"an independent online kurdish website

ئەم کتێبە مێژوویەکی کورت و پوختی ژیانی هاوبەشی نەسرین خانم لە گەڵ د. عەبدوڵڕەحمان قاسملوو دەگێڕێتەوە کە لە کۆتایی ساڵی ١٩٥١ دەست پێدەکا و بە شەهیدکرانی د. قاسملوو کۆتایی پێدێ.

ئەم کتێبە ٤٢٢ لاپەڕەیە و 2014 کوردیەکەی بڵاو کراوەتەوە. سەرەتا بە زمانی فەرانسەوی لە لایەن نەسرین خانمەوە نووسراوە. بەڕێز د.خوسرەوعەبدوڵڵاهی لە فەرانسەوییەوە، وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی. بەڕێز “ناهیدحوسەینی”ش لە فارسییەوە کردوویەتی بە کوردی.

قادر ئەلیاسی: ناوەرۆکی کتێبەکە، دەبێ بکرێ بە دوو بەشەوە. بەشی یەکەم، لە ساڵی ١٩٥١ دەست پێدەکا. لەو کاتەدا د.قاسملوو لە پراگ خوێندکارە و چاوی بە نەسرین خانم دەکەوێ. پاش پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، لە گەڵ د.قاسملوودا بەرەو ئێران دەکەونە رێ و ساڵانێک بە نهێنی لە تاران، لەم ماڵەوە بۆ ئەو ماڵ وێڕای خۆ خستنە مەترسی، کاری سیاسی دەکەن و دواتر لە کوردستان و پاشان بەغدا و.. هتد، ئەم خەباتە درێژە دەدەن تا رووخانی نیزامی پاشایەتی بە سەردا دێ و کۆماری ئیسلامی ئێران جێی دەگرێتەوە.

بەشی دووهەم، لە هاتنە سەر دەسەڵاتی رەشی کۆماری ئیسلامییەوە دەست پێدەکا و زۆربەی ئەو هەوراز و نشیوانەی سەر رێگای بزووتنەوەی کورد لەو ماوەیەدا دەگێڕێتەوە. نووسەر بۆ مەرگی پڕ لە ناسۆری د.قاسملوو دەگری و خوێنەر دەباتە دنیایەکی پڕ لە پاکی خۆی و هاوسەرە زانا و بلیمەتەکەی.

داگرتن:

ئورووپاییەك لە وڵاتی کورداندا

نووسینی: نەسرین قاسملوو

وەرگێڕ: ناهید حسێنی

چاپی یەکەم – ٢٠١٤

چاپخانەی سەردەم – سلێمانی

کتێبەکە هەواڵنامەی کتێب کردوویە بە PDF

هەواڵنامەی کوردی 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی