"an independent online kurdish website

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ١٠٠ ڕۆژەی شۆڕشی ژیناوە نامیلکەیەکی بڵاو کردەوە.

ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوای تێپەڕینی ١٠٠ ڕۆژ بە سەر شۆڕشی ژینادا، و بە مەبەستی شرۆڤە و لێکدانەوەی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی ئەو ڕاپەڕینە و وێناکردنی دوورەدیمەنەکانی ئەم ڕاپەڕینە؛ نامیلکەیەکی سیاسی-شیکاریی بڵاو کردۆتەوە.

عەلی بداغی، بەرپرسی بەشی چاپەمەنی و بڵاوکراوەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات ڕایگەیاند: “لەو نامیلکەیەدا هەوڵ دراوە لە توێی چەند وتار و توێژینەوەیەکدا وەڵامی ئەو پرسیارانە بدرێتەوە کە بەستێنە سیاسی، مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی شۆڕشی ژینا چین؟ دەسکەوتەکانی هەتا ئێستای شۆڕشی ژینا چ بوون؟ ئاستەنگ و لەمپەرەکانی بەردەم پەرەسەندنی ئەو شۆڕش و کەمایەسییەکانی کامانەن؟ شۆڕشی ژینا لە نێوان چەند فاقێتیی ئێرانی فرەنەتەوە، ترسی ناوەندگەرەکان و داهاتووی سیاسیی ئێراندا بەرەوکوێ دەڕوات؟ دەوری کوردستان لە شۆڕشی ژینادا چی بووە و دەرفەتەکانی بەردەم بزووتنەوەی کورد لە ئێران لەپاش ئەو ڕاپەڕینە چین؟ هەروەها ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوەی وڵات و کاریگەریی دیاسپۆرا لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا چی بووە نەبوونی ئاڵترناتیڤ چ کاریگەرییەکی لەسەر ڕەوتی شۆڕشی ژینا داناوە؟”

بداغی هەروەها ڕایگەیاند لەو نامیلکەیەدا هەوڵ دراوە لە گۆشەنیگای جیاواز و جۆراوجۆرەوە گەنگەشەی ئەو باس و بابەتانە بکرێت و لەو پێوەندییەدا بەرچاوڕوونیی پتر بدرێت کە ئاسۆ و دوورەدیمەنەکانی ئەم ڕاپەڕینە چۆن لێک دەدرێتەوە.

ئەم نامیلکەیە ٢٢ وتار، وتووێژ و لێکدانەوەی سیاسیی لەخۆی گرتووە.

 سەرچاوە: کوردستان میدیا

بۆ خوێندنەوە و داگرتنی فایلی ئەم کتێبە  لێرە کلیــــــــک بکەن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی