ئەوە ماوەی چەند مانگە کە لایەنگرانی رۆژهەڵاتیی پەکەکە بە شێوەی سیستماتیک دەستیان کردووە بە هێرشی ناڕەوا بۆ سەر کەسایەتییەکانی رۆژهەڵات
کە لەو نێوەدا بە زەقی هێرش دەکرێتە سەر رێبەری مەزن دۆکتور قاسملوو. لەم بارەیەوە هەر بەتەما بووم کۆتایی پێ بێنن، بەڵام بە داخەوە هەر رۆژ زیاتر لە رۆژی رابردوو هێرشەکانیان چڕ دەکەنەوە. بۆ کوتانی دۆکتور قاسملو پەنایان بردۆتە بەر تەنانەت خەڵکانی ناو زڕاو و جاش.
بۆیە بڕیارم دا فایلی کتێبی “پەکەکە پرۆژەیەک بۆ سڕینەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد” بڵاو بکەمەوە. ئەم کتێبە لە ساڵی ٢٠١٨وە چاپ کراوە بەڵام بە هۆی هێندێک هۆکارەوە تا ئێستا فایلەکەم بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام ئیتر لە بەرانبەر ئەو هەموو هێرشە تاقەتم تاق بوو و بڵاوم کردەوە. هیوادارم بگاتە دەستی هەموو کوردێک.
ئەم کتێبە هەڵگری زانیارییەکی بەربڵاوە لە سەر پەکەکە کە هەمووی لە نووسینەکانی ئۆجەلان و رێبەرانی دیکەی پەکەکە وەرگیراوە. ئەم کتێبە پێکهاتووە لە چوار بەش:
١. ئۆجەلان کێیە؟
٢. ئاپۆئیزم
٣. مێژووی پەکەکە
٤. ئاپۆئیزم و کێشەی ژن
پەکەکە خۆی خستۆتە ناو گەمەیەکی خراپەوە، چونکە رێگەیەکی خراپی هەڵبژاردووە. رێبەرایەتی پەکەکە دڵنیا بێت کە ناتوانێ حدکا بخوات، حدکا هێشتا بایی ئەوەندەی تێدا ماوە کە لە قوڕگی پەکەکە و زلتر لە پەکەکەش گیر بکات و بیخنکێنێ. بۆیە عاقڵانەتر ئەوەیە کە تیکەی چوکەتر لە زاری هەڵگرێ، حدکا رژیمی ئێران ناتوانێ بیخوات، بە دڵنیاییەوە زلتر لە پەکەکەش ناتوانێ!
بۆ داگرتنی کتێبەکە ئێرە کلیک بکەن