"an independent online kurdish website

خوێنەری خۆشەویست

ئەوەی لەبەر دەستتاندایە کۆمەڵێک بابەتن بە قەڵەمی تێکۆشەری گەلەکەمان کاک ئیبراهیم ساڵحی ڕاد (برایم لاجانی).

کاک برایم دەیان ساڵە هاوکات لە گەل زۆر ئەرکی سیاسی تەشکیلاتی و بگرە خەباتی پێشمەرگایەتیش ، لە نووسەرانی دیاری نێو بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی خەڵکی  رۆژهەڵاتی کوردستان  و سەردەمی خەباتی شاخە چ  ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران، ڕۆژنامەی کوردستان، گۆڤاری لاوان و نامیلکەی تەشکیلاتیی نێوخۆیی حیزب (تێکۆشەر) بە بابەتی بەڕێزیان نەخشێندراون و خەڵک و پێشمەرگە لە بەرهەمی قەڵەمی کاک برایم زانیاریان  وەرگرتووە و ناوی کاک برایم بۆ هەموو ئۆگرانی فێربوون  ناوێکی ئاشنایە.

ئەم کۆمەڵە بابەتە کە لە دوای هاتنە ئارای میدیای مەجازی لە ئینتەرنێت و بە تایبەتی لە ماڵپەڕی پێشمەرگەکان دا بلاوبۆتەوە و کاتی خۆی خوێنەران دەستیان پێڕاگەیشتووە.

کاک برایم لەو تێکۆشەرانەیە کە تەنیا لە یەک بوار دا خزمەتی نەکردووە، تەنیا لە یەک سەنگەر دا شەڕی نەکردووە، تەنیا لە یەک چوارچیوەی سیاسی دا کوردایەتیی نەکردووە، تەنیا لە یەک بواردا نەینووسیوە.

ئەو لە سەنگەری پێشمەرگایەتی، ڕۆژنامەگەری، بێژەری، وتارنووسی ، ئەدەبیات و زمان دا شەڕی کردووە.

ئەو تەنیا ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران نەبووە. بگرە ئەندامی زۆر بوار بووە، خزمەتەکانی بە نەتەوەکەی لە چوارچێوەی حیزب دا قەتیس نەماونەتەوە.

ئەو تەنیا  وتار نووسی سیاسی، مێژوویی و حیزبی نەبووە، بگرە لێکۆلەر ، زمان زانەوان ، ئەدیب و قورگێر بووە.

ئەو تەنیا پێشمەرگەی ڕۆژنامەگەری و سەنگەری شەڕ نەبووە، ئەو مامۆستایە، فێرکارە زامناکەنای کوردی، فارسی ، عەرەبی ، ئینگلیزی و نۆروێژی بە باشی دەزانێ.

بە گشتی کاک برایم بە بێ ئیغراق لانی کەم ئیستا لە نێو بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا ئەگەر بێ هاوتا نەبێ، کەم هاوتایە.

لەوەتی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان کراوەتەوە بەردەوام خوێنەران سوودیان لە بەرهەمی قەڵەمی بەپێزی  کاک برایم وەرگرتووە و زۆرترین بابەتی لەو ماڵپەڕە دا ئارشیو کراون.

ئێمەش وێڕایی هیوای لەش ساغی و تەمەن درێژی بۆ کاک برایم، دەڵێین: کاک برایم چەند بەختەوەرین کە تۆمان هەیە و شانازیت پێوەدەکەین.

بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان

بۆ داگرتنی  ئێرە کلیک بکەن PDF

لینکی بابەتەکانی تری کاک برایم 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی