به ههموو دۆست و ناسیاوان ڕادهگهیهنین که ڕۆژی شەمە ڕێکهوتی ۲۳ی مانگی ئاپریل کاک خالید شتاب خەڵکی گوێکتەپەی مەهاباد
و دانیشتووی شاری یوتێبۆری وڵاتی سوێد به هۆی نهخۆشیی وهستانی دڵ کۆچی دووایی کرد. گەورەترین ئاواتی خالید شتاب بەختەوەری و ژینێکی پڕ لە خۆشی و سەرکەوتنی منداڵەکانی و کەسوکارەکانی بوو. بەداخەوە لە دوورە وڵاتی دا چاوەکانی بۆ هەمیشە لەسەر یەک دانا و ماڵئاوایی یەکجاری لە بنەماڵە و کەسوکار و نەتەوەکەی کرد.
هەر بەم بۆنە دڵتەزێنەوە بە هاوکاری دۆستان و خۆشەویستان بە خاکسپاردن و کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی خوالێخۆشبوو لە شاری یوتێبورگی وڵاتی سوید بهڕێوه چوو.
روحی شاد بێ .
ئێمە وەک بەڕێوەبەرانی سایتی پێشمەرگەکان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسەکانی کاک خالید دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
روحی شاد بێ.
