سووریا كرده‌وه.
پۆمپیۆ رایگه‌یاند كه واشنگتن خوازیاره، دواى تێپه‌ڕبوونی حه‌وت ساڵ له شه‌ر و ململانێى خوێناوى، چاره‌سه‌رێكى سیاسیى و ئاشتیانه له سووریا بێته‌دی. ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانی دا وتی كه مه‌رجى ئێمه بۆ به‌شداری كردن له بنیاتنانه‌وه‌ى سووریا، چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه ئێرانییه‌كانه له‌و وڵاته و جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران نه‌كات له سووریا، ئه‌وا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى یه‌ك دۆلارى له ئه‌مریكا ده‌ست ناكه‌وێت.
سه‌باره‌ت به رۆڵی كورد له داهاتووی سیاسی سووریا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه و رایگه‌یاند: كورد به هاوپه‌یمانێكی گرینگی خۆمان ده‌زانین، بێگومان له ستراتیژی نوێی ئه‌مریكا بۆ سووریا، كورد رۆڵی ده‌بێت و هه‌روه‌ها گوتی، ئێستا له سووریادا زۆر له كورده‌كان نزیكین و ئه‌وان هاوبه‌شێكی بێوێنه‌ی ئێمه‌ن و ئێمه‌ش داوایان لێده‌كه‌ین و هانیان ده‌ده‌ین ببنه به‌شێك له پڕۆسه‌ى سیاسیى داهاتووى سووریا بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخیان باشتر بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه وتی كه ئه‌مریكا پشتیوانی له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و كورده‌كان به‌شێك ده‌بن له هه‌ر چاره‌سه‌رێكى سیاسیى له سووریا و ئێمه لاینگری له‌م ره‌وته ده‌كه‌ین.