برای بەرێز کاک ساڵە نەڵۆسی سایتی پێشمەرگەکان، رێز و سڵاو، قەولم پێدابووی شتیکت بۆ بنووسم لە سەر هێندێک رووداو کە بەداخەوە هەم رۆژی روودانەکە و هەم هۆی روودانەکە لە هێندیک باسی مێدیایی یان وتووێژی دیکەدا
** بۆ داگرتنی سەرجەم بابەتەکە بە بەڵگەوە ئێوە کلیک بکەن. **
تێکەڵ پێکەڵ و ناروونە و رەنگە بە هۆی ئەوەی سەرچاوەی نووسراو بە دەستەوە نەبووە و هەر لە رووی گێڕانەوەی سینە بە سینە یان لایەنگری لە خەتێکی تایبەتی سیاسی بە عەمد شێوێندراوە و گونجێندراون . لێرە باسی دوو هەڵکەوتی وا دەکەین یەکیان چەک کردنی شارەوانیی مهاباد لە زەمانی کۆمەڵەی ژ ، ک دا و ئەوی دیکەیان رۆژی راگەیاندنی حزبی دێموکرات و هەڵکردنی ئاڵای ئەو حزبەیە کە دوایە هەمان ئاڵا بوو بە ئاڵای کۆماری کوردستان. ئەو دوو رووداوە هەردووکیان رۆژی روودانەکەیان بیست و شەشەمە بەڵام مانگ و ساڵی روودانەکەیان فەرقی هەیە. رەنگە هۆیەکی دیکەی تێکەڵبوونی ئەو دوو رووداوە لەوە دابێ کە هەر رۆژی روودانەکە لە بەر چاو گیراوە و دیقەتیان لە مانگ و ساڵی رووداوەکە نەکردبێ. رێکەوتی چەک کردنی شارەوانی مهاباد چاردەی فیوریەی ساڵی 1943 بەرامبەر بە بیستو شەشی مانگی رێبەندانی ساڵی 1323 یە و نزیک ساڵێک پێش راگەیاندنی حزبی دێموکڕاتە و حزبی دێموکڕات لەو ریکەوتەدا ئێستا وجوودی نەبووەو ناکرێ لەو حزبەی گرێ بدەی. رووداوەکە ئی زەمانی کۆمەڵەی ژ ، ک و فەرمانداریی ئاغای سەریعولقەلەمە.
رۆژی راگەیاندنی حیزبی دێموکڕات و هەڵکردنی ئاڵای ئەو حیزبە رۆژی بیست و شەشی مانگی سەرماوەزی ساڵی 1324 ە . یانی نزیک ساڵێک دوای رووداوەکەی شارەبانیی مهاباد . مامۆستا هەژار لە قەسیدەیەکدا باسی ئەو راگەیاندنەی حزبی دێموکڕات و هەڵکردنی ئاڵای ئەو حیزبە دەکا و دەلێ:
سیخوار خۆی نواند لە بەر پەساران
سەرما هات دڕا بەرگی هەژاران
نا، نا تۆی مانگی دڵخۆشی و شادی
تێتدا هەڵکرا ئاڵای ئازادی
دەزانین لە ئەدەبیاتدا مانگی سیخوار مانگی سەرماوەزە و ئێستا بەفر عەرزی نەگرتووە. مانگی راوە کەروێشکە و کەروێشکی سیخوار لە سەر شان مەشهوورە. هێندێک سەرچاوەشت بۆ دەنووسم بە وێنەی نووسراوەکانیانەوە با خوێنەر خۆی بریار بدا. لەوەی برێک پێچووە قەولەکەم بەرمە سەر داوای لێبووردن دەکەم.
** بۆ داگرتنی سەرجەم بابەتەکە بە بەڵگەوە ئێوە کلیک بکەن. **