"an independent online kurdish website

پرسی کۆنگرەی حیزبی دێـموکراتی کوردستانی ئێران، جگە لە بڕیارە تەشکیلاتیەکان و هەڵبژاردنی ئەندامانی رێبەری، پرسێکی ناتەشکیلاتی، سیاسی و نەتەوەییە.mejid_heqi-01

بۆیە باسکردن لە مژارەکانی پێوەندیدار بە کۆنگرە و قەوارەی حیزبی دێموکرات نەک پرسێکی ناوخۆیی، بەڵکوو ئەرکێکی نشتیمانی و حیزبیشە. بەلەبەرچاوگرتنی بەربڵاویی ئەندامان و شوێندانەرانی حیزبی، هەوڵ دەدەم لە زنجیرە وتاریکدا ئەو مژارانەی کە لە روانگەی منەوە دەبێ لە حیزبی دێموکراتدا ئاڵوگۆریان بەسەر دابێت بخەمە بەرباس و پێشنیاری خۆم لە روانگەی ئەزموونی ساڵانی رابردوو پێشكەشی بنەماڵەی دێموکرات و بەشدارانی کۆنگرەی شانزدەهەمی حیزب بکەم.

لەو کورتە نامیلکەیەدا بە کورتی بیروبۆچوونی خۆم لە پێوەندی لە گەڵ ئەو پرسانەی کە دەبێ کۆنگرەی شانزدەهەمی حیزب بڕیاریان لەسەر بدە هێناوە بەرباس. بەو هیوایە جێگای سەرنجی بەشدارانی کۆنگرە و هەموو هۆگرانی ئاڵوگۆری پێشڤەچووانە لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بێت.

بۆ دابەزاندن ئێرە کلیک بکە 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی