ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٧ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی شەش لایەنی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بایکوت کرد.
لە ڕۆژی ٢٩ی بانەمەڕی ئەمساڵ دا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و دیاری کردنی شۆڕای شار و گوندەکان بەڕێوەدەچێ و حیزبە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان بایکوتیان کرد و داواش لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەن کە بە هیچ شێوەیەک بەشداری لەو هەڵبژاردنانە نەکەن.
ئەوان لە بەشێک لە بەیاننامەکەیان دەڵێن:” ئه‌وه‌ی به‌ناوی هه‌ڵبژاردن له‌م ڕۆژه‌دا، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئێسلامیی ئێران‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، به هیچ پێوه‌رێكی دێموكراتیك و ئه‌وڕۆیی ناتواندرێت ناوی هه‌ڵبژاردنی ئازادی له‌سه‌ر بێت. له‌بارودۆخێكدا كه حیزبه سیاسییه‌كانی نه‌یاری ڕێژیم قه‌ده‌غه كراون، ڕاده‌ربڕینی ئازاد له‌هه‌موو ئێران تاوانه و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له سهڕهتاییترین مافی نه‌ته‌وایه‌تی و ئینسانیی خۆیان بێبه‌ش كراون“.
ئەوەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە کە لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا وەرگیراوە:
به‌یانییه‌ی هاوبه‌ش
كۆمه‌ڵانی تێكوشه‌ری خه‌ڵكی كوردستان!
كۆماری ئێسلامیی ئێران ڕۆژی ٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی سه‌ڕۆك كۆماری و شۆراكانی شار و دێ و به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌وه‌ی به‌ناوی هه‌ڵبژاردن له‌م ڕۆژه‌دا، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئێسلامیی ئێران‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، به هیچ پێوه‌رێكی دێموكراتیك و ئه‌وڕۆیی ناتواندرێت ناوی هه‌ڵبژاردنی ئازادی له‌سه‌ر بێت. له‌بارودۆخێكدا كه حیزبه سیاسییه‌كانی نه‌یاری ڕێژیم قه‌ده‌غه كراون، ڕاده‌ربڕینی ئازاد له‌هه‌موو ئێران تاوانه و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له سهڕهتاییترین مافی نه‌ته‌وایه‌تی و ئینسانیی خۆیان بێبه‌ش كراون، ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه به واتای بێ‌ماف كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیانه و یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دڕێژ كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سه‌ره‌ڕۆ و داپلۆسێنه‌ره له ئێران.
به‌م بۆنه‌وه داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ین وه‌كوو كاردانهوهیەكی لێبڕاوانه به‌ڕانبه‌ر به‌م هه‌مووه بێمافییه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی ٢٩ی بانه‌مه‌ڕدا به‌شداری نه‌كه‌ن. به به‌شداری نه‌كردنی خۆتان له‌م شانۆگهڕییهدا په‌یامێكی ڕوون له ئێراده و یه‌كده‌نگیی خۆتان به‌ڕانبه‌ر به ڕێژیمێك كه مافه ئینسانی و ڕه‌واكانی ئێوه پێشیل ده‌كات، به جیهان ڕابگهیەنن. بایكۆت كردنی یه‌كده‌نگی ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌مانكاتدا ڕێگایەكه بۆ پێش‌گرتن له داسه‌پاندنی هه‌ر چه‌شنه فشار و سهركوتێك به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
داوا له هه‌موو چالاكانی بۆاری خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی، تێكوشه‌رانی سیاسی، لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كه له پێناوی به‌جێهێنانی ئه‌ركی ئازادیخوازانه‌ی خۆیان، هه‌ڵسوڕاوانه به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن و ڕیزه‌كانی ئه‌م یه‌كده‌نگییه به‌هێزتر بكه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانی ئێران
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه(ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)
هاوڕێیانی پێشوو
٧ ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٦
