ئاڵاهەڵگرانی ڕێگاو ڕێبازی پیرۆزی خەبات بەرەو ڕزگاری خاکی پیرۆزی کوردستانی داگیرکرا و داڕماو، خۆبەخشان وخوێن بەخشانی دڵسۆزو بە ئەمەگ وداکۆکی کارلە ماف وئازادێ پێشێل کراوەکانی گەلی هەژارو چەوساوەی کورد.
ڕۆڵەگیان لەسەر دەست و خاک و میللەت پەرستانی گەلی دیلکراوی کورد . ئەی خاوەنانی هەزاران داستان و قوربانی دان لە پێناوی ئازادی و بەختەوەری گەل و نیشتمانی بەخوێن ڕەنگین کراومان.
ئەی ڕۆڵە شەریف و دڵ و دەرون پاکە کانی گەلی کوردی سەدان ساڵە دیل و دابەش و بێ بە شکراو لەبە هرەی خوایی .(مرۆڤ بەئازادی لەدایک دەبێ ونابێ بەدیلی بژێت )ئێوەی سەر بڵیندو فیداکار، ئێوەی گەل پەرست و خۆنەویست ،ئێوەی نیشتمان پەروەرو نیشتمان کاول کراو ئێوەی خەباتگێڕو گیان لەسەر دەست بۆ فیداکاری و خوێندان لە پێناوی ئاشتی و ئازادی و بەختەوەری گەل و وڵات،ئێوەی دەیان ساڵ دابڕاو لە کەس وکارە سەربەرزە کانتان، ئێوەی قاڵبۆوەی ناوکورەی خەبات و بەر بەرە کانی دژی داگیرکەرانی کوردستان،ئێوەی ئەنجامدەری هەزاران داستان و هەڵمەت بردنەسەرداگیرکەران و جاش و جۆشە چڵکاو خۆرەکانی چاوکوێرکراو گوێ پانکراو زمان بڕاو زار داخراو،لاقەکانیش هەر لە خۆیانەوە ناڵکراو حەیاو شەڕەفیش هەر بە جارێ بەربا دراو ،دوژمن بەماڵیان شادکراو،ویژدان پیس و لە گەل و وڵات دابڕاو کوێوە بچن هەر سەر شۆڕو ڕوڕەش کراو، چۆن لە دەست زەبری ئێوە ڕایان دەکردوکونە مشکیان لێدەبوو بەقەیسەری و نەیان دەزانی لەکام کەلێن وقوژبندا خۆیان لە دەست زەبری قارەمانانەی ئێوە ڕزگاربکەن،ئەوە لەکاتێک دابوو کە ئێوەی عەماسە خوڵقێن گەورە ترین چەکی شانتان ئاربیجی وبیکەیسی بوو، بەڵام لە بەرامبەر دا دوژمنە بێ ورەو داگیرکەرەکەی کوردستان ،لەباری چۆنیەتێوە خاوەنی هەر جۆرەچەکێکی هەوایی وزەمینی وماشێنی شەڕی بوو، لەباری چەندی یەتیشەوە ژمارەی وان لەگەڵ ژمارەی ئێوە داقابیلی مقایسەنە بوون ونین،کەچی خۆتان وگەل ودۆستان و دوژمنانی گەل شاهیدین چۆن لەبەرامبەر مقاومەت و هەڵمەتەکانی ئێوە دازەلیلو داماودۆڕاو دەبوون . لەبیرتانە کەبەهێزی زۆرەوە یان بەتیمی کەمەوە
سەرتان بەئاوای و ماڵ و ڕەشماڵانی ئەوگەلە ،واتا پاڵپشتە ڕاستەقینەکەی خۆتان دادەکرد،چۆن لەلایەن ئەو خەڵکە شەریفەوە پێشوازی گەرمتان لێدەکراوهاوکاریتان دەکرا،لە بیرتانە کە بە سەدان و هەزاران جار دوای دەرکەوتنی ئێوەی ئازاو قارەمان لە ئاوایەکان و ڕەشماڵەکان،هێزە ترسەنۆکەکانی کۆماری بە ناو ئیسلامی چۆن پەلاماری ئەوخەڵکە پاک وئازادی خوازە یان دەداو بێ حورمەتیان پێدەکردن وژمارەیەکی زۆریشیان بەرەو زیندان وئازارو ئەشکەنجەگاکان و سەرئەنجام بەرەو گوللەباران کردن دەبردن و بێتاوانانە شەهیدیان دەکردن.
ئێوە کوڕان و کچانی بە ئەمەگی ئەو میللەتە سەرفرازەنە، ئێوە بیرتیژان و قەڵەم بە دەستان و چەک لە شانانی ئەو میللەتەنە، ئێوە تێکۆشەران و پێشڕەوانی ڕاستەقینەی ئەو گەلە وڵات داگیرکراو ودەست و پێ زنجیرکراوەنە، ئێوە ئاڵا هەڵگران وخەمخۆرانی مەیدانی مەردی و نەبەزی ئەوگەل و وڵاتەنە.
ئێوەی ماندو شەکەت و خاوەن دونیایەک شەڕەف و شانازی زۆر تان خزمەت بەو گەل و وڵاتەکردووە، زۆرتان بێخەوی و بێ خۆراکی و بێ پێڵاوی وبێ پوڵی و بێ ئیمکاناتی چێژتووە،زۆرتان ئازاری سەرماو گەرمای ڕۆژگار تەعەممول کردووە ،ژن ومناڵە نازدارەکانتان لە هەزاران خۆشی وئیمکاناتی ژیان مەحڕوم بوونە بە خاتری ئەوڕێگا پیرۆزەی ئێوەی شۆڕشگێڕ هەڵتان بژاردو پێشی وەفادار مانەوە. زۆرتان خوێن داوە و زۆر بەتان چەندین ئەندامی لەشتان لەو پێناوە دا لەدەست داوە.
دڵنییابن ئەوانەو هەموو خزمەتە پیرۆزەکانتان لە بەر چاوی گەل و ڕۆڵە سادقەکانی ئەو گەلە بزرنابن و لە سەر سینگی مێژوو بەخەتتی زێڕین تۆماردەکرێن و نەوە لە دوای نەوە شانازیان پێوە دەکەن ودەرسیان لێوەر دەگرن و ڕابردۆ زێڕینەکەتان لە سەر چاو دادەنێن و بێ گومان ئێوەش هەر ئەو سەر بەرزانەی سەر دەمی خەبات وهەڵمەتن،هەر قارەمانانی سەردەمی شەڕی سەنگەربە سەنگەرن،هەرئەو هەڵۆتیژ باڵانەی سەر دەمی قاسملووی ناودارو شەڕەفکەندی بلیمەتن، هەر ئەو شاسوارو شێرانەن کە لە کاتی بەرگری و هەڵمەت دا بۆسەرداگیرکەرانی کوردستان سەرگورد عەلیارو قادر ئیفتخاری و ئیبڕاهیم شێخاڵی و چرچەی بارام میرزاو خدرە سوور و وەستا ئەحمەدی کوهنەوەردو هەمزەبێهنام و سەدان و هەزاران فەرماندەو کادری دیکە هاوڕێ و هاوکارتان بوون و دەیان شانازی تان بۆ گەل و وڵات بە یەکەوە تۆمارکردوونە.
ئێوەی خاوەن شەڕەف و شانازی هەر ئەو ڕۆڵە چالاکانەی حیزب وگەلن کەلە پێناوی چارە سەرکردنی ئاشتیانەی مەسەلەی کورد دا قاسملووی زاناو بلیممەت مامۆستاو ڕێبەرتان بووە، بە خوێنی پاکی خۆشی سەلماندی کە وەفادارە بە ئاشتی و ئازادی و ڕێگا چارەی ئاشتیانەی مەسەلەی کورد ، کە بە داخەوە دوژمنانی گەلی کورد لەو نیازەپاکەی ئەو کەڵکیان وەرگرتوو دڵڕەشان و تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی لە سەر ئەو کورسێی کە بۆ چارەسەر کردنی ئاشتیانەی دۆخی کورد لەسەری دانیشتبوو شەهیدیان کرد.
سەر بڵیندانی مێژوو ئێوە خاوەن ئەو فەرماندەر وکادر و مامۆستا دڵسۆزانە بوونە و هەن، بۆیە بێ گومان خاوەنی دەریایەک خزمەت و ئەزمونی خەباتن لە پێناوی ماف و ئازادێ کانی گەل و وڵاتە داگیرکراو تاڵان کراوەکەماندا.
ئێوە ڕاسان تان هێنایە دنیاوە، ئێوە بەو ڕاسانە لمبۆزی داگیرکەران و دوژمنانی ڕەنگاو ڕەنگی حیزب و گەلتان لە قوڕ وەردا ، ئێوە لەو ڕاسانەش دەیان ڕۆڵەی قارەمان و فیداکارو دڵسۆزتان بە گەل و نیشتمانە کەتان بەخشی و خوێنی گەشیان تێکەڵ بە خوێنی پاک و گەشی هەزاران شەهیدی تری حیزب و گەل کرد. بۆیە وەفاداری بەو حیزبە و بە یەکڕیزی و بە هێزی ئەو حیزبە وەفادارییە بە سەرجەم گیان بەخت کردوانی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان.
ئێستا بەرە و گرتنی کۆنگرەی 16 هەمینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دەڕۆن و دۆست و دوژمنانی حیزب و گەل چاویان لە سەر ئەنجام و دەنگەکانی ئێوەیە.
گەلە دیلکراوەکەتان و بنەماڵە و کەس و کاری سەر بەرزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری وزیندانیانی سیاسی و بنەماڵە چاوە ڕوانە کانیان و کادرو پێشمەرگە قارەمانەکان و هاو سەنگەرانی دێرین و بوێرانی سەردەمی خەباتی شاختان و هاوسەنگەرانی دڵسۆزوکەم ئەندامانی بێ نازو یارانی وەفاداری سەردەمی شەڕی دەستەو یەقەتان، خێزان و مناڵە چاو گەشەکانی شەهیدانی کوردستان و ئەندامان ولایەنگرانی بەشەهامەتی حیزبە تێکۆشەرە کەتان،دۆستان و دڵسۆزانی ڕاستەقینەی حیزب و گەلەکەتان، بە دڵنییایەوە ئەوانە هەموویان چاویان لە هەوڵ و هیممەتی سادقانە و دڵسۆزانەی ئێوەیە تا بەڵکوو بە هیممەتی نیاز پاکانە و شۆڕشگێڕانەی سەر جەم خەمخۆران و وەفادارانی ڕێبازی ڕەسەنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ، موژدەی سەرکەوتن و سەرفرازی کۆنگرەی 16 و بەشدارانی ئەو کۆنگرەیە بڵاو بکرێتەوە و دڵی دڵسۆزان و وەفادارانی ڕێگاو ڕێبازی بەرزو پیرۆزی کوردایەتی و مەردایەتی شادتر بکرێ و بەرنامە و گەڵاڵەکانی ڕاسانە دوژمن تۆقێنەکەش پوختەتر و بەر بڵاوتر بکرێت و هیوای زیاتر بە ڕێبوارانی ڕێگای ڕزگاری ببەخشێت.
خۆشەویستانم لە ڕێگای دوورەوە داواتان لێ دەکەم دەنگەکانتان بۆ بە هێزی و یەکڕیزی حیزب و گەلبێ بۆ خزمەت بە یەکپارچەی وتەبای سیاسی و تەشکیلاتی و ماڵی و قەوارەیی ئەو حیزبە بێ کە هەتا ئێستا خاوەنی زیاتر لە 5 هەزار کادرو پێشمەرگە و ڕێبەری شەهیدە، بۆیە هیوادارم دەنگە کانتان بۆ لە گۆڕنانی باند و باندبازی و ئاژاوەگێڕی و کاری تێکدەرانە و هەموو ئەو هۆکارانە بێ کە مەقام پەرەستان و باند و باندبازی گەران و ناحەزانی ئەو حیزبە خۆشەویستە خەونی گولی یانی پێوە دەبینن و لە ناخی دڵە ڕەشەکەیانەوە ئاواتی پەرش و بڵاوی و لە یەکترازانی ئەو حیزبەی ناو گۆڕە پانی خەبات ئەو سەرو ئەو سەر دەکەن و کۆشکی خەیاڵاتی پڕو پوچیانی لە سەر هەڵدەچنن.
بەوهیوایەی کە دەنگەکانتان هەر وەک دەنگەکانی کۆنگرەی 14و 15موژدەی یەکڕیزی و بە هێزی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بڵاو بکاتەوە و دوژمنانی ڕەنگاوڕەنگی حیزب و گەلەکەمان بێ هیواتر و دۆڕاوتر بکات.
بەو هیوایەی دەنگەکانتان بۆ دانی ئۆقرەی و ئارامی هەتا هەتای بێ بە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل و بنەماڵە بە شەڕەفاکانیان و سەرجەم دڵسۆزانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و گەلی ئازاو ئازار چێژتووی کورد و دڵسۆزانی حیزب وگەل.
هەنگاو بنێن بەرەو سەرکەتن و سەرفرازی کۆنگرەی 16ی یاران شادونەیارانیش زەبوون وداماو بکەن و دەست لە ناو دەستی یەکتر و پشت بە خوای مەزن و ئیرادەی بە هێزی خۆتان و گەلەکەتان ببەستن .
دڵنیابن هەتا ئێوەی قارەمان و بە شەڕەفمان هەبێ گەل نائومێدنابێ و دوژمنانیش بە ئاواتە گڵاوەکانیان ناگەن.
چاوەکانم دەکەم بەچرای شەوگارتان
دڵم دەکەم بە فەڕشی ڕێگەتان
سەرم دەکەم بەدیواری سەنگەرتان
دەستەکانم دەکەم بە گۆچانی ڕێ بڕینتان.
سەرفرازی و سەر کەوتن بۆ کۆنگرەی 16و بەشدارانی کۆنگرەو سەرجەم تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران.
خالید خورینجی 4-29-2017.