رەحیم رەشیدی لە کوردستان تی ڤی، ئایا پێت وایە ئێوە کاری خۆتان بە تەواوی کردوە بۆ ئەوەی پەلامارەکانی ئەردۆغان لە دژی کورد رابگرن؟.
هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: “هەر بۆیە ئێمە لەسەر ئەو بارودۆخە لەگەڵ تورکیا قسه‌مان كردوه‌و زۆر نيگه‌رانی ڕەوشی عفرينین و پێمان وايه كه هه‌موو لايه‌ك ده‌بێت چاويان له‌سه‌ر داعش بێت و نابێت له‌و ئامانجه لا بده‌ن. ئێمه دڵگرانيین و نيگه‌رانييه‌كانيشمان گه‌ياندووه‌ته توركيا.
ئێمه هاوڕاين له‌گه‌ڵ توركيا له باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى په‌كه‌كه، توركيا ئه‌ندامى ناتۆيه و هاوپه‌يمانمانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى توركيا له عه‌فرين ده‌يكات سەرەنجی ئێمه له‌سه‌ر داعش لاده‌بات و هيچ لايه‌نێكى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى نه‌يوتووه داعش بە تەواوی له نێو چووه”.
سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ لە پێوەندییە تەلەفوونیەکەی دا بە جیددی به سەرۆک ئه‌ردۆغانى راگه‌ياندووه، “بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌كات و دوور بكه‌وێته‌وه له پەلاماردانی خه‌ڵكى مه‌ده‌نى وه‌ك ئه‌وه‌ى بينيمان، هەروها دواشی کردوە کە تورکیا دەست هەڵگرێ له كوشتنى مه‌ده‌نييه‌كان و ئاواره كردنى خه‌ڵک و داوای كردوە تورکیا پشووی لەسەرەخۆ بێ و ره‌وشه‌كه لەوە خراپتر نه‌كات”. هەروەها سەرۆک بە تورکیاشی وتوە کە نابێ هێزەکانی ئێمە لەو نێوچانەدا بە هۆی تورکیاوە روو بە رووی هیچ هەرەشەو مەترسیەک ببنەوە.
شه‌رمه‌زارييه كه نێوچه‌يه‌ك ئارام بێت و بچيت و ناسەقامگیری بکەیت. ئێمە پێمان وایە دەبێ لە سووریا ئارامی، سەقاگیری و ئاسایش و چارەسەری سیاسیی هەبێ تاکوو خەڵک بگەرێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.