* من پێشمه‌رگه‌م ئۆقره ناگر‌م و ناسرهوم
ڕێم داگرتـووه به‌ره‌و لـوتكه سه‌ر‌دەکه‌وم
من سل ناكەم له هیچ وه‌رزو به‌فرو باران و له‌نگیزه
ته‌مام گرتووه و هیوام به تینه نانه‌وم.
* به‌رگر له شه‌ری سه‌پاوم هه‌تا ماوم
بۆیه پیشمه‌رگه‌ی ئه‌و گه‌له‌م گولله‌ی دوژمن
نه تا‌نگ و تۆپ نه خومپاره نه‌كاتیۆشا
نام ترسێنی كوڕی تۆڵه‌ی گه‌لم و نا‌خه‌وم.
* شه‌ڕم ناوێ دژ به شه‌رم دوژمنه‌كه‌م سه‌پاندوویه
ئاشتی خوازم ئازادی و مافی خۆم ده‌وێ
له به‌رگری نیشتمانم شوێنی باب و باپیرانم
چه‌ندی بۆم بكرێ خوێن ده‌ده‌م له نیشتمانم ناڕه‌وم .
* دوژمن له شاخ و كێوی په‌ستاوم به هێزی زۆر
له شوێنگه و جێگه و ژوانگه‌ی باپیرانم ڕاو نراوم.
ڕه‌وه‌زو كێ‌و پشتی گرتووم گیرساومه‌وه
له هیرشی دوژمنی چه‌مووش ڕاده‌وه‌ستم و ناكه‌وم
* له به‌رزایی سه‌نگه‌ری خۆم هه‌ڵكه‌ندووه
له مه‌ته‌رێزی شه‌ڕه‌فدا پۆڵا ئاسا ڕاوه‌ستاوم
گشت جیها‌نم تێگه‌یاندووه شه‌ڕم ناوێ مافم ده‌وێ
تاحه‌ق نه‌ستێنم ناسرهوم .
*په‌روه‌رده بوومه له‌و خاكه ڕشتوومه ئه‌و خوێنه پاكه
بــه به‌رگری گه‌ل ناسراوم دژی شه‌ڕم
هه‌ر دوژمنه وێم هه‌ڵناكا و ڕاناوه‌ستێ
لێم حه‌رام بووه خواردن و خه‌وم .
* تالانی كرد هه‌رچی هه‌مه هه‌ر پێی كه‌مه
لاوه‌كانم له زیندانا لێده‌كووژی و هه‌ڵداوه‌سێ
له زه‌بوونیان بۆ مانی خۆی خوێن ده‌ڕێژێ
به پاره و چه‌كوو چۆڵی زۆر ڕاوم ده‌نێ
ئه‌و ڕاوچییه و منیش كه‌وم .
* بۆی حه‌ڵاڵه سه‌ران ببڕێ خوین بڕێژێ
به سێداره و به فه‌للاقه له شكنجه‌گا
به ئازار و به دركانی چی درۆ‌یه ده‌یلكێنی
په‌ژاره‌ی گۆشه‌ی زیندانی‌لاوانم تێكیداوه رۆژ و شه‌وم .
* داستانی میلله‌ته‌كه‌م ڕابردوویەکی تاڵ و سوێره
له‌گه‌ڵ عورف و یا‌سای سه‌رده‌ما ناگونجێ
هێزێك نییه نه‌گونجانم به‌رمه‌لاكا و له‌قاویدا
پێیان بڵێ له‌گه‌ڵ دوژمن ڕێك ناكه‌وم .
* به چوار‌پارچه له‌تكراوم لێدراوم هه‌ڵوا‌سراوم
ده‌رد و ئازاری به‌ژانم له جیهانا وێنه‌ی نییه
كه‌سێ نایه ئێش و ژانم هه‌ڵسه‌نگێنێ بێته فریام
تاكوو منیش به ده‌نگی به‌رزه‌وه بچڕم بڵێم ئه‌وم .
* ده‌سه‌ڵاتێك به ڕێكخراوی مێلله‌تانم بناسێنێ
ڕێگام بدرێ دادی گه‌لم به‌رمه ژوورێ ڕایگه‌یه‌نم .
به‌ناسین و ناسنامه‌وه مێژووی كوردیان بۆ هه‌ڵڕێژم
گه‌ر وه‌خڕ بوون پرسیان كوردی، بگوڕڕێنم بڵێم هه‌وم.
به بۆنه‌ی 26ێ سه‌رماوزی 2011
پێشمه‌رگه‌ی: ون ـــ سوئێد
هاوڕێی کۆچ کرد‌و و کاک سەعید کوێستانی ئەم پەخشانەی 2011 بۆ سایتی پێشمەرگەکان ناردووە و ئێمەش بۆ ئەوەی یادێکمان لە هاوڕێ کاک سەعید کردبی، جارێکی تر بڵاوی دەکەینەوە.
روحی شاد بێ.